سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یوه‌ندى نوێژ به ژیانه‌وه
نوسینى:ناصح ابراهیم
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
له‌راستیدا نوێژ گه‌وره‌ترین به‌ندایه‌تى و عیباده‌ته به‌ته‌نها مه‌به‌ست له‌نوێژ ئه‌وه نیه که به‌هه‌شتى پێ به‌ده‌ست بهێنرێت به‌ڵکو دینى ئیسلام په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌ژیانه‌وه و دینى کۆمه‌ڵایه‌تییه ژیانیش به‌بێ دین هیچ مانایه‌کى نیه.. دین هه‌مووى عیباده‌ته عیباده‌تیش هه‌موو ژیان ده‌گرێته‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌ى په‌روه‌ردگار کاروباره‌کان رێک ده‌خات له چوونه سه‌ر ئاوه‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته خواردن و خواردنه‌وه و به‌ڕێوه بردنى کاروبارى حکومه‌ت و بازرگانى کردن و, په‌یوه‌ندى نێوان وڵاتان, نوێژ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌تینى هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانى موسڵماندا, کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشتى , ئاوێنه‌ى کرده‌وه‌کانیه‌تى به‌چاک و خراپیانه‌وه,
کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر راستگۆیى له‌هه‌ڵس و که‌وت و مامه‌ڵه‌کردن له‌پاراستى ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاکى, ره‌وشتى به‌رز و جوان , لێبورده‌یى, ئازارنه‌دانى خه‌ڵک, چاک بوون له‌گه‌ڵ دایک و باوک, ماڵ ومنداڵ و خزمان و دراوسێ, نوێژ په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌سه‌رکه‌وتنى کۆمه‌ڵه‌وه, بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانى کۆمه‌ڵ نوێژ بکه‌ن و رووبکه‌نه مزگه‌وته‌کان, ئه‌و کاته نوێژه‌که‌یان دووریان ده‌خاته‌وه له خراپه‌کارى و دزى و به‌دڕه‌وشتى... هه‌رگه‌ل و کۆمه‌ڵێکیش له تاوان و خراپه به‌دووربوو ئه‌وه گه‌لێکى سه‌رکه‌وتو به‌خته‌وه‌ره نوێژ کردن هۆى ئارامى و به‌خته‌وه‌رییه, په‌یوه‌ندى و برایه‌تى و یه‌کسانى ده‌خاته نێوان موسڵمانانه‌وه, وه‌ک له مزگه‌وته‌کاندا به‌ئاشکرا ده‌بینرێت جیاوازى نیه له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند, ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات, گه‌وره و بچوک, ره‌ش و سپى, ره‌گه‌زو زمان, هه‌ر هه‌موویان ریز ده‌به‌ستن پێکه‌وه و یه‌ک ئامانجیان هه‌یه.
*سه‌عد ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى (إنما ينصر الله هذه الامة بضعيفها بدعوتهم و صلاتهم و إخلاصهم). واته: خواى گه‌وره ئه‌م ئوممه‌ته سه‌ر ده‌خات به نوێژ و دوعا و پاڕانه‌وه‌و ئیخلاصى فه‌قیرو هه‌ژاره‌کانتان. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بیر‌و بۆچونانه‌یه که ده‌ڵێن پشت به ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پله‌و پایه‌و به‌هێزه‌کان ببه‌ستن و فه‌قیره‌کان فه‌رامۆش بکه‌ن, ئه‌وه‌تا هه‌ژاره‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌رامۆشکراون تا ئێستا له هه‌ندێ شوێن به‌سووکى سه‌یریان ده‌که‌ن. بێگومان یه‌کێک له حیکمه‌ته‌کانى خێر و چاکه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌رامبه‌ر فه‌قیر و هه‌ژاره‌کان بۆ ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستى نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پته‌و بێت. له‌هه‌ندێک کات و حاڵه‌تدا موسڵمانانى کۆڵانێک یان گه‌ره‌کێ یا شارێ یان لادێیه‌ک کۆده‌بنه‌وه له مزگه‌وت یان له ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ نوێژه‌کان, بۆ هه‌ر روداوێک له ژیانى موسڵماناندا په‌رستشى تایبه‌ت به‌و رووداوه‌وه هه‌یه:

