ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خۆناسین

خۆناسین

ئه‌و ساتانه‌ى که‌ بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌ که‌م و کوڕییه‌کانى ئه‌وانى دى ته‌رخان ده‌که‌ین،ئه‌گه‌ر ته‌رخانى بکه‌ین بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ که‌م و کوڕییه‌کانى خۆمان،هه‌زاران سوودى لێ وه‌رده‌گرین که‌ بچوکترینیان خۆناسینه‌.
مرۆڤ کۆمه‌ڵه‌ توانستێکى هه‌یه‌ که‌ ناسینى هه‌موو ئه‌و توانستانه‌ بۆ
هه‌موو که‌سێک مومکین نییه‌ و شتى سه‌یرلێره‌ دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ زۆرجار
خۆى و ویسته‌ که‌سییه‌کانى خۆى به‌ شێوه‌یه‌کى ورد ناناسێت هه‌ر بۆیه‌
تووشى ڕووداوى زۆر ده‌بێت

.زه‌روره‌تى ناسـین له‌ مرۆڤـدا یه‌کێکـه‌ له‌
پێویـستیه‌ به‌ نرخه‌کانى تاکه‌که‌س له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایـه‌ لـه‌ زانسته‌
ئیسلامیه‌کاندا خۆناسین پێشه‌کى خوداناسییه‌.
ویژدانى بێ گه‌ردى مرۆڤ ده‌ توانێت له‌ بواره‌ ماددى و مه‌عنه‌وییه‌کاندا
گه‌شه‌ بکات و به‌رزبێته‌وه‌،هه‌روه‌ها ڕه‌وشته‌کانیش له‌ ته‌واوى کۆمه‌لگاکانى مرۆڤایه‌تیداجێگه‌ى گرنگى دانى تایبه‌تى که‌سه‌کانن،ئێوه‌ش پێویستیتان
به‌ توانا که‌سـییه‌ پۆزه‌تیڤـه‌کان هه‌یه‌،به‌ واتایه‌کى تر خۆناسین باوه‌ڕ و
بروابـوون بـه‌و تواناییانه‌یـه‌ که‌ لـه‌ نـاخى ئێـوه‌دا شاراوه‌ن و شایـسته‌ى به‌کارهێنان و ئه‌نجامدانن.
راهێنانى خۆناسین بکه‌ تۆزێک له‌ به‌رامـبه‌ر ئاوێنه‌ ڕاوه‌سـتێن له‌وانه‌یـه‌
پێویست بێت هه‌مووکات به‌ لاى که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ جارێک له‌ به‌رامبه‌رئاوێنـه‌
سه‌یرى خۆتان بکه‌ن له‌ ده‌موو چاوى خۆتان چ شتێک ده‌بینن یان چ شتێک
زۆرتـر سه‌رنجتان راده‌کشێت.هه‌نـدێک دووڕوویى به‌ خۆتان ده‌کـه‌ن بـه‌
پێـچه‌وانه‌ى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانـه‌ى که‌ دێتـه‌ به‌ر چاو چاوه‌ڕێى ده‌که‌ن
هه‌ڵبه‌ت له‌ ویست و خواسـتى گۆڕان و جوڵانـه‌وه‌ى پێـشه‌کى گه‌شه‌کردنه‌.
به‌لام چاوه‌ڕوانى ناڕاست و نه‌گونجاو نیشانه‌ى لاوازى که‌سایه‌تییه‌.
که‌سـایه‌تییه‌کى پته‌و و به‌ هێز به‌ چاوانى وردبینى خۆى درۆ ناکات،
ئێـوه‌ش له‌ به‌رامبـه‌ر ئاوێنـه‌ بـووه‌سـتن ته‌نیا ده‌مووچاوێک له‌گه‌ڵ
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مرۆڤ نابینیت،خه‌م،دلخۆشى،نیگه‌رانى،سه‌رکه‌وتن،
توانایى،گه‌شه‌کردن و ته‌واوى خاڵه‌ پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ وئه‌خلاقییه‌کان
پێداچوونه‌وه‌ ده‌که‌ن.هیچ که‌سێک له‌ ته‌نیایى له‌گه‌ڵ خۆیدا درۆ ناکات.
ئێوه‌ش واناکه‌ن.ته‌نیا ئه‌و جیاوازییه‌ى که‌ ئێوه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا هه‌تانه‌ ئه‌یه‌ که‌ ئه‌وان له‌ کاتێکدا که‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ته‌واوکه‌رى نهێنیکارى ده‌که‌ن وشت ده‌شارنه‌وه‌. ده‌زانن که‌ چى ناڵێن و ئه‌و شته‌ى که‌ ده‌یڵێن ڕاست نییه‌.ئه‌وان بڕواییان هه‌یه‌ که‌ ئاستى تواناییه‌کانیان چه‌نده‌ به‌ڵام سوودى لێ نابه‌ن.هه‌نگاوێک بچنه‌ پێشه‌وه‌ سه‌یر ئاوێنه‌ بکه‌ن و ڕاستییه‌که‌ى به‌
خۆتان بڵێن متمانه‌تان هه‌بێت که‌که‌سێک بینه‌رو شایه‌تى کاره‌که‌تان نییه‌.
ئایا ئێوه‌ که‌سێکى به‌خته‌وه‌رن؟
ئایا سامان و پاره‌یه‌کى زۆرتان هه‌یه‌؟
ئایا ئێوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى که‌ پێویسته‌ هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌که‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتتان خۆ ده‌رخستنى تیادانیه‌؟
ئایابیر له‌ جوانى و باشى هزر ده‌که‌نه‌وه‌ یاخود ته‌نیا ڕواڵه‌ت و ده‌موچاو
بۆتان گرنگه‌؟
ئایائێوه‌ له‌گه‌ڵ خۆتاندائاسوده‌ن؟
و ئایا...
له‌گه‌ڵ ئم حاڵه‌ته‌شدا هه‌نگاوێکى تر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بگرنه‌ به‌ر.فێر
بوویت که‌ له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵکانى تردا ڕاستگۆ بیت،فێر بوویت که‌له‌
گۆشه‌نیگاى واقیعه‌وه‌ سه‌یرى جیهان بکه‌یت،فێربوویت که‌ گرنگى به‌
تواناییه‌کانى خۆت بده‌یت،فێر بوویت که‌ به‌خته‌وه‌رى له‌ به‌ده‌ستهێنانى
مه‌رجه‌ پێویست و ئینسانییه‌کاندا ببینیته‌وه‌.فێر بوویت به‌ بێ ئه‌وه‌ى که‌
نائومێد ببیت هه‌نگاوى جێگیر و پته‌و هه‌ڵبگریت.
ئه‌ونموونانه‌ى که‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا هه‌ن باشترین ئاوێنه‌ن که‌ له‌ به‌رامبه‌رى
ئێمه‌دان،ئه‌و که‌سه‌ى که‌ به‌ هۆى ئالوده‌بوونى به‌ تلیاکه‌وه‌ سووک و ڕیسوا و
بێ قیمه‌ت بووه‌ یان ئه‌وه‌ى که‌ به‌دڵێکى میهره‌بان و جه‌ماوه‌رییه‌وه‌
کاریگه‌رى ده‌خاته‌ سه‌ر زار و دڵى خه‌ڵکان.بێ شک ئێوه‌ فێر بوون که‌ له‌
به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ راوه‌ستن و بڵێن:من ته‌واوى وجوود و بوونم هێزه‌ و
هه‌رشتێک که‌ ببێته‌ هۆى لاوازى وبێ توانایى لێم دووره‌.
هیچ کات ده‌رگا له‌ سه‌ر واقیعیه‌ته‌کانى ژیان دامه‌خن.له‌ به‌رئه‌وه‌ى
له‌گه‌ڵ داخستنى یه‌که‌مین ده‌رگه‌،ده‌رگه‌کانى تر بۆتان ده‌کرێنه‌وه‌ که‌ئێوه‌
به‌ فه‌رسه‌خ له‌ خۆتان دوور ده‌کاته‌وه‌.گه‌یشتن به‌و گه‌وهه‌ر وگه‌نجینه‌یه‌ى
که‌ له‌ ناختانداشاراوه‌یه‌ باشترین کاره‌ که‌ له‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌ ژیانى ڕۆژانه‌ى
خۆى ئه‌نجامى بدات.
بیر له‌ ژیانتان بکه‌ نه‌وه‌؟وه‌ک ئه‌و شوێنه‌ى که‌ ده‌تانه‌وه‌ێت پێى بگه‌ن.
هه‌رساتێکیش که‌ نزیکتر ده‌بیته‌وه‌ به‌ هه‌وڵدانته‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى
ڕاوه‌ستیت له‌ سه‌ر لوتکه‌ى چیاو سه‌یرى خواره‌وه‌ بکه‌یت تاکوهه‌موو
شتێک به‌ ئاسانى ڕوون و دیاربێت.ئێوه‌ ئه‌و لوتکه‌یه‌ین که‌ هه‌ر ساتێک
به‌شێکى به‌جێ ده‌هێڵن و بۆ پێشه‌وه‌ ده‌چن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت میهره‌بان بن ده‌بێت یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ خۆتاندا
میهره‌بان بن ،چالاک بن له‌ په‌روه‌رده‌کردنى خۆتاندا.به‌ ڕاستى خۆناسین
گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌ که‌ نابێت لێى بێ ئاگابین،ئێوه‌ بێ هاوتان ته‌نها
پێویسته‌ گرنگییه‌کى زۆرتر بده‌نه‌ تواناییه‌کانتان،مومارسه‌ و ڕاهێنانى
زۆرتر ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و شته‌ى که‌ ڕۆژێک له‌ خه‌یاڵتاندا
سه‌یرتان ده‌کرد و لاتان خه‌ون بوو به‌ ده‌ستى بێنن.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز