سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیرى چاک
ئه‌میر سه‌مامى حائیزى
وه‌رگێرانى : مهدی زێبارى
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
"دوو وشه‌ى بچوکى"به‌ڵێ" و "نه‌خێر"که وتنیان
ئاسانه، ئه‌و وشانه‌ن که پێویستییان به بیرلێکردنه‌وه
و لێکدانه‌وه‌ى زۆر هه‌یه." تیپاگور
هه‌موومان ده‌بێ فێربین که بیرۆکه‌ى چاک و به‌هێزمان هه‌بێت.
خشته‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو،وێنه‌یه‌کى
شێوه‌کارى،یان به‌رهه‌مێکى هونه‌رى
سه‌رکه‌وتوو،بازرگانى پر له سوود،هاوسه‌رگیرییه‌کى ڕه‌زامه‌ندانه،
هه‌ڵبژاردنى ڕاست و دروست بۆ ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک شتى تر‌ى له‌و جۆرانه
که ئێمه له ژیانى ڕۆژانه‌ماندا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه به‌رهه‌مى بیرى
به‌توانا و چالاکه،نه‌ک بیرێکى نه‌خۆش و وه‌ستاو،بیرکردنه‌وه‌ى باش نهێنى و کلیلى سرکه‌وتنه بۆ مرۆڤ.
ئێوه له ژیانى ڕۆژانه‌تاندا ڕووبه‌ڕووى خه‌ڵکانێکى زۆر بوونه‌ته‌وه که‌بۆ
ئه‌نجامدانى کاروباره‌کانى ڕۆژنه‌یان وه‌ک بڕیاردان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئیش و
کار،سه‌فه‌ر،کڕینى جلوبه‌رگ،هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر، گومان هه‌یه و دوودڵن،
به واتایه‌کى تر به‌رامبه‌ر به هه‌ر که‌سێک یاخود هه‌ر شتێک که له ده‌وروبه‌ریاندا هه‌یه ڕه‌شبین و بێ متمانه‌ن.
ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه هاوڕێى زۆرییان نییه و له ژیانیاندا هیچ کات کارێک
ناکه‌ن که گومانى مه‌ترسى تێدا بێت واته خۆیان ناخه‌نه ناو مه‌ترسیه‌وه،
زۆربه‌ى سه‌رکه‌وتنه ماددى و مه‌عنه‌وییه‌کان له ده‌ست خۆیان ده‌ده‌ن،
هه‌موو کاتێک وا دیار ده‌که‌وێت که ژیانێکى جێگیر و هێمنیان هه‌یه له
کاتێکدا که به به‌رده‌وامى کێشه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌یه و خاوه‌ن ده‌رونێکى پڕ له ڕق و کینه‌ن بۆیه به بچوکترین شت تووشى خۆ ون‌کردن،شێتى و گۆمان ده‌بن وه له کۆتاییشدا ئه‌نجامێکى باش له کاره که یان به ده‌ست ناهێنن.
بیره‌وه‌رى چاک هێزێکى ناوخۆیى و کاریگه‌ره که ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى تاک
تووندوتۆڵ و جێگیر له هه‌ر جێگه‌یه‌ک هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.ئه‌گه‌ربرایانى
ڕایت بڕوایان وابووایه که هه‌ردووکیان به هۆى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و
فڕۆکه‌یه‌ى که دروستیان کردووه ده‌مرن،ئه‌واهیچ کات هه‌وڵیان نه‌ده‌دا بۆ
ئه‌و جۆره تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموونه.داهێنه‌ره‌کان،دۆزه‌ره‌وه‌کان،
هونه‌رمه‌نده‌کان و گشت ئه‌و که‌سانه‌ى که زۆرتر و پێش تر له ئه‌وانه‌ى ترله چالاکیدان بیرۆکه گه‌لێکى باشیان هه‌یه و بیر له هاتوویه‌کى گه‌ش و پڕشنگدار ده‌که‌نه‌وه ، به واتایه‌کى تر مه‌وداى بینینیان سه‌یرى دوورتر ده‌کات تا ئه‌وه‌ى که چاو له نزیک بکات و ئیتر ئه‌وه که لاى سه‌رکه‌وتن و به‌ئه‌نجام گه‌یشتن قوورسترله لایه‌کى تر ده‌زانن.گشت گه‌وره‌کان وه‌ک که‌سه‌ناسراوه‌کانى ناو زانست و ئه‌ده‌ب یان که‌سه به‌ناوبانگه‌کانى تر که ئه‌مڕۆ ناوه‌کانییان له سه‌ر زارى گشت چین و توێژێکه،له سێبه‌رى هه‌وڵێکى خۆیى سه‌رکه‌وتوو له ئاره‌زووى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و شتانه‌ى که مه‌به‌ستیانه
بیرۆکه‌یان گه‌شه‌ى داوه و گه‌یشتن به ویسته‌کانیان.سه‌رنج بده‌ن له کاتێکدا که‌ئێمه له بڕیاردانى کارێک شک و گومانمان هه‌بێت،
ئه‌نجامه‌که‌شى جگه له شکست وله‌ناوچوونى ئه‌وکاره شتێکى ترنییه .
ئێمه هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه له سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى که له بیرۆکه و
هزرى چاکه‌وه ده‌رده‌که‌وێت،بۆنموونه‌منداڵێک که هه‌وڵ ده‌دات له سه‌ر
پێى خۆى بوه ستێت و بجوڵێت،له‌گه‌ڵ هاندانى ئێمه به‌وه‌ى که ده‌توانێت و
ده‌بێت بجوڵێته‌وه و له هه‌مانکاتدا ده‌بێت هه‌نگاوه‌کانى توند و جێگیر
دابنێت،ڕێنمایى ده‌که‌ین به‌ره‌و ئامانجه‌کانى،هه‌روه ها وا فێر ده‌بێت که
کارێک که ده‌یه‌وێت ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ى ده‌ست به کاره‌که بکات که ده‌توانێت
بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام و کۆتایى.
مرۆڤ له ناخى خۆیدا خاوه‌ن هزروى چاکه،به‌ڵام کۆمه‌ڵێک شت هه‌یه
وه‌ک شته ناخۆشه‌کان،نه‌بوونى هه‌ستکردن به ئارامى و دڵنیایى وئاسایش،
بروا نه‌بوون به خۆى نه‌ناسینى تواناییه‌کانى مرۆڤ ،جێژى تاڵى شکست
واى کردووه که‌پێش هه‌ر کاێک بیرله شکست وسه‌رنه‌که‌وتنى ئه‌وکاره
بکه‌ینه‌وه،هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌شى که ئێمه مرۆڤێکى لۆژیکى بین و
ده‌ستپێکردنى هه‌ر کارێکمان به بیرلێکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بێت ئه‌وا
ئه‌وه زۆر باش و به‌نرخه به‌ڵام ده‌بێت ڕێگه نه‌ده‌ین که بیرى لاواز و
نێگه‌تیڤ زاڵ بێت به سه‌رماندا.چاکترین ڕێگه چاره‌ى گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى که
بیرۆکه‌کانمان په‌روه‌رده بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ئه‌و کارانه‌ى که
زه‌ره‌رمه‌ند نین ئه‌نجام بده‌ین و هه‌روه‌ها مه‌شقکردنێکى چاک و به‌تواناش
پێویسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌شقکردن به بیرۆکه‌کانى چاک خۆى له خۆیدا
ده‌رئه‌نجامێکى باشى لێده‌که‌وێته‌وه.
بیرکردنه‌وه و باوه‌ڕبوون له نێو خه‌ڵکاندا جیاوازى هه‌یه.کاتێک که
که‌سێک تووشى ناخۆشى نه‌بێت هیچ کات تووشى لاوازى نابێت وبه‌مه‌ش
بیرۆکه چاکه‌کانى ئه‌و زۆر به‌هێزتر ده‌بن له بیرۆکه لاواز و خراپه‌کانى.
بۆ مه‌شقکردن و په‌روه‌رده‌کردنى بیرۆکه چاکه‌کان له هه‌موو بوارێک‌دا به
خۆتان بڵێن که:ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن له به‌ر ئه‌وه‌ى:
١-ئه‌نجامدانى کاره‌که‌م هیچ زه‌ره‌رێکى بۆ که‌س نییه.
٢-من ئه‌توانم بگه‌مه ئه‌نجامێکى خوازراو ئه‌وه‌ى که خۆم ده‌مه‌وێت.
٣-من هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆیه من ده‌توانم.
٤-من به باوه‌ڕبوون به‌وه‌ى که سه‌رکه‌وتوو ده‌بم له‌م قۆناغه‌ى کاردا
بۆیه بڕیادانه‌که‌مم ده‌ست پێ کردووه.
ئێوه متمانه‌تان به خۆتان کردووه و ئێستاش سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
نموونه‌یه‌کى تر دێنینه‌وه:
زۆر جار ئه‌م کاره بۆ هه‌موومان ها تووه‌ته پێش که به‌یانى له کاتێکدا که
ئێوه له شوێنى خۆتان هه‌ستى به بێ تاقه‌تى و نائارامى ده‌که‌ن و به خۆتان ده‌ڵێت که ئه‌مڕۆ ئه‌و توانایه‌م نییه بڕۆمه سه‌ر کاره‌که‌م،ئه‌م وته نێگه تیڤه کاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌رناخى ئێمه وسیستمه چالاکه‌کانى له‌شمان که فه‌رمان له‌مێشک وه‌رده‌گرن.ئه‌وکات فه‌رمانى نێگه‌تیڤ وه‌رده‌گرن و چه‌ند ساتێک تێ ناپه‌رێت که هه‌ستى ماندوبوون و لاوازى
ئێمه زۆرتر ده‌بێت،پێچه‌وانه‌ى ئه‌م کاره‌ش ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌نجامى چاکى لێده‌که‌وێته‌وه.له‌کات وبارودۆخێکى زۆر سه‌خت و ناخۆشدا ئێمه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ین که په‌یڕه‌وى له ئامانجه‌کانمان بکه‌ین وئه‌نجامى باش به ده‌ست بێنین.
هاوڕێیه‌کمان به هۆى خه‌وه قورس وگرانه‌که‌ى به‌یانیانیه‌وه دره‌نگ ده‌چوو
بۆ سه‌رئیش وکارىخۆى ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه بوو که له کاتى نووستن ئه‌وگیرو گرفتانه‌ى که‌ڕۆژانه تووشى ده‌بوون ده‌که‌وتنه‌وه بیرى،هیچ جۆره بیرکردنێکى باش و هزرێکى چاک پێش خه‌وتن بۆى دروست نه‌ده‌بوو،
ماوه‌یه‌کى درێژبوو که به‌م جۆره ئازارى ده‌چێژا.
ڕۆژێک هه‌لومه‌رجه‌کانى فه‌رمانى مێشک و چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى له
کاتى خه‌وتندا بۆ ئه‌و که‌سه‌م باس کرد و مه‌شقه‌کانم پیشان دا,ئه‌و گه‌یشته ئه‌وتواناییه که له کاتى خه‌وتن به مێشکى خۆى فه‌رمان بدات و
به‌یانییان له‌سه‌ر ئه‌و کاته به خه‌به‌ر بێته‌وه.
خاڵێک که شایانى بایه‌خ و گرینگى پێدانه ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕى هه‌بوو به‌و
هێزه‌ى که له ناخیدا هه‌بوو و هه‌روه‌هاگه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ى که ده‌توانێت
له بیرۆکه باشه‌کانه‌وه بگات به ئه‌نجامه باشه‌کان. دڵنیام ئێوه ش ده توانن به وه‌نجامدانى ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌گۆڕانکارییه‌کى باش بخه‌نه ناو ژیانتان
تا کو بتوانن ده‌ستکه‌وتکه‌وت گه لێکى چاک و به‌سوود به ده‌ست بێنن.
"به ڕاستى ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن نهێنییه‌کى هه‌بێت ئه‌وه‌یه که ئێوه خۆتان
له جێگه‌ى که‌سێکى تردا دابنێن وله گۆشه‌نیگاى چاوى ئه‌وه‌وه سه‌یرى کاره‌کانتان بکه‌ن."
هێنرى فۆرد

