سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دژایه‌تى نى یه له‌نێوان ئایه‌ته‌کانى قورئان دا
ئه‌گه‌ر به‌چاکى وردبینه‌وه له‌قورئان , ده‌بینین جیاوازى ودژایه‌تى وناته‌واى نىیه له ئایه‌ته‌کانى قورئاندا ,خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْڕ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافاً كَثِيراً) (النساء:82) واته/ ئه‌وه بۆ سه‌رنجى قورئان ناده‌ن ولێى وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سێکى تره‌وه بوایه جگه له‌خوا بێگومان جیاوازى ودژایه‌تىیه‌کى زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه…
نموونه‌ى یه‌که‌م/ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت
( وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِكَ قُل كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ فَمَالِ هَؤُلاءِ الْقَوْمِ لا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثاً ، مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً ) (النساء:78) واته/ ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ده‌ڵێن : ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌و ئه‌گه‌ر تووشى ناخۆشى وزیانێک ببن( دووڕووةكان بؤ سووك كردنى حةزرةت(ص) له‌به‌رچاوى موسڵمانان ) ده‌ڵێن: ئه‌مه به‌هۆى تۆوه‌یه( هةروةك حةزرةت(ص) حه‌کیم نه‌بێونه‌زانێ چۆن ڕه‌فتاربکات وخه‌ڵکى به‌ڕێوه ببات).. جاتۆ پێیان بڵێ:هه‌رچى پێشدێت , هه‌ر هه‌مووى له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌و بۆ تاقى کردنه‌وه‌یه, ئه‌وه بۆچى ئه‌و خه‌ڵکه ( باوةڕلاوازة) هیچ شتێک تێناگه‌ن وله‌ڕاستىیه‌کان حاڵى نابن( ئةمة ڕاستىيةكة ئةبىَهةموو كةسيَك بيزانىَ كة هيض شتيَك لةم بونةوةرةدا بةبىَ ويستى خوا ڕوونادات , ( قل كل من عند الله) به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که‌مروڤ ویستى نىیه‌و هه‌رچى بکات به‌رپرس نىیه لێى,چونکه هه‌ر ویستى خوایه که ئیراده‌ى داوه به‌مرۆڤ تا چاک وخراپ هه‌ڵبژێرێ و ئنجا لێپرسراویش بێت به‌رامبه‌ر کاره‌کانى, بۆیه ده‌فه‌رموێت ( مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً)النساو٧٩ واته/ هه‌رچى بۆ تۆ پێشدێت له‌خێرو چاکه له‌خواوه‌یه‌و فه‌زڵى ئه‌وه‌و , هه‌رچى ناخۆشىوموسیبه‌تێکیش تووش دێیت, ده‌ستى خۆتى تیایه‌و, ئێمه تۆمان ناردووه بۆ سه‌رخه‌ڵکى به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تى, خواش به‌سه که شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستىیه… به‌ڵێ.. به‌ڵاو موسیبه‌ت وناخۆشى هه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌رى خوایه, به‌ڵام هه‌یه‌تى به‌هۆى گوناهى مرۆڤه‌که‌وه‌یه وته‌مێکردنى خوایه بۆى, هه‌یه له‌به‌ر په‌رورده‌کردن وقاڵکردنى ئه‌و مرۆڤه‌یه‌و تاقى کردنه‌وه‌یه بۆى, بۆیه له‌سووره‌تى( الشورى/30)دا ده‌فه‌رموێت( وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ) (الشورى:30) واته/ هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تىیه‌کتان به‌سه‌رهاتبێت , ئه‌وه ده‌ره‌نجامى ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که ده‌تانکرد, به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوا میهره‌بانه, له‌زۆربه‌ى گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت…
جائه‌گه‌ر خوا چاو پۆشى نه‌کات وله‌سه‌ر هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک سزا بدات و به‌ڵا بنێرێت, هیچ که‌سێک به‌سه‌ر زه‌وىیه‌وه نامێنێ ( وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْڕهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمّىً فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيراً) (فاطر:45)
نموونه‌ىدووه‌م/ خواى په‌روه‌ردگار له‌مه‌سه‌له‌ى هێنانى زیاتر له‌یه‌ک ژن دا ده‌فه‌رموێت:( وَآتُوا الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ وَلا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوباً كَبِيراً) (النساء:2)
وته/ خه‌ڵکینه ماڵ وسامانى هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان کاتێک گه‌وره بوون ، ماڵى خراپ وپیسى خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵى چاک وپاکى ئه‌وان, ماڵ وسامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ وسامانى خۆتاندا, به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ئه‌وه سته‌م وگوناهێکى گه‌وره‌یه ( وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا) (النساء:3) واته/ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ى که‌نه‌توانن داد په‌روه‌ردبن له‌گه‌ڵ کچه بێباوکه‌کاندائه‌گه‌ر بیانخوازن و بیانکه‌نه هاوسه‌رتان , ئه‌وه واز له‌وان بهێنن _ چونکه که‌سى وا هه‌بوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى وماڵ وسامانه‌که‌ى کچه بێباوکه‌که‌ى ده‌هێنا) ئه‌وه له‌ئافره‌تانى تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو, یان سیان یان چوار, دیاره هێنانى له‌یه‌ک ئافره‌ت زیاتر مه‌رج وبارودۆخى تایبه‌تى خۆى هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ى که نه‌توانن داد په‌روه‌رى بکه‌ن له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا, ئه‌وه یه‌ک ژن ماره بکه‌ن, یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ى که‌هه‌تانن( كةدياردةيةكى كاتى بوو, ئيسلام بن بڕى كرد), ئه‌وه‌ى که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ى که سته‌م نه‌که‌ن…
ئنجا خواى گه‌وره له ئایه‌تى١٢٩ى سووره‌تى النسا‌و دا ده‌فه‌رموێت :( وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً) (النساء:129)
واته/ هه‌گیز ئێوه ناتوانن له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن, له‌کاتێک دا ئه‌گه‌ر زۆریش مه‌به‌ستان بێت , جا که‌وا بوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له‌یه‌کێکیان بکه‌ن و به ته‌واویى ئه‌وى تر وازلێبهێنن وه‌کو هه‌ڵپه‌سێرراو, نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت, نه ئه‌وه‌یه بێ‌مێرد بێت, خۆ ئه‌گه‌ر چا کسازى بکه‌ن وڕێک بکه‌ون وخۆتان بپارێزن له سته‌م , ئه‌وه به‌ڕاستى خوا هه‌میشه وبه‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه, جا هه‌ندێ که‌س ئه‌مه ده‌کا به بیانوو گوایه‌که‌س ناتوانێ دادپه‌روه‌ردى بکات له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانى دا که‌واته که‌س ناتوانێ له‌یه‌ک ژن زیاتر بێنێ…. له‌کاتێک دا ئه‌وه‌ى که داواکراوه له دادپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کاندا دادپه‌روه‌رى ماددىیه, واته وه‌کو یه‌ک هه‌موو شتێکیان بۆ دابین بکات, ئه‌مه‌ش که له دووه‌م جاردا, باسى ده‌کات, مه‌سه‌له‌ى هه‌ست وسۆزو خۆشه‌ویستىیه که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌دڵه‌وه هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر(ص) عائیشه‌ى له هه‌مووان زیاتر خۆش ویستووه‌و له‌هه‌مان کاتیش دا هه‌رچى بۆ یه‌کێکیان دابین کردبێ بۆ ئه‌وانى تریشى دابین ده‌کردو وه‌ک یه‌ک لایان ده‌مایه‌وه , ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشىیه‌که‌ى دوایى ته‌مه‌نىدا ئیجازه‌ى خواست له‌خێزانه‌کانى که له‌لاى عائیشه خزمه‌ت بکرێت , ئه‌وانیش ڕ‌ازى بوون…. حه‌زره‌ت(ص) دادپه‌روه‌ر بوو , هه‌رچى له‌تواناى دابوو کردى ئینجا دوعاشى ده‌کردوو ده‌یفه‌رموو: خوایه ئه‌مه‌م له‌ده‌ست دێ که کردوومه به‌رامبه‌ر خێزانه‌کانم وبه‌ده‌ست منه, لۆمه‌م مه‌که‌و لێم مه‌گره له‌وه‌ى که به‌ده‌ست تۆیه(واتة ئةو زيادة خؤشةويستيةى كة بؤ يةكيَكيان هةيةتى ولة دلَةوةية, ديارة دلَيش بةدةستى ثةروةردطارة ضؤن هةلَيسوڕيَنىَ… كةواتة ئةو دووئايةتة لةو باسةدا دذايةتى نية لةنيَوانيانداو بةسةير كردنى ذيانى حةزرةت(ص) باشتر تێى ده‌گه‌ین .

