سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌توانین بگۆرێین؟؟؟؟
چیا عبدالله
• به‌ڵێ ده‌توانین بگۆڕێین گه‌ر ئه‌و گۆڕانه له ناخمانه‌وه بێت و خۆمان بڕوامان به‌وه هێنا که ڕێگره‌کان ته‌نها ڕێگرێکى وه‌همین .• به لێ ده‌توانین بگۆڕێین گه‌ر ڕاستى هه‌ستت ڕوونکرده‌وه ده‌رباره‌ى هه‌ر کێشه‌یه‌ک وپرسیارت له‌خۆت کرد : بۆنموونه : بۆچى به‌م شێوه ناخۆشه مامه‌ڵه ده‌که‌م ؟ یان بۆچى به‌م جۆره ده‌جوڵێمه‌وه ؟ یان ئایا ده‌بێت چۆن بیربکه‌مه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و مه‌به‌سته‌ى که‌خۆت هه‌ته ده‌یڵێیت ؟زۆر به‌سانایى ڕ‌ازى گۆڕانکارى له خودى خۆته‌وه ده‌ست پێده‌کات ئه‌ویش شاره‌زابوونه له‌سێ لایه‌نى سه‌ره‌کى ژیانمان ئه‌وانیش لایه‌نه‌کانى ڕوحى ، فیکرى ، کۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌رئه‌وه گرنگه‌باس له‌لایه‌نه‌کانى ژیانى ڕۆژانه‌مان له‌م سآ بواره‌دا بکه‌ین:
- تۆ و لایه‌نى ڕوحیت .
- تۆ و لایه‌نى فیکریت .
- تۆ و لایه‌نى کۆمه‌ڵایه‌تیت .
له‌ژێر ڕۆشنایى ئه‌م سێ بواره‌دا ده‌توانین هه‌ریه‌کێک له‌ئێمه خۆى هه‌ڵسه‌نگێنێت ، بارى چۆنه ؟ خوڕه‌وشتى و تێگه‌یشتنه‌کانى و په‌یوه‌ندى به ده‌وروبه‌ریه‌وه چۆنه؟
ئه‌م لایه‌نانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ هێزى کردارى ناوه‌کیت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ولایه‌دا بتبات که پێویسته وابیت به‌ره‌و ئه‌و باره‌ت کێش بکات و ده‌رک به‌وه بکه‌یت که تۆ هه‌یت و ئه‌کته‌رێکى به‌توانایت له گۆڕه‌پانى ژیاندا .
به‌ڵێ ڕۆڵى ئه‌کته‌ریش به‌رده‌وام پێویستى به‌نوێبونه‌وه‌و گۆڕانکارى به‌دواداچوون و تێبینى هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌ووردبونه‌وه له‌ره‌فتاره‌کانمان و تێبینى کردنى ڕه‌ووشى ڕۆژانه‌مان و جۆرى بیرکردنه‌وه‌مان چونکه بیرکردنه‌وه‌کانمانه جۆرى هه‌ست و شعورو دوایش ره‌فتارمان دیارى ده‌کات که‌واته ده‌بێت بزانین بیروو باوه‌ڕه‌کانى ئێمه چین و کامانه‌ن ؟بیر له‌م پرسیارانه بکه‌ره‌وه‌و وه‌ڵامه‌که‌ى لاى خۆت بنوسه تاشاره‌زاى خۆت بیت هاوکارى خۆت بکه‌یت له‌ناسینى خودتدا ....چۆن بیر له‌خۆت ده‌که‌یته‌وه ؟ بیر‌و باوه‌رت چۆنه به‌رامبه‌ر به‌خۆت ؟ ئایا خۆتت خۆش ده‌وێت؟ئایا کاتت بۆ خۆت دیارى کردوه؟ ئایا ئایا ئایا.....هه‌مووئه‌و پرسیارانه‌ى که‌گرنگن بۆ ژیانت دایان بهێنه‌و ڕۆژانه له‌خۆتیان بکه دڵنیابه وه‌ڵامت ده‌ست ده‌که‌وێت ....
لێره‌وه تۆ ده‌زانیت دواى ئه‌وه‌ى که‌خۆت ناسى ،به‌ڵێ ده‌توانیت بگۆرێیت .

