سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى که‌سى موفه‌سیر : به‌شى دووه‌م
نوسینى : ئیکرام کریم
ئاماده‌کردنى : عبدالقهار حسین
٩-سه‌لیقه‌و عه‌قڵ،که‌به‌راستى مرۆڤى به‌سه‌لیقه‌و عه‌قل ئه‌توانێ نهێنى ده‌ربخات و له‌ماناو مه‌به‌ستى قسه‌که‌ر حالى ببێت .
حه‌زره‌تى عومه‌ر له‌چه‌ند سه‌حابى پرسیار کرد ، ئه‌رێ مه‌به‌ست له (إذا جاْء نصرالله والفتح ) چى بێت که خواى گه‌وره پاش ئه‌وه فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه واله وسلم ) ئه‌کات ته‌سبیحات بکات و ته‌وبه تازه بکاته‌وه ،ئه‌وان هه‌ر یه‌که‌ى شتێکیان ووت :عبدالله ى کوڕى عباس که‌به‌ته‌مه‌ن له‌وانى تر مناڵتر بوو ووتى : قوربان !من واى بۆئه‌چم که ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ نزیک بونه‌وه‌ى "ئه‌جه‌ل"ى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه واله وسلم ) چونکه واده‌ر ئه‌که‌وئ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه واله وسلم ) ئه‌رکى سه‌رشانى ته‌واو کردووه‌و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تى په‌روه‌ردگارى خۆى !
حه‌زره‌تى عومه‌ریش فه‌رمووى : "منیش هه‌ر هه‌مان ڕاى تۆم هه‌یه بۆ ئه‌و ئایه‌تانه ".
١٠ –به‌ڕاستى ئه‌م خاڵه‌ى تریش که‌لاى من گرنگه‌و پێویسته که‌سى موفه‌سیر پێوه‌ى پابه‌ندبێت ئه‌وه‌یه "حه‌ق بێژ"بێَت و له‌خوا نه‌بێ له‌که‌س نه‌ترسێت و مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى قورئان نه‌شارێته‌وه له‌به‌ر ترسێک ،یان له‌به‌ر ته‌ماعێک ، یان له‌به‌ر هه‌ر شتێکى تر.
ئه‌وکه‌سه‌ى له‌ژێرسێبه‌رى قورئاندائه‌ژى وئایه‌وێت ماناومه‌به‌سته‌کا نی "خواى موته‌عال"به‌خه‌ڵکى بڵێ پێویسته نه‌ترس بێت وده‌ست له‌ژیانی خۆی بشۆرێت .
-ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌ل خوالێ ى ڕ‌ازى بێت له‌پێناوی ئایه‌تێکی قورئاندا له‌زینداندا گیانی له‌ده‌ست دا.
-ئیبن ته‌یمیه ئیبن قه‌یمى جه‌وزیه ى شاگردوهاوڕێى له‌سه‌رته فسیرى قورئان ژیانیان له‌زیندانه‌کان داسه‌رف کرد.
-سه‌یدقوتب له‌سه‌رته‌فسیرکردنى ڕاسته‌قینه‌ى قورئان وده‌رخستنى ماناکانى ومه‌به‌سته‌کانى ئه‌وکتێبه ژیانى خۆى دانا،کاتێکیش که‌داواى ئه‌وه‌یان لێکردله‌وته‌فسیرکردنه‌ى بۆقوئان په‌شیمان ببێته وه ،عه‌فوده‌کرێت وئازادئه‌بێت وپله‌ى وه‌زیریشى پئ ئه‌درێت فه‌رموى "ّّّّّ(أعتذرعن ماذا؟كيف اعتذروكان عملي للًه ؟!ان كنت محبوسابحق فاناارتضي حكم الحق ،و ان كنت محبوسا بباطل فأنااكبرمن ان اعتذ رلباطل )".که‌ویستیان له‌به‌رده‌م په‌تى سێداره‌که‌یدا ده‌ستى ببه‌ستن ، فه‌رمووى : (اتظنون اني أفرّ من الجنة بينى وبين خطواتي ان قطعتها كنت مع اصحاب رسول الله فبالجنة ): ئه‌ڵێن له‌وکاته‌دا : جمال عبدالناصر :دارێکى لێ ئه‌دات و ئه‌ڵێ پێ ى :"(اتتفلسف حتى وانت قادم على الموت)".
- ئه‌حمه‌دى مفتى زاده له‌سه‌ر ته‌فسیر کردنى جه‌ریئانه‌ى بۆ قورئان ،ژیان و مانى خۆى دانا.
- کاک ناصرى سوبحانى له‌سه‌ر ته‌فسیرى ئایه‌ته‌کانى ( ويلايةت) گیانى سپارد به په‌رووه‌ردگارى.
- سه‌عیدى نورسى له‌سه‌ر ته‌فسیروده‌رهێنانى حه‌قیقه‌ت و ماناکانى قورئان هه‌ر ڕۆژه‌ى له‌زیندانێکى ناسیۆنالیسته تورکه‌کاندا بوو.
١١-به‌ڕاستى ئه‌م مه‌رجه‌ش ئه‌گه‌ر له‌گرنگیدا له‌وانه‌ى پێشوو گرنگتر نه‌بێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ک ئه‌وان گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:پێویسته که‌سى موفه‌سیر ،که‌سێکى به‌ڕه‌وشت و زۆر موسوڵمان بێت، که‌سێک بێت له‌خوا بترسێ، به‌ئه‌ده‌ب بێت له‌گه‌ل خوادا ، به‌ئه‌ده‌ب بێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا .
-خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ( إنما كان قول المومنين إذا دعوا إلى الله ورسوله ليحكم بينهم أن يقولوا سمعنا واطعنا ) (النور :51)
- خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:(فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أو يوصيبهم عذاب أليم ) (النور:63).
-هه‌ر خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (وأن تطيعوه تهتدوا ).
-هه‌ر ئه‌و ده‌فه‌رموێ (ومااتاكم الرسول فخذه ومانهاكم عنه فانتهوا) زانایان ئه‌فه‌رموون :زانست باوه‌ش بۆ پیاوى موسوڵمان و لوخواترس ئه‌کاته‌وه‌و نهێنیه‌کانى خۆى بۆ ده‌رئه‌خات ، هه‌رموسولمانێتى و ته‌قوادارییه وائه‌کات قسه‌ى موفه‌سیر کارى گه‌رى له‌سه‌ر خوێنه‌رانى دابنێت.

