سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌زه‌یی و میهره‌بانى له‌ناو گیانله‌به‌راندا :
خواى گه‌وره (رحمان) و (رحيم)ه و به‌زه‌یی و میهره‌بانیه‌که‌ى که سه‌د به‌شه ، یه‌ک به‌شی له‌سه‌ر زه‌ویدا داناوه , به‌هۆی ئه‌و به‌شه میهره‌بانیه‌وه گیانله‌به‌ران سۆز و به‌زه‌یی و میهره‌بانیان هه‌یه بۆ بێچووه‌کانیان , حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت (جعل الله الرحمة مائة جزء ، فأمسك عنده تسعة وتسعين ، وأنزل في الأرض جزءاً واحداً فمن ذلك الجز‌ء تتراحم الخلائق ، حتى ترفع الدابة حافرها عن ولدها خشية أن تصيبه) مسلم وبخاری ..
زاناى زینده‌وه‌رزانى سویدى (أدولف مودر) یه‌که‌م که‌سه که گرنگى پێدان و چاودێری مێروو حه‌شه‌راتى دۆزیه‌وه بۆ بێچوه‌کانیان , له‌ساڵى ١٧٦٦دا , له‌کاتێکدا که دیراسه‌ى ده‌کرد له‌سه‌ر مێرووى (المدرع الاوربي)و , بۆی ده‌رکه‌وت که مێیه‌ى ئه‌و مێرووه له‌سه‌ر هێلکه‌که‌ى داده‌نیشێ به‌بێئه‌وه‌ى هیچ بخوا و بخواته‌وه و ئه‌گه‌ر دوژمنێکیش نزیک بێته‌وه له‌خۆی و هێلکه‌کانى زۆر به‌توندى به‌گژیا ده‌چێته‌وه .
هه‌روه‌ها مێرووى (دانتيلا)ش باڵه‌کانى ئه‌دا به‌یه‌کدا و سواری پشتى دوژمنه‌که‌ى ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى بێزارى بکات و دوورى بخاته‌وه له (يرقات)ه‌کانى , جا له‌و کاته‌ش دا که دوژمنه‌که سه‌رقاڵ ده‌بێ , خێرا (يرقات)ه‌کانى ده‌چن خۆیان ده‌شارنه‌وه له گه‌ڵایه‌کدا , زۆرجار مێ یه‌که‌ش له‌م به‌رگرىکردنه‌دا تیاده‌چێت و به‌مه‌ش وه‌چه‌کانى ڕزگار ده‌کات (ل/95التضحية) .
جۆرێک هه‌نگیش هه‌یه , که پێى ده‌ڵێن (النحل البري الحفار) چاڵێک هه‌ڵده‌که‌نێ و گه‌رایه‌کى تیا داده‌نێ و زۆر ژیرانه گڵه هه‌ڵکه‌نراوه‌که دوور ده‌خاته‌وه‌و پاشان کولله‌یه‌ک یان حه‌شه‌ره‌یه‌کى تر ده‌گرێ و ته‌خدیری ده‌کات و ده‌یهێنێ لاى گه‌راکه‌وه دایده‌نێ و دایده‌پۆشێته‌وه به‌جۆرێک هه‌ستى پێ نه‌کرێت , کاتێک گه‌راکه ده‌تروکێ ودێته ده‌رێ کولله‌که‌ش دێته‌وه هۆشی خۆی و به‌مه‌ش ئه‌و مێرووه تازه له‌دایک بووه خواردنێکى ته‌ڕوتازه‌ى ده‌ست ده‌که‌وێت و ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ری ده‌ژی و دوایی دێته ده‌ره‌وه .. ( ل/85 التضحية) ..
هه‌ندێک باڵنده‌ش له‌کاتى نزیک بوونه‌وه‌ى دوژمن‌دا ده‌نگێ ده‌رده‌کات وه‌ک فیشکه‌ى مار و باڵى ده‌دا به‌یه‌کدا تا دوژمنه‌که‌ى بترسێنێ و نه‌وێرێ نزیک بکه‌وێته‌وه . (ل/91 التضحية) (فليمى دؤبلاذكراوى التضحية عند الحيوانات / ئارا ) .

