سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بانگخواز وه‌ک خۆر وایه
بانگخواز له خۆر ده‌چێت له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه:
١_خۆر به‌رده‌وام له جووڵه‌دایه‌و ناوه‌ستێ بانگخوازیش به‌هه‌مان شێوه وهه‌ر ڕۆژه‌و شتێک زید ده‌کات، چونکه باش ده‌زانێ (من استوى يوماه فهو مغبون )، هه‌رکه‌س ئه‌مڕۆو دوێنێ ى وه‌ک یه‌ک بوو خه‌ساره‌تمه‌نده، هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت (ص) فه‌رموویه‌تى.
٢-خۆر دنیا ڕووناک ده‌کاته‌وه‌و بانگخوازیش به‌هه‌مان شێوه دوعا ده‌کات که خوا له‌هه‌موو لایه‌کیه‌وه ڕووناکى بداتێ و ته‌نانه‌ت خۆشى بکات به‌نوورو ڕووناکى (اللهم اجعل فى قلبى نورا، وفى سمعى نورا وفى بصرى نورا وعن يمينى نورا وعن يسارى نورا وفوقى نورا وتحتى نورا واجعلنى نورا)، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ده‌ستى خه‌ڵکى بگرێت و له تاریکاییه‌کانه‌وه بیانبات به‌ره‌و ڕووناکى.
٣-خۆر بۆ هه‌موو خه‌ڵکیه به‌بێ جیاوازى، بانگخوازیش هه‌ر وایه چونکه شاگرد‌و جێگرى ئه‌و حه‌زره‌ته‌یه که ڕه‌حمه‌ته بۆ عاله‌م (وما أرسلناك الا رحمة للعالمين).
٤-خۆر داواى پاداشت له‌که‌س ناکات و بانگخوازیش ویردى سه‌ر زمانى [ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْڕيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ] (الشعرا‌ء/109)
٥-خۆر ئیجازه وه‌رناگرێت وهاوین وزستانى بۆ نیه، بانگخوازیش[ (فَإِذَا فَرَغْتَ فَانْصَبْ ] (الانشراح/7) له کارێک بووه‌وه خه‌ریکى خواپه‌رستى و کارێکى تر ده‌بێت.
٦-هه‌روه‌ک به‌رى خۆر به‌بێژنگ ناگیرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش که‌س ناتوانێت کایگه‌رى بانگخواز نه‌هێڵێت چونکه نورى ئیمان و ئیسلامى پێیه که‌هه‌ر له‌و خوایه‌وه‌یه که نوورى خۆرى دروستکردووه. جاهه‌روه‌ک چۆن خۆر کاتێک شوێنێک به‌جێده‌هێڵێت شوێنێکى تر ڕووناک ده‌کاته‌وه، کاتێک برایان له میسر ده‌ربه‌ده‌ر کران بانگه‌وازیان له‌و وڵاتانه‌دا بڵاوکرده‌وه که‌بۆى چوون.
٧-هه‌روه‌ک چۆن خۆر تاقیامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت، بانگخوازانیش کاریان تا قیامه‌ته ( لاتزال طائفة من امتى ظاهرين على الحق، لايضرهم من خذلهم حتى يأتى أمرالله وهم كذلك) رواه مسلم.
جیاوازىیه‌کیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بانگخواز شان ئه‌داته به‌ر ئه‌مانه‌تى بانگه‌واز که گه‌وره‌ترین و گرنگترین کاره له هه‌موو بوونه‌وه‌ردا و نه‌ک هه‌ر خۆر ته‌نانه‌ت زه‌ویش نه‌یانتوانى شان بده‌نه به‌ر ئه‌و ئه‌مانه‌ته، قورئان ده‌فه‌رموێت [إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْأِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً](الأحزاب/72). پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌مانه‌ته ئه‌وه نیه من شتێک لاى تۆ دانێم و بمده‌یته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و ئه‌مانه‌ته ئه‌مانه‌تى بانگه‌وازه.
زۆر پێویسته له گه‌وره‌یى بانگه‌واز تێبگه‌ین و هه‌موو بانگخوازبین، هه‌موو له خه‌مى گۆڕیندا بین و ته‌سلیم نه‌بین، به‌ده‌ست ده‌توانى به‌ده‌ست، به‌ده‌ست ناتوانى به‌زمان، به‌زمانیش ناتوانى به‌دڵ، دواى ئه‌مه باش بزانه ئیمانت له خه‌ته‌ردایه ؟؟ تاده‌گاته بێ ئیمانى ( وليس ورا‌ء ذلك حبة خردل من الايمان).

