سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وردبوونه‌وه له‌ئایه‌تێک بێ ئه‌وه‌ى پارچه‌پارچه بکرێ یان پێش و دوا بخرێت….
ئه‌ندازیار عوسمان
له‌تێگه‌یشتن و ووردبوونه‌وه‌دا له‌ئایه‌تێک , نابێت هه‌ندێ وشه‌ى به‌ناوى(تقديم وتأخير)ه‌وه, جێ ى بگۆڕدرێ, گوایه واماناکه‌ى چاکتر ڕوون ده‌بێته‌وه, یان ته‌نها به‌شێک له‌ئایه‌ته‌که بهێنرێومانایه‌کى تر‌ى لێ ده‌ستکه‌وێت , که‌مه‌به‌سته‌که له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه نى یه….
نموونه‌ى یه‌که‌م/ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (فَلا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلا أَوْلادُهُمْ إِنَّمَا يُڕيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ) (التوبة:55) واته/ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص) ,
ئه‌ى بڕوادار نه‌ماڵ و سامان ونه وه‌چه‌و نه‌وه‌ى کافران سه‌رسامت نه‌کات وبه‌خێریان بزانیت , چونکه به‌ڕاستى خوا هه‌رده‌یه‌وێت له‌ژیانى دونیادا توشى به‌ڵاو سزایان بکات به‌و ماڵ وسامان ومناڵانه‌یان وبه‌کافریش گیانیان بکێشێت, که‌دیاره ئاخیره‌تیشیان هه‌ر چاره ڕه‌شى وئاخر شه‌ڕى یه…
هه‌ندێ له‌موفه‌سیره‌کان وه‌ک جرجانى وئیبن عباس و قتاده‌وگهبه‌رى وشه‌وکانى و ڕ‌ازى , له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا به‌جۆرێک لێکیان داوه‌ته‌وه گوایه ده‌کرێ( فى الحياة الدنيا) پێشبخرێت , واته ته‌قدیره‌که‌ى ئاواى لێدێت(فَلا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلا أَوْلادُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا إِنَّمَا يُڕيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا(فىألاخرة) وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ کَافِرُونَ) واته/ سه‌رسام مه‌به نه‌به‌ماڵ وسامان ونه‌به‌مناڵى کافران له‌ژیانى دونیادا چونکه خواى گه‌وره ده‌یه‌وێ به‌و ماڵ وسامان و مناڵانه له‌قیامه‌تدا سزایان بدات وبه‌کافرى گیانیان بکێشێت …. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه کافران له‌ززه‌ت وخۆشى ده‌بینن له‌ماڵ وسامان ونه‌وه‌یان له‌دنیادا..
(ئيبن قةيم) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئازار چه‌شتن وناڕه‌حه‌تى کافران دیاره , به‌هۆى حرص وشپرزه‌ییان به‌دواى دنیاداو, هه‌ڵپه وڕاکه ڕاکیان نایه‌ڵێ پشوو بده‌ن له دنیاداو ، هه‌تا بیانبێت زیاتر کێشه‌یان هه‌یه( ئيتر ض ثيَويست دةكات ثيَش خستن ودواخستنى تيا بكريَت )…
نموونه‌ى دووه‌م/ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ( أفلا ينظرون الى الإبل كيف خلقت والى السما‌ء كيف رفعت والى الجبال كيف نصبت والى الأرض كيف سطحت فذكر انما أنت مذكر) الغاشیه ٢١واته : ئایا سه‌رنجى ووشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه(خؤ طرى لةسةر برسيَتى وتينويَتى وثيَكهاتنى لةشىو..هتد) , ئایا سه‌رنجى ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رز کراوه‌ته‌وه ( ئةو هةموو ئةستيَرةو هةسارانة كة بةئاسمانةوةن وعةقلَى مرؤظ دةستةوسان وكولة لة ئاستياندا) ئه‌ى سه‌رنجى کێوه‌کان ناده‌ن , چۆن داکوتراون وڕه‌گیان چووه به‌ناخى زه‌وىدا, ئه‌ى سه‌رنجى ده‌شته‌کانى زه‌وى ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه , که‌واته تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه, به‌ڕاستى تۆ هه‌ر یاد خه‌ره‌وه‌یت, ئه‌م ڕێک خستن وسه‌رنج ڕاکێشانه تابلۆیه‌کىجوان ده‌نه‌خشێنێ, له‌پێشدا وشترو قافڵه که مایه‌ى ژیانیان بووه‌و به‌قیمه‌ت وگرانبه‌ها بووه لاى خه‌ڵکى ئه‌و زه‌مانه, پاشان له‌وه‌وه به‌ره‌و ئاسمان وئنجا شاخه‌کان وئنجا زه‌وى , به‌مه‌ش ئه‌دا له دڵى سه‌یرکه‌ران تا ڕابچڵه‌کن و هۆشیار ببنه‌وه‌و، یه‌ک به‌دواى یه‌ک هاتنىبابه‌ته‌کان مه‌به‌سته له‌ئایه‌ته‌که‌دا…
نموونه‌ى سێیه‌م/خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ( وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِى عَدُوّاً شَيَاطِينَ الْأِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُوراً وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ, وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَڕفُوا مَا هُمْ مُقْتَڕفُونَ) (الأنعام:113) واته/هه‌ر به‌و شێوه‌یه کێشمه کێشى ئیمانداران وخوا نه‌ناسان به‌رده‌وامه, جا بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک وئیماندارێک دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانى ئاده‌میزادو په‌رى سازاندووه, که به‌رده‌وام قسه‌ى زل وڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێى یه‌کداوخۆیان وخه‌ڵکى پێسه‌رگه‌ردان وگومڕا ده‌که‌ن , جا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه نه‌یانده‌توانى شتى وابکه‌ن , ده وازیان لێبێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ى هه‌ڵى ده‌به‌ستن له‌ده‌ست خوا ڕزگاریان نابێت..
شه‌یتانانى ئینس وجین به‌قسه‌ى زل وڕازاوه کافران له‌خشته ده‌به‌ن به‌م جۆره
أ- لتچغى الیه أفئده الژین لایۆمنون بالآخره / واته به‌دڵ گوێى بۆ ده‌گرن ئه‌وانه‌ى بڕوایان به‌ئاخیره‌ت نىیه,ئنجا
ب_ ولێرچوه… پێى ڕ‌ازى ده‌بن وقه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن, ئنجا ئه‌بێ به‌کردار,
ج_ ولیقترفوا ماهم مقترفون …. ئه‌و تاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ئه‌یکه‌ن.. که‌واته یه‌ک به‌دواى یه‌کى ئه‌م ئایه‌تانه‌و به‌شه‌کانى ئایه‌ته‌که‌ش به‌حسابه‌و له‌پێشدا گوێگرتنه‌و به‌دڵ وه‌رگرتنه‌و ڕ‌ازى بوونه‌وئنجا کردارى خراپ وتاوانه ئه‌وه‌ش که وتمان که‌سێک به‌شێک له‌ئایه‌تێک به‌جیا له ده‌وروبه‌ره‌که‌ى ورده‌گرێت, وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ى که‌ئایه‌تى( ويل للمصلين) به‌ته‌نها دێنێ که هه‌ڵه‌یه, چونکه کام له‌نوێژ خوێنان وه‌یلیان بۆ هه‌یه, دواى ئایه‌ته‌که ته‌واوى ده‌کات که ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن نوێژه‌کانیان له‌کاتى خۆیاندا ناکه‌ن ( الذين هُمْ عَنْ صَلاتِهِمْ سَاهُونَ) (الماعون:5)

