سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام:
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ق ناهه‌ق له‌سه‌ره‌تایى ژیانى مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌ستى پێ کردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت هه‌تا ڕۆژى قیامه‌ت, ئه‌ڵقه‌ى یه‌که‌مى ئه‌وه‌بوو که له‌نێوان ئاده‌م و حه‌واو شه‌یتاندا ڕوویدا که به‌سوێندى درۆ له‌خشته‌ى بردن و له‌به‌هشته‌وه دابه‌زینه سه‌ر ڕووى زه‌مین قورئان باسى ئه‌و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاته ده‌کات تا په‌ندى لێ وه‌ربگرین وبزانین کێشمه‌کێشى نێوان هه‌ق و ناهه‌ق له‌دێر زه‌مانه‌وه‌یه, هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت: (فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ (36) فَتَڵقَّى آَدَمُ مِنْ رَبِّهِ کَلِمَاتٍ فَتَابَ عَڵیْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِیمُ (37) قُلْنَا اهْبِگُوا مِنْهَا جَمِیعا فَإِمَّا ێأْتِێنَّکُمْ مِنِّی هُدى فَمَنْ تَبِعَ هُدَاێ فَڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ وَڵا هُمْ ێحْزَنُونَ (38) وَالَّژِینَ کَفَرُوا وَکَژَّبُوا بِآَێاتِنَا أُوڵئِکَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ)البقره/٣٦-٣٩.
پاش ئه‌وه‌ى شه‌یتان خه‌ڵه‌تاندنى پێمان وتن: له‌به‌هه‌شت ده‌رچن و دابه‌زنه خوار بۆ سه‌رزه‌وى هه‌ندێکتان دوژمنى هه‌ندێکتان ده‌بن و زه‌وى ئارامگاو شوێنى ژیانتان ده‌بێت تا کاتى دیاریکراو. ئینجا ئاده‌م چه‌ند که‌لیمه‌یه‌کى له‌خواوه وه‌رگرت و که‌وته سه‌ر ڕێگاى په‌شیمان بوونه‌وه‌و له‌خوداى گه‌وره پاڕایه‌وه ئه‌ویش نزا‌و پاڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌که‌ى په‌سه‌ند کرد‌و لێى خۆش بوو بێگومان خودا ته‌وبه وه‌رگره‌و زۆر میهره‌بانه. جا وتمان به ئاده‌م و حه‌وا هه‌مووتان له‌به‌هه‌شت دابه‌زینه خواره‌وه له‌پاشاندا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات هه‌رکه‌سێک په‌یڕه‌وى ئه‌و ڕێنوماییه بکات له‌پاشه‌ڕۆژیدا نه‌ترس ڕووى تێده‌کات و نه‌خه‌م ده‌خوا, ئه‌وانه‌ش که کافرن و ئایه‌ته‌کانى ئێمه به‌درۆ داده‌نێن ئه‌وانه ده‌بنه یارى ئاگرو هه‌تا هه‌تا تیایدا ده‌بن. پێغه‌مبه‌را سه‌لامى خوایان لێبێت ئالابه‌ده‌ستى هه‌ق بوون و پێشه‌وایه‌تى بڕوادارانیان کردوه دژى کافران و پیاوانى شه‌یتان. ئه‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه له‌وساوه به‌رده‌وامه‌و قورئان باسى چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کى ده‌کات له‌ڕێى چیرۆکى پێغه‌مبه‌رانه‌وه که هه‌ر یه‌کێکیاندا پاش ململانێیه‌کى زۆر هه‌ق و ڕاستى سه‌رکه‌وتووه‌و ناهه‌قکارانیش ڕیسواى دنیا‌و قیامه‌ت بوون.
