سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوره‌ته‌که باسى سێ جۆر ئاکام و ئه‌جه‌ل ده‌کات
نوسینى:صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
١- (وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُ‌ونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ)الاعراف\٣٤ له‌بۆ مه‌رگ و تیاچوونى هه‌ر میلله‌تێک, وه‌ختێک هه‌یه, ئه‌گه‌ر وه‌ختیان هات, نه‌تاوێک پێش ده‌که‌ون و نه‌تاوێکیش دوا ده‌که‌ون. که‌واته گه‌ل و ئومه‌تى وا هه‌یه که خواى گه‌وره له‌کات و شوێنێکى تایبه‌تى دیاریکراودا له‌ناویان ده‌بات و کۆتای‌یان پێ دێنێت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت که‌خۆى ده‌یزانێت
٢- (وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَ‌زَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَ‌بِّ لَوْلَا أَخَّرْ‌تَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَڕ‌يبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿١٠﴾ وَلَن يُؤَخِّرَ اللَّـهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا ۚ وَاللَّـهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ)المنافقون\١٠-١١ له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ى پێمان داون له‌ڕێى خوادا به‌ختى بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ى یه‌کێک له‌ئێوه مردن یه‌خه‌ى بگرێت و بڵێ په‌روه‌ردگارا بۆچى تاماوه‌یه‌کى نزیک مه‌ودات نه‌دام تا ئه‌وسا خێر بکه‌م له چاکه‌کاران؟
هه‌رکه‌سێکیش وه‌ختى مردنى هاتبێت خودا هه‌رگیز دواى ناخات خودا له‌هه‌ر کارێک ده‌یکه‌ن ئاگاداره ئه‌مه‌ش ئه‌جه‌ل و ئاکامى مرۆڤه.
٣- ٣- ئاکام و ئه‌جه‌لى دنیا (مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ)الاحقاف\٣ ئه‌م ئاسمان و زه‌مینه‌و هه‌رچى له‌ناویاندا هه‌یه بۆ ڕاستى وه‌دیمان هێنان و مه‌ودوا ئاکامیان دیاریکراوه. جا قورئان کار له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌کات که هه‌موو شتێکى ئه‌م دنیایه, ئه‌جه‌ل و ئاکام و مه‌وداى تایبه‌تى خۆى هه‌یه مرۆڤه‌کان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان زه‌مین و ئاسمانه‌کان, مێژووش ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت کوا یۆنانیه‌کان کوا ڕۆمه‌کان و فارسه‌کان ئایا که‌مه‌ودواى ئه‌جه‌لیان ته‌واوبوو موسڵمانان نه‌چوونه جێیان ئه‌مرۆش که ئه‌مریکا باڵاده‌سته سوننه‌تى خوایه که تاسه‌ر نایخوات سه‌ره‌نجامى سته‌م و داگیرکارییان خواى گه‌وره وڵاتانى تر دێنێته سه‌ر گۆڕه‌پانى ململانێى ژیان و ئه‌مریکا تا سه‌ر وا به‌ده‌سه‌ڵات نابێت.

