سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سفره‌و خوانێکى ئاسمانى..
ئه‌ندازیار عوسمان
هاوه‌لآنى عیسى (سةلامى خواى لىَ بيَت )داوایان کرد له‌حه‌زره‌تى عیسا که داوابکات له‌په‌روه‌ردگار سفره‌و خوانێکیان له‌ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنێ تالێ ى بخۆن و به‌م موعجیزه‌یه‌ش زیاتر دڵنیاببن , قورئانیش باس له‌م ڕووداوه ده‌کات له‌سووره‌تى(مائدة)دا که له‌م ڕووداوه‌وه ناوه‌که‌ى هاتووه ده‌فه‌رموێت :
( إِذْ قَالَ الْحَوَاڕيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ ؟؟ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ,قَالُوا نُڕيدُ أَنْ نَأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَنْ قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ) (المائدة:113)
واته : کاتێک حه‌وارىیه‌کان وتیان : ئه‌ى عیساى کوڕى مه‌ریه‌م , ئایا په‌روه‌ردگارى تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت ؟ عیسا سه‌لامى خواى لێبێت فه‌رمووى : له‌خوا بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن ..
حه‌وارىیه‌کان وتیان : ده‌مانه‌وێت لێى بخۆَین و دڵنیا بین و چاک بزانین که بێگومان راستت له‌گه‌ڵدا کردوین و له‌سه‌ریشى ببین به‌شایه‌ت ..
ئنجا : ( قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنْزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيداً لِأَوَّلِنَا وَآخِڕنَا وَآيَةً مِنْكَ وَارْزُقْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ ,قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ فَمَنْ يَكْفُرْ بَعْدُ مِنْكُمْ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَاباً لا أُعَذِّبُهُ أَحَداً مِنَ الْعَالَمِينَ) (المائدة:115) حه‌زره‌تى عیسا سه‌لامى خواى لێبێت دوعاى کرد‌و فه‌رمووى : ئه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تاببێته جه‌ژن و بۆنه‌وه‌کانى ئێستا‌و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تى من و ده‌سه‌لآتى بێ سنوورت و له‌رزق و رۆزى به‌هره‌وه‌رمان بکه , هه‌رتۆى چاکترین ڕۆزى به‌خش ..
ئنجا خواوه‌ند فه‌رمووى : به‌ڕاستى من ئه‌و سفره‌وخوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم , جائه‌وه‌تان دواى دابه‌زینى ئه‌و سفره‌و خوانه بێ بڕوابێت و سوپاسگوزار نه‌بێت , ئه‌وه به‌ڕاستى من سزایه‌کى ده‌ده‌م که سزاى هیچ که‌سێکم له‌جیهانا ئاوا نه‌دابێت ..
هه‌ندێک له‌موفه‌سیرین لایان وایه که حه‌وارى یه‌کان له‌ترسى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه په‌شیمان بووببنه‌وه‌و سفره‌یان نه‌ویستبێ و دانه‌به‌زیبێ ..
به‌لآم فه‌رمووده‌یه‌ک که (ترمذى) ڕیوایه‌تى کردووه له‌عه‌ممارى کوڕى یاسره‌وه حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (أنزلت المائدة من السما‌ء خبزاً ولحماً , وأُمروا ألا يخونوا , ولايدخروا لغد فخانوا وادخروا ورفعوا لغد فمسخوا قردة وخنازير ) التاج الجامع للاصول .
واته : سفره‌و خوانه‌که له‌ئاسمانه‌وه دابه‌زى که‌نان و گۆشت بوو , فه‌رمانیان پێدرا خیانه‌ت نه‌که‌ن و لێى هه‌ڵنه‌گرن بۆ سبه‌ینێ , که‌چى خیانه‌تیان کرد‌و لێیان هه‌ڵگرت , خواى گه‌وره مه‌سخى کردن و بوون به‌مه‌یمون و به‌راز ..
جائه‌گه‌ر وابێ که‌واته ئه‌م به‌لآیه‌ش به‌سه‌ر گاوره‌کاندا هاتووه ..

