سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خۆت مه‌که کوشته‌ى شته بێ نرخه‌کان
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
چه‌ند خه‌فه‌تبار هه‌ن هۆى خه‌فه‌ته‌که‌یان کارێکى بێ نرخه له‌بنه‌ڕه‌تدا, ئه‌سڵه‌ن شیاوى باسکردن نییه. بڕوانه له دووڕووه‌کان چه‌ند ده‌روون نزمن!؟ چه‌ند سارد و سڕ و بێ هیوان!؟ عه‌زیمه‌تیان ئه‌مه ووته‌کانیانه (لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ)سوره التوبه/٨١ تێکۆشان مه‌که‌ن له‌گه‌رمادا (ائْذَنْ لِي وَلَا تَفْتِنِّي)التوبه/٤٨ مۆڵه‌تم بده تووشى فیتنه‌م مه‌که (بيوتنا عورة)ماڵه‌کانى خۆمان ده‌جه‌نگین و پاڵ پشته بۆمان (نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ)المائده/٥٢ واته ئه‌ترسین سه‌ربکه‌ون به‌سه‌رماندا (مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا)الاحزاب/١٢ واته: خودا و پێغه‌مبه‌ر به‌په‌یمانه‌کانیان سه‌رمان لێ تێک ده‌ده‌ن ئاى چه‌ند بێ وره و بێ جورئه‌تن ئه‌م ده‌روونه نه‌خۆشانه!؟
ئه‌وان ته‌نها سکیان تێر بێت سفره‌کانیان پڕ بن, ماڵ و باڵه‌خانه‌کانیان ئاوه‌دان بن, چاویان ناڕوانێته ئه‌خلاق و کرده‌وه جوانه‌کانى تر به هیچ شێوه‌یه‌ک ناڕواننه ئه‌ستێره گه‌شه‌کانى خێر و چاکه ئه‌وپه‌ڕى زانستى ئه‌وان ئه‌وه‌یه چۆن ماشێنه‌که و جل‌و به‌رگى جوان ئه‌مڕۆ له‌به‌رکه‌ن دڵیان هیچ خۆشه‌ویستییه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى تیادا نیه به‌رانبه‌ر خه‌ڵکانى تر, خه‌ڵکێکى زۆر هه‌ن شه‌و و ڕۆژیان بووه‌ته دووبه‌ره‌کى له‌گه‌ڵ خێزان یان منداڵ یان خزمێکى نزیک یان خزمێکى دوور یان وشه‌یه‌کى نا باو و نا جۆر دروست بکه‌ن و دڵى خه‌ڵکانى پێ ناخۆش بکه‌ن ئه‌م که‌سانه ئه‌مه ڕه‌وشتیانه هیچ مه‌به‌ست و هیوایه‌کى گه‌وره‌یان نییه که خۆیانى پێوه خه‌ریک بکه‌ن و کاته‌کانى خۆیانى پێ ببه‌نه سه‌ر وه‌ک وتراوه ئه‌گه‌ر ئاو له گۆزه هاته ده‌رێ, ئه‌وا هه‌وا هه‌ڵى ده‌گرێ. که‌واته جوان بیر بکه‌وه له‌وه‌ى که خۆتى پێوه خه‌ریک ده‌که‌یت و هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌یت بزانه ئه‌وه دێنێت که وه‌ده‌ستى بهێنى و بۆى هیلاک و ماندوو ببى؟ چونکه کاتى خۆت و هۆش و زانست و خوێن و گۆشتى خۆتت پێ به‌خشیوه, ئه‌گه‌ر خزمه‌تێک ده‌کات به‌م جیهانه ئه‌وا باشه ئه‌گه‌ر خزمه‌تى نییه ته‌نها کات به‌فیڕۆدانه بگه‌ڕێوه هۆشى خۆت بخه گه‌ڕ بۆ کارى به‌سوود ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بیت ئه‌وا بزانه تۆ له کڕین و فرۆشتنه‌که‌دا دۆڕاوى و ڕه‌نجه‌ڕۆى دونیا و قیامه‌تت ده‌بى زانایانى ده‌روون ده‌ڵێن بۆ هه‌ر کارێک شتى گونجاوى خۆى بۆ دابنێ له‌م وته‌یه‌ش ڕاستتر ئه‌م فه‌رمووده‌ى خوایه (جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا)الطلاق/٣ واته: هه‌موو شتێک ئه‌ندازه‌ى خۆیمان بۆ داناوه که‌واته هه‌ر کاره‌ساتێک قه‌باره‌ى خۆى بده‌یه و کێشى خۆى و نرخى خۆى بده‌یه ئاگاداربه له‌وه‌ى که‌سته‌م زیاده‌ڕه‌وى نه‌که‌ى له‌کاره‌کاندا کۆمه‌ڵه یاره‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له ژێر دارى (الرضوان)هه‌موو مه‌به‌ستێکمان ئه‌وه‌بوو خودا یارمه‌تییان بدات په‌یمانى خۆیان ببه‌نه سه‌ر, پاداشتى خودایان به‌ده‌ست هێنا شته بێنرخه‌کان فڕێ بده خۆت سه‌رقاڵى شتى به‌سوود بکه به‌م کاره‌ت زۆربه‌ى خه‌م و په‌ژاره‌کانت لێ که‌م ده‌بنه‌وه دڵخۆش و سه‌رفراز و شاد ده‌بیت.
