سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژماره‌ى سووڕه‌ت و ئایه‌ت وشه‌و پیته‌کانى قورئان
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زانایانى ئیسلام ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت زۆر خزمه‌تى قوڕئانیان کردوه, له هه‌موو ڕووێکه‌وه ئایه‌ته‌کانى قوڕئان ئه‌وه دیاره چه‌ندن وه سووڕه‌ته‌کانى دیاره ژماره‌یان چه‌نده به‌لآم ئه‌وان وشه و پیته‌کانیشیان ژماردوون! شایانى باسیشه هه‌رکام له وشه (سورة) و وشه‌ى (أية) له قوڕئان دا هاتوون, بۆ وێنه: خوا فه‌رمویه‌تى: (سُورَةٌ أَنْزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا وَأَنْزَلْنَا فِيهَا آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ)النور, واته ئه‌مه سووڕه‌تێکه ناردوومانه‌ته خوار و پێویستمان کردوه وه چه‌ندان ئایه‌تى ڕۆشنمان تێدا ناردوونه خوار به‌ڵکو په‌ند وه‌ربگرن. وشه‌ى (سورة)به‌ماناى پایه‌ى به‌رز دێت و به‌ماناى شووره‌ى شاریش دێت,
ئاشکراشه ئه‌و کۆمه‌ڵه ئایه‌تانه که ناویان لێنراوه (سورة) هه‌م پێگه‌و پایه‌ى به‌رزیان هه‌یه و هه‌م هه‌ر سووڕه‌تێکیش وه‌ک شوره ده‌وره‌ى چه‌ند ئایه‌تێکى داوه و کۆى کردونه‌ته‌وه وشه‌ى (أية)یش به ماناى نیشانه (علامة)دێ وه ژماره‌ى سووڕه‌ته‌کانى قورئان (114)یه‌و ئه‌مه یه‌ک ده‌نگیى زانایانى له‌سه‌ره, به‌س ڕاجیاییه‌کى گچکه هه‌یه, هه‌ندێکیان گوتوویانه ژماره‌یان (113)سووڕه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (الانفال)و (التوبة)یان پێکه‌وه حیساب کردوون ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که (بسم الله الرحمن الرحيم)یان له نێواندا نیه به‌لآم ئه‌وه ڕاجیاییه‌کى بچوکه و له ڕاستى دا قورئان (114) سووڕه‌ته له‌و (114)یه‌ش (86)یان به‌ڕاى زۆربه‌ى زانایان له مه‌ککه دابه‌زیون واته(2/3)دوو له‌سه‌ر سێ قورئان وه (28)یشیان که (1/3)یه‌ک له‌سه‌ر سێ قورئان ده‌کات له مه‌دینه دابه‌زیون وه له‌باره‌ى ژماره‌ى ئایه‌ته‌کانى قورئانه‌وه له‌نێو زانایان دا تا ڕاددیه‌ک ڕا جیایى هه‌یه دوایى بۆتان ڕوون ده‌که‌مه‌وه ڕا جیاییه‌که له‌به‌ر چى یه, ژماره‌کانیش ئه‌مانه‌ن: (6204)و(6214)و(6219)و(6225)و(6226)و کۆتا ژماره (6236)ه‌و که‌مێکى زۆر که‌میش ده‌ڵێن (6666)که ئه‌وه پێم وایه هه‌ر له‌سه‌ر زمان خۆشه, ئه‌گه‌رنا به‌لگه‌یه‌کى واى له‌سه‌ر نیه جا ئایا هۆکارى ڕا جیایى زانایان له ژماره‌ى ئایه‌ته‌کاندا چى یه؟ ئایا هیچ کامیان گوتویانه ئه‌م ڕسته‌یه ئایه‌ته و یه‌کى دیکه بڵێ: ئایه‌ت نیه؟! له وه‌لآم دا ده‌ڵێین نه‌خێر به‌ڵکو مه‌سه‌له کورتیى و درێژیى ئه‌و ڕستانه‌یه که ئایه‌ته‌کانیان لێ پێک دێن, بۆ وێنه له سوڕه‌تى (الماعون)دا خوا ده‌فه‌رموێ: (أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (1) فَژَلِکَ الَّژِی ێدُعُّ الْێتِیمَ (2) وَڵا ێحُچُّ عَڵى گَعَامِ الْمِسْکِینِ (3) فَوَیْلٌ لِلْمُصَلِّینَ (4) الَّژِینَ هُمْ عَنْ صَڵاتِهِمْ سَاهُونَ (5) الَّژِینَ هُمْ یُرَاوُونَ (6) وَێمْنَعُونَ الْمَاعُونَ)ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌م حه‌وت ئایه‌ته‌ى سوڕه‌تى (الماعون) بده‌ین, بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ده‌گونجێ ئایه‌ته‌کانى ژماره: (2و3) بکرێنه ئایه‌تێک هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانى ژماره (4و5)وه ئایه‌ته‌کانى ژماره (6و7)له حاڵێک دا که ئێستا هه‌ر کامێکیان ئایه‌تێکى سه‌ر به‌خۆیه ئینجا کورتیى و درێژیى ڕسته‌کانى قوڕئان و ئایه‌ته‌کانى که بوارى کۆشش (إجتهاد)ى زانایانى پسپۆڕى تێدایه بۆته هۆى ڕاجیایى زانایان له‌سه‌ر ژمێریى ئایه‌ته‌کان دا‌و دیاره هه‌تا ڕسته‌کان درێژتر بن ژماره‌ى ئایه‌ته‌کان که‌متر و هه‌تا کورتتریش بن ژماره‌یان زیاتر ده‌بێ که‌واته ڕاجیایى یه‌که له ژماره‌ى ئایه‌ته‌کان دایه, نه‌ک له خودى ئایه‌ته‌کان دا, که هه‌موویان له‌سه‌رى یه‌کده‌نگن واته هیچ زانایه‌ک نه‌ى گوتوه: ئه‌و وشه‌یه زیاده یان ئه‌و ئایه‌ته زیاده یاخود که‌مه وه ژماره‌ى وشه‌کانى قورئان (77439) وشه‌یه هه‌ندێکیشیان گوتویانه که‌متره یان زیاتره که ئه‌میش هۆکاره‌که‌ى چۆنیه‌تى پێکهاته (تركيب)ى وشه‌کانه نه‌ک که‌م و زیادیى له قوڕئان دا! وه ژماره‌ى پیته‌کان (340740) وه‌ک (إبن كثير) له‌ته‌فسیره‌که‌ى خۆى دا هێناویه‌تى.

