سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باوه‌ڕ:
ئاماده‌کردنى : چیا عبدالله
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌حریرى گۆڤارى ( mode ) ى جیهانى (ميشلين ويستون ) ده‌ڵێت : زۆرجار ژیانم ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌بوو له‌به‌رچاوم به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ساته تاڵانه‌ى که‌به‌سه‌رم بردبوو له ڕابردومدا ، ئه‌م جۆره ژیانه‌م لا قورس ده‌بوو ، له‌وکاتانه‌دا که بیرم لێ ده‌کرده‌وه هه‌میشه ده‌مووت من له‌ئاینده‌دا کچێکى باش ده‌بم .. له ساتێکى تێڕاماندا هه‌ستم به‌وه‌کرد که ده‌بێت ئه‌م ڕابردوه تاڵه له ژیانمدا بسڕمه‌وه ، وه ڕێگه به‌خۆم بده‌م که له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبکه‌مه‌وه .
به‌هۆى ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌وه ئێسته ئافره‌تێکى زۆر به‌ناوبانگى بوارى بڵاوکراوه‌کانه .
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌رى (tv) (السون اندرز) ده‌ڵێت : بگه‌ڕێره‌وه بۆ ڕابردووت و هه‌ست به‌و ئازاره ناخۆشه بکه که بێزارى کردویت ، ڕوونى بکه‌ره‌وه‌بۆ خۆت و بیخه‌ره لاوه ، هه‌موو ئه‌و بیروبۆچونانه له‌ناو به‌ره که بۆ دواوه کێشت ده‌که‌ن چونکه وه‌ک و مووغناتیسێک وایه چه‌نده بته‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه بچیت ئه‌و په‌لکێشى دواوه‌ت ده‌کات ، پێشکه‌وه و فێربه که ئێسته چۆن بژیت ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که ژیاویت ،هه‌ر ئه‌وبڕیاره‌شه که گۆڕ‌انى گه‌وره له‌ژیانى مرۆ ڤه‌کاندا دروست ده‌کات .
یه‌کێک له زانایان ده‌ڵێت : تاکه شتێکى به‌نرخ که مرۆڤ به‌ده‌ستى بهێنێت ئیراده‌یه‌کى باشه ، ئه‌مه‌ش هه‌ستێکى زۆر نایابه ، ئه‌م باوه‌ڕو ئیراده‌یه‌ش وه‌ک پارچه‌یه‌ک ئاڵتون وایه‌و وه‌ک ئه‌ویش به‌نرخه ، ئه‌مه وه‌ک جوڵێنه‌رێکى گه‌وره وایه و هه‌روه‌ک ئه‌ویش گران دروست ده‌کرێت ، ئه‌مه وه‌ک لاوێتى وایه هه‌روه‌ک ئه‌ویش گرانه پارێزگارى لێ بکرێت ، له‌به‌رئه‌وه ووشه‌ى ( ناتوانم ) له فه‌رهه‌نگى ووشه‌کانتدا بسڕه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها وریاى ئه‌و هه‌ڵانه‌ش به که باوه‌ڕ لاواز ده‌که‌ن ئه‌وانیش :
١- گرتنى یه‌ک ڕێگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان .
٢- ته‌ممه‌ڵى و نه‌بوونى حه‌ز بۆ کارکردن .
٣- نه‌بوونى حه‌ماسه‌ت .
٤- گاڵته‌کردن به تواناکان .
٥- هاوڕێیه‌تى ڕه‌شبینان و ئه‌وانه‌ى بۆ هه‌موو شتێک ده‌ڵێن نیه و نابێت .
خۆت له‌وخاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بپارێزه‌وباوه‌ڕى ته‌واوت هه‌بێت به‌وه‌ى که دۆڕان کۆتایى ڕآ نیه‌که‌وتنه‌کانیشه مرۆڤ به‌هێز ده‌کات له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ژیاندا‌و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که‌دێنه ڕێ ى، وه‌ک عومه‌ر موختار ده‌ڵێت :ئه‌وه‌نده چه‌پۆکیان پیا کێشاوین به‌هێز بووین و به‌ئاسانى به‌رگه‌ى بوکسه کانیان ده‌گرین .
:

