سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیراده‌ى ویست
ئه‌میر سه‌مامى حائیزى
وه‌رگێرانى : مهدی زێبارى
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
"به هه‌بوونى هێزى ئیراده ده‌گه‌ینه هه‌موو شتێک،
به‌لام ئه‌مه پێویستى به بزوێنه‌ر و پاڵنه‌ر هه‌یه ،ئه‌گه‌ر
ئه‌وه نه‌خه‌ینه کار ئه‌وا زووتر له هێزه ناوخۆییه‌کان
زه‌نگ لێده‌دات." فراِنسوا وابله
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بارودۆخێکى باش و په‌سه‌ند به ده‌ست بێنێت،
ده‌بێت ئیراده‌یه‌کى به‌هێز و به‌تواناى هه‌بێت.گه‌یشتن به ئیراده‌یه‌کى پته‌و
و په‌روه‌رده‌کراویش پێویستى به کاتێکى درێژ و مه‌شقێکى باش هه‌یه
،له
سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ ئه‌وه‌ى ئیراده‌مان به هێز بکه‌ین و بگه‌ینه ئاستێکى
باش ئه‌وا ده‌بێت گشت هه‌سته‌کانى خۆمان کۆنتڕۆڵ بکه‌ین،ئه‌م به‌هێزکردنه‌ش پێویستى به‌م قۆناغانه‌ى خواره‌وه‌یه:
١- مه‌شقى بێ ده‌نگى
٢- ته‌رکیز کردن
٣- پێکهێنانى بارودۆخێکى گونجاو
٤- موماره‌سه‌کردنى هه‌ندێک له بیرۆکه‌کانمان له ناو مێشکماندا
٥- زاڵبوون به سه‌ر ویسته‌کانى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌کاندا
٦- گرتنه‌به‌رى ئامانجه بچوکه‌کان
٧- ململانێ له‌گه‌ڵ خاڵه لاواز و خووه نێگه‌تیڤه‌کان
٨- پێکهێنانى مۆدیلێکى نوێ و به‌توانا
هه‌ر وه‌ک له‌وه‌وه که باسمان کرد دیاره ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که بۆ
په‌روه‌رده‌کردنى هه‌سته‌کانمان پێویستیمان به پێکهێنانى شوێن و بارودۆخى گونجاو هه‌یه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پێویستى بێ ده‌نگى نواندن
بۆ مێشک که ده‌بێت کارى ڕێبه‌رایه‌تى له ده‌رخستنى فه‌رمانه جیاوازه‌کان
بگرێته ئه‌ستۆ.،جگه له‌مه پێویستى به‌وه‌ش هه‌یه چه‌ند ساتێک له ئارامى و بێ ده‌نگیدا بێت و هه‌ر لێره‌شدایه که ته‌نها لاشه و ده‌روون و گیانێکى په‌روه‌رده‌کراو ده‌توانێت ئه‌و کارانه‌ى که ئه‌نجامدانى زحمه‌ته ئه‌نجامى بدات .بۆ ته‌رکیزکردنیش ده‌توانین پێشنیارى کۆمه‌ڵه ڕێگایه‌کى زۆر بۆ
مه‌شقکردن بکه‌ین،به‌لام ئه‌و شته‌ى که ئارامى دروست ده‌کات به بیرتان
دێنێته‌وه.له پێش هه‌موو شتێکدا ئه‌بێ هه‌موو جۆره ڕووناککه‌ره‌وه ده‌ستکرده‌کانى ناو ژووره‌که‌تان یان شوێنى ته‌رکیزکردنتان که‌م بکه‌نه‌وه،
واتا ڕووناکییه‌کى ئاسایى له شوێنه‌کاتان هه‌بێت له دواى ئه‌وه‌ى درێژ ده‌بن به پشتدا به جۆرێک که ته‌واوى له‌ش به بێ ئه‌وه‌ى که هیج جۆره فشارێکى له سه‌ر زه‌وى بێت و یان به شێوه‌ى دانیشتن به‌و جۆره که ته‌واوى ئه‌ندامه‌کانى له‌شتان له خاوبوونه‌وه‌یه‌کى ته‌واودا بێت و هیچ جۆره فشار و پاڵه‌په‌ستۆ و زه‌حمه‌تییه‌کى تووش نه‌بێت.
ته‌واوى ئه‌ندامه‌کانى له‌شتان له خاوبوونه‌وه‌یه‌کى ته‌واودا بێت و هیچ جۆره فشار و پاڵه‌په‌ستۆ و زه‌حمه‌تییه‌کى تووش نه‌بێت.
ته‌واوى ئه‌ندامه‌کانى له‌شتان به شێوه‌یه‌ک که چاوه‌کانتان دابخه‌ن و جگه
له ئه‌ندامه‌کانى له‌شى خۆتان بیر له هیچ شتێکى تر مه‌که‌نه‌وه،له
مێشکتاندا پێداچونه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کان بکه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن که وێنه‌کان و
بیرۆکه‌کانى تر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته مێشکتان خه‌ریک بکات، له دواى
سه‌یرکردنى گشت شوێنه‌کانى له‌ش له هزرتان ده‌گه‌نه هه‌ر شتێک که ده‌بێته هۆى سووکى و ئارامى،بێگومان له‌وانه‌یه له مه‌شقه سه‌ره‌تاییه‌کاندا خه‌و بتانگرێت یان نه‌توانن په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌واوتان
له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا هه‌بێت.به‌و واتایه‌ى که له‌وانه‌یه له ناوه‌ندى ئه‌نجامدانه‌که‌ى له ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى بچنه ده‌ره‌وه و نه‌توانن پێداچونه‌وه‌ى
ئه‌ندامه‌کانى له‌شتان بکه‌ن،هه‌تا وه‌کو له‌وانه‌یه بیرۆکه‌ى تر دابنێتن له جێگه‌ى بیرۆکه‌کانمان،ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه ده‌ره‌ده‌خات که ئێوه به ته‌واوى زاڵ نه‌بوون له ترکیز کردن له سه‌ر بابه‌تێکى تایبه‌ت بۆیه ورده ورده مه‌شقه‌کانى تردا کۆمه‌لێک له‌وانه لاده‌دیت و ده‌گه‌یته ئامانجه‌که‌ى ئه‌مه‌شتان له‌بر نه‌چێت که ئێوه هاتنه نێو جیهانێکى نه‌ناسراوه‌وه که په‌وه‌ندى و گه‌یشتن به ویسته‌که‌تان به‌کاته‌و ڕه‌نگه ئه‌و رۆژه سه‌ره‌تاییانه‌ى که ئێمه مه‌شقى تێدا ده‌که‌ین ، گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌که‌ى هه‌ندێ ترسى تیدا بێت ، به‌ڵام بێ ئومێد مه‌بن له‌کاتێکدا که گه‌یشتونه‌ته ته‌رکیزێکى په‌روه‌رده کرا و ده‌توانن پێداچونه‌وه‌تان هه‌بێت بۆ هه‌ر یه‌که له ویست و وێنه‌و ده‌ستکه‌وته‌کانتان . بۆ نموونه خۆتان دانێن له جێگاى که‌سێکى به‌خته‌وه‌ر که بۆ په‌یوه‌ندى کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانى تر هیچ کێشه‌یه‌کى نه‌بێت له دروستکردنى وێنه‌و بیرۆکه‌کان خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کان گرنگیه‌کى زۆرى هه‌ی نابێ خاڵه نێگه‌تیڤه‌کان بێنه ناو مێشکتانه‌وه ، لێره‌دایه که هه‌ست به‌وه ده‌که‌یت که چاک بویت و له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا سه‌رکه‌وتوو بویت و بازرگانیشدا گه‌یشتویت به بار‌و دۆخێکى باش . پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش ده‌توانێت وێرانکه‌ر بێت و ته‌ڵقینى نێگه‌تیڤیش بێنێته ناو مێشک که ئه‌نجامه‌که‌شى
پێچه‌وانه ده‌بێت و ناگه‌یته ده‌رئه‌نجامێکى باش.
هه‌ڵبه‌ته کردنى مێشک به ناوه‌ندێک بۆ بیرۆکه‌ى چاک و پۆزه‌تیف ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که ئه‌مانه ببنه به‌شێک له کاره‌کانى ڕۆژانه‌مان و ده‌بنه شتێکى عاده‌تى و خو ئاسا که ئێوه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانى بده‌ن . ئێوه ده‌تانه‌وێت بۆی ئێوه ده‌توانن .
ئه‌گه‌ر ئێمه زاڵ بین به‌سه‌ر ویسته ماددى و مه‌عنه‌ویه‌کانمادا ئه‌مه ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى ئیراده‌مالن ، ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م کاره لۆژیکیه هه‌موو کات مومکینه و ئه‌نجامێکى باشى ده‌بێت ،بۆیه له لایه‌ن مه‌عنه‌ویات و ماددیات هه‌وڵ ده‌ده‌ن که هه‌ڵه نه‌که‌ن و فه‌رمانه‌کان بده‌نه مێشکتان ، ئه‌و شتانه‌ى که مومکینه‌و ئه‌کرێت . هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێت بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێکى غه‌یرى مومکین ده‌تونێت مومکین بێت و ئه‌گه‌رى ڕودانى هه‌یه به مه‌رجێک ده‌بێت قۆناغه‌کانى گه‌شه‌کردن و ته‌واوکه‌رى ئیراده ته‌واو بکه‌یت و زانست و زانیارى بگه‌ینیت . له‌وانه‌یه ئێوه بیستوتانه یا بینیوتانه که کۆمه‌لێک خه‌ڵک هه‌تا وه‌ک و کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کان کارگه‌لێکى سه‌یر ئه‌نجام ده‌ده‌ن که ئیمه بۆ په‌سند کردنیان تووشى شک و گومان ده‌بین . به‌ڕاستى جگه له فێله‌کان و کارا ده‌ستیه شاراوه‌کان ، به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و هێزه‌ى که روحى مرۆڤ به‌رز بکاته‌وه مومکینه‌و ده‌کرێت . کۆمه‌ڵه کارێکى وه‌کو: شیفادان ، گه‌شبینى ، پێشبینى کردن ، کاریگه‌رى مه‌ودا له ڕێگه‌ى دوور و هتد... دروست و شیاوى په‌سند کردنن بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه هێزى ئیراده پێویستیمان به زاڵبونى خۆمان به‌سه‌ر ویسته‌کانماندا هه‌یه . هه‌ندێک جار دروستکردنى مۆدیلێکى پۆزه‌تیڤ له کاروباره مادى و مه‌عنه‌ویش ده‌توانێت زۆر کاریگه‌رو به‌سوود بێت . به‌ڵام مۆدیلانه نابێ بگه‌نه ڕاده‌ى ڕۆچوون به ناو نمونه‌که‌داو بگه‌نه ئاستى په‌ره‌سه‌ندن . ئێمه ده‌توانین ئه‌وانى تر وه‌ک مۆدیلێکى ئه‌خلاقى و بازرگانى ، وه‌رزشى و هونه‌رى و به‌سوود وه‌ربگرین به‌لام ئه‌گه‌ر هات و به‌ته‌واوى په‌یره‌وى لێ بکه‌ین و هه‌موو شته‌کانى په‌سند بکه‌ین ئه‌وا وا پیشانمان داوه که له یه‌که‌مین هه‌نگاو خۆمان له بیر کردووه‌و مۆدیله‌کانمان به هه‌ڵه بوون ، بۆیه گه‌نجێک که ده‌یه‌وێت ببێته هه‌نه‌رمه‌ند له‌کاتێکدا که هه‌نه‌رمه‌ندێکى وه‌ک مۆدیل داناوه ، لێره‌دا گشت ڕه‌فتاره‌کانى وه‌ک به‌شێک له کاره‌کانى خۆی و بۆ جێ به‌جێکردنى ئه‌م مۆدیلانه خاڵه پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤه‌کان ئه‌نجام ده‌دات ، بێ شک ئه‌ویش له ریگا راسته‌که ده‌رچوه‌و ته‌نه توانیویه‌تى کاره‌کانى ئه‌وى تر دووباره بکاته‌وه هه‌تاکو ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتیشى به‌ده‌ستهێنا بێت ، ئه‌وا ده‌ستکه‌وتێکى کاتى بووه که تووشى گۆرانکارییه‌کى بوه‌و ورده ورده له‌بیرى ده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ى که به‌ده‌ستى هێناوه به‌هۆى زه‌وق و حه‌زى که‌سێکى تر بووه و سه‌رچاوه‌ى له‌بیر و هزرى خۆیه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵکو خاوه‌نه‌که‌ى که‌سێکى تره ئه‌ویش به‌و واتایه نیه که ئێمه سودێک نه‌بینین له خاڵ پۆزه‌تیڤه‌کانى که‌سانى تر بۆ سه‌رکه‌وتنمان به‌لکو له‌و باوه‌ره داین خوێندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین و خۆمان بریارده‌ربین و له ئه‌نجامدا خۆمان بین . باشترین مۆدیله‌کانى ئه‌خلاقى بۆ ئێمه خه‌ڵکانێکن که پا به‌ندى ئه‌خلاقیات بن ، جیاوازى نییه له‌وه‌ى که موسلمان بێت یا له شوێنێکى تر یا له ره‌گه‌زێکى تر بێت .
" ئه‌وانه‌ى که ئیراده‌یان لاوازه چاوه‌رێ ى موعجیزه و رووداوه سه‌یره‌کانن ، ئه‌و که‌سانه‌ى که ئیراده‌یان به‌هێزه خۆیان موعجیزه‌و رووداوه سه‌یرکان دروست ده‌که‌ن " ئوسکار وه‌لید.

