سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌یاندنى بانگه‌وازو کارى به‌کۆمه‌ڵ
ئه‌ندازیار عوسمان
به‌ڵگه نه‌ویسته که گه‌یاندنى بانگه‌واز هۆکارى زۆرى ده‌وێت، گرنگترین هۆکاریش کارى به‌کۆمه‌ڵه، دیاره ئه‌وه‌ى به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرێ و تواناکانى پێ کۆده‌بێته‌وه به تاکه که‌س ناکرێت...
نوورسی (به ڕه حمه ت بيَت ) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێنج یه‌ک بهێنین ، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌نها نرخى یه‌که به‌ڵام کاتێک دوانیان ده‌خه‌ینه پاڵ یه‌ک ده‌بێ به‌یانزه ، کاتێک یه‌کێکى تر ده‌خه‌ینه پاڵ یانزه ده‌بێته سه‌دو یانزه ، کاتێک یه‌کێکى تر ده‌خه‌ینه پاڵ سه‌دو یانزه ده‌بێته هه‌زارو سه‌دو یانزه، کاتیک یه‌که‌که‌ى ترده‌خه‌ینه‌پاڵیان ده‌بێته یانزه هه‌زارو سه‌د و یانزه...له‌ژیانى مرۆڤیش‌دا هه‌روایه کاتیک کۆمه‌ڵێ که‌س ده‌که‌ونه یه‌ک، به‌و له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌یه توانایان زیاد ده‌کات هه‌روه‌کو ژماره‌کان ...
جا له‌به‌ره‌به‌یانى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ کێشمه‌کێش هه‌یه له‌نێوان هه‌ق و ناهه‌ق دا، پێغه‌مبه‌ران کۆمه‌ڵى خوابوون(حزب الله) و خراپه‌کارانیش کۆمه‌ڵى شه‌یتان بوون(حزب الشيطان)، ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له‌قورئاندا هاتووه: له‌باره‌ى یه‌که‌میانه‌وه ده‌فه‌رموێت
:[ ومن يَتَوَلَّ الله وَرَسولَهُ والَّذينَ آمَنوا فإنَّ حزبَ اللهِ هُمُ الغالِبونَ] (المائدة:56) واته: ئه‌وه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رو بڕواداران بکابه پشتیوان و دۆست و خۆشه‌ویستى ئه‌وه بادڵنیا بێت که‌کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمى خوا زاڵ و سه‌رکه‌وتووه ...
له‌باره‌ى دووه‌میشه‌وه ده‌فه‌رموێت: [استحوَذَ عَلَيهِمُ الشَيطانُ فأنساهُم ذِكرَ اللهِ اولئِكَ حِزبُ الشَيطانِ ألا إنَّ حزبَ الشَيطانِ هُمُ الخاسِرونَ] (المجادلة:19) واته: ئه‌وان شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو یادى خواى بیربردوونه‌ته‌وه ، ئائه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حیزبى شه‌یتانن ، ئاگادار‌و دڵنیابن که‌ده‌سته‌و تاقمى شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ندن .
ئه‌هلى شه‌ڕو ناهه‌ق له دێر زه‌مانه‌وه به کۆمه‌ڵ ئیشیان کردووه، قورئان ئاماژه به‌م ڕاستیه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: [كَذَّبت قَبلَهُم قَومُ نوحٍ والأحزاب من بَعدِهِم وَهَمَّت كُلُّ امّةٍ بِرَسولِهِم لِيأخُذُوهُ وَجَادَلوا بالباطِلِ ليُدحِضوا بهِ الحَقَّ فأَخَذْتُهُم فكَيفَ كانَ عِقابِ](غافر:5) واته: پێش کافرانى مه‌ککه قه‌ومى نوح و حیزبه‌کانى دواى (نوح)یش باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد... که‌واته کفر به‌کۆمه‌ڵ ئیشى کردووه‌و دژایه‌تى پێغه‌مبه‌رانیان کردووه، چۆن دژایه‌تیه‌ک، (وهمت كل أمةٍ برسولهم ليأخذوه) هه‌ر گه‌ل و کۆمه‌ڵێک هه‌وڵى داوه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى له‌ناو به‌رێ و ڕێى لێ بگرێ، نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵکو ( وجادلوا بالباطل ليُدحضوا به الحق ) ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له‌شیان کردووه تا هه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، تائه‌و کاته‌ى خواى گه‌وره له‌ناوى بردوون (فأخذتهم فكيف كان عقاب) ..
ئاشکرایه کفرى ڕێکخراو (منظم) به‌هه‌قى په‌ڕته‌وازه چاره‌سه‌رناکرێ، ده‌ى ئه‌گه‌ر هه‌قن چۆن ده‌بێ په‌رته‌وازه بن و به‌ته‌نها کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر خوا ئه‌وانه‌ى خۆش ناوێ که به‌کۆمه‌ڵ و به ٠صف ) کارى بۆ ده‌که‌ن ( ان الله يحب الذين يقاتلون صفا كانهم بنيان مرصوص ) الصف / واته : به ڕاستى خوا ئه‌و که‌سانه‌ى خۆش ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له پێناوى ڕێبازه‌که‌یدا به‌یه‌ک ڕیزو یه‌ک پارچه‌و یه‌ک دڵ و، هه‌روه‌ک کۆشکێکى به‌رزى قایمى داڕێژراون که خشته‌کانى یه‌کیان گرتبێ ...
به‌ڵێ ...( يد الله مع الجماعة ) ده‌ستى قودره‌تى خوا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵدایه و، کۆمه‌ڵ ڕه‌حمه‌ته‌و په‌رته‌وازه‌یى عه‌زابه (الجماعة رحمة والفرقة عذاب) و (شةيتان لةيةكيَكةوة نزيكةو لةدوانةوة دوورةو لةسيانةوة دوورترة) هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رموێت....
پێشینان چاک له‌مه تێگه‌یشتبوون ، ئه‌وه(مُطرف كوڕى الشخير)ى تابیعى ده‌ڵێت من زیاتر له‌بێوه‌ژنێک پێویستم به کۆمه‌ڵ هه‌یه ، چونکه من له‌ناو کۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تدا گوناهه‌کانى خۆم هه‌ست پێده‌که‌م ..مه‌گه‌ر موسوڵمان بۆ موسوڵمان وه‌ک ئاوێنه نیه ؟!
چۆن ئافره‌تێکى بێوه‌ژن به‌تایبه‌تى جاران که نه‌یانتوانیوه بژێوى په‌یدا بکه‌ن . پێویستى به‌یارمه‌تى که‌س و کار‌و کۆمه‌ڵ هه‌بووه ئاواش موسوڵمان پێویستى به‌کۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ت هه‌یه چونکه له‌واندا خۆى ده‌بینێته‌وه (ل118مواقف تربوية) .
باوکێک حه‌وت کوڕى ده‌بێت ڕۆژێک کۆیان ده‌کاته‌وه‌و وانه‌یه‌کى کرداریان پێ ده‌ڵێ به‌وه‌ى که‌حه‌وت دار دێنێ و هه‌ر یه‌که‌یان دارێکیان ئه‌داته ده‌ست و ئه‌ڵێ بیشکێنن، جاهه‌ریه‌که‌یان به‌ئاسانى داره‌که‌ى ده‌ستى ده‌شکێنێ، ئینجا حه‌وت دارى تر دێنێ و ئه‌یانبه‌ستێ به‌یه‌که‌وه‌و داوایان لێ ده‌کات که بیشکێنن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆیان ناشکێ ...جابۆیه داوایان لێ ده‌کات یه‌ک ده‌ست و یه‌ک دڵ بن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک ئه‌و دارانه دوژمن نه‌یان شکێنێ...
جا به‌ڕاستى پێویسته باش له‌و وانه‌یه تێبگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنى هه‌ق و ڕاستى نه‌مان شکێنێ و بتوانین به‌کۆمه‌ڵ به‌چاکى په‌یامى خوا بگه‌یه‌نین که‌ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه و یه‌کێکه له‌کاره مه‌زنه‌کانى ئه‌م ئوممه‌ته ...

