سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوێنكه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو
ئا: ژیان هورمزیار
خوداى مه‌زن ئاره‌زووى له مرۆڤ دروست كردووه‌و عه‌قڵیشى پێ به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ى ریشمه‌ى ئه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه بگرێت و جڵه‌وگیرى بكات. ابو الحسن الماوردی ره‌حه‌مه‌تى خواى لێبێت فه‌رمووى
(هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگره له خێر‌و چاكه، وه دژ به عه‌قڵ و ژیرییه، وه ته‌نها ره‌وشته ناپه‌سند و ئابڕووبه‌ره‌كانى لێوه ده‌وه‌شێته‌وه، به‌راستى هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگه‌ى گومڕایی و سه‌رلێ شێواوه‌كانه وه‌ك فه‌رموویه‌تى: : (ولاتتبع الهوي فيضلك عن سبيل الله) واته: هه‌رگیزشوێنى ئاره‌زوو مه‌كه‌وه تا نه‌بێته هۆى گومڕاكردن و لادانت له ڕێبازى خوا).

هاوه‌ڵى به‌ڕێز ابن مسعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (انتم فی زمان یقود الحق الهوى، وسیڕتی زمان یقود الهوى الحق) واته: ئێوه له زه‌مانه‌یه‌كدان حه‌ق پێشه‌وایه‌تى و سه‌ركردایه‌تى هه‌واو ئاره‌زوو ده‌كات و، رۆژێك دێ كه هه‌واو ئاره‌زوو ده‌بێته پێشه‌نگ و سه‌ركردایه‌تى حه‌ق ده‌كات.
چۆنیه‌تى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو:
(مسته‌فا ئه‌لسوباعی) ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر نه‌فست نیازى تاوان بوو ئه‌وا خواى بیر خه‌ره‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه ئه‌وا بیرى ڕه‌وشتى ئه‌و پیاوچاكانه بكه‌وه، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا بیرى ئه‌و ئابڕوَچوونه بكه‌وه كه خه‌ڵكى پێت ده‌زانێت،وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه ده‌بزانه ئه‌وكاته له پله‌ى مرۆڤى ده‌چیته ده‌ره‌وه.
پێشه‌وا (ابن القیم) فه‌رموویه‌تى: ( سه‌رى هه‌موو شتێك حه‌زكردنه به نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگار به هه‌موو هۆیه‌كان، وه ئه‌گه‌ر به‌نده ئه‌و هیمه‌ت و عه‌زمه‌ى نه‌بوو به حه‌زكردن بۆ به‌هه‌شت و شادیه‌كانى و به هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ى خودا بۆ پیاوچاكانى له به‌هه‌شتدا ئاماده كردووه، ئه‌گه‌ر وره‌یه‌كى به‌رزى نه‌بوو بۆ داواكردنى ئه‌مانه‌ش با به ترساندن له ئاگرى به‌تینى دۆزه‌خ بێت به‌ڵكو له تاوان بگه‌ڕێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌فسه‌كه به‌مه‌ش نه‌هاته ژێر بار و هه‌ر سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى كرد ده‌بزانه ئه‌م نه‌فسه بۆ دۆزه‌خ دروستكراوه نه‌ك بۆ خۆشى و شادى به‌هه‌شت.
خواى گه‌وره‌ى میهره‌بان نه‌فسى به دوو جۆر گێڕاوه:
١- نه‌فسێك شوێنى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانى ده‌كه‌وێت وه هه‌ر نه‌فسێك ئه‌وها بێت ناتوانێت شوێنى شتى تر بكه‌وێت.
٢- نه‌فسێك شوێنى به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تى، (ابن الجوزی) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رمویه‌تى:( احذر احذر من المعاصي فانها سيئة العواقب..)واته: ئاگاداربن.. ئاگاداربن.. له تاوانن چونكه پاشه رۆژ ئه‌نجامى خراپ ده‌بێت ئاگادارى تاوانێك بن كه به ته‌نهاى و له خه‌ڵوه‌تدا بیكه‌ن، چونكه له‌لاى خواى گه‌وره ڕێز‌و قه‌درت داده‌به‌زێت، كه‌سێك چێژ له تاوانكردن وه‌رده‌گرێت كه به‌رده‌وام رووچووبێت له غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییدا، به‌ڵام بڕودارى وریا‌و به ئاگا چێژ له گوناهه‌كان وه‌رناگرێت.

دووباره زاناى خواناس (ابن القیم الجوزی) فه‌رمویه‌تى: (واعلم ان الصبر عن الشهوة أسهل عن الصبر على ماتوجبه الشهوة..) واته: وابزانه ئارام گرتن له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو ئاسانتره له ئارام گرتن له‌سه‌ر ئه‌و سزایه‌ى كه به‌هۆى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌وه واجب ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده. سه‌رچاوه:پاكژكردنه‌وه‌ى ده‌روون

