سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و که‌سایه‌تیانه بناسه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت .
نووسینى /هانى جمیل
وه‌رگیرانى/ هیلال صابر که‌ولۆسى
ئاماده‌کردنى/ نه‌جات رواندزى
١ که‌سایه‌تى شه‌ر فرۆش :
که‌سى شه‌ر فرۆش هه‌میشه چه‌که‌که‌ى توره و به‌ره‌و رووه ئه‌مه‌ش لوتکه‌ى هه‌ڵچون و هه‌ڵسوکه‌وتى دوژمنانه‌یه,
٢ که‌سایه‌تى گاڵته‌چى (قه‌شمه‌ر):
ووته‌ى بآ مانا (له‌وچه له‌وچ ) و گالته‌کردن و گومانى خراپ بۆ هه‌رووته‌و کردارێک ده‌تخاته ناو هه‌ڵوێستێکى نادروسته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا و پاشانیش داهێنان و به‌هره‌کانت ده‌کوژێت .
٣ که‌سایه‌تى یاخى به‌بى هۆیه‌ک:
هه‌ندێک که‌س به هێمنى ره‌فتار ده‌کات , پاشان هه‌ڵده‌چێت و هاوار ده‌کات , به هۆى کۆتایى نه‌هاتنى ئه‌و کێشانه‌ى که کۆتایى نایه له‌به‌ر له‌و بارودۆخه‌ى تیایدا ده‌ژى , یان به گه‌یشتنى به‌هه‌ر دۆخێکى تر دیسان کێشه‌که‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵیدان.
٤ که‌سایه‌تیه‌کى فێرکراو که بانگه‌شه‌ى زانیارى له هه‌موو شت ده‌کات :
گومانى تێدا نیه که فێرکراو ( خوێنده‌وار ) ه‌ى بانگه‌شه‌ى زانست ده‌کات که‌متر ده‌توانێت به‌رگه‌ى راستى و چه‌وتى بگرێت و کاتى رودانى هه‌ر هه‌ڵیه‌ک هه‌وڵده‌دات به‌هۆیه‌وه زانسته‌که‌ى ده‌ربخات .
٥ که‌سایه‌تى فێڵباز و له‌خۆبایى :
فێڵبازه‌کان بۆ هه‌تایه ناتوانن فێڵ له هه‌موو خه‌ڵک بکه‌ن , به‌لکو ده‌توانن فێڵ له هه‌ندى خه‌ڵکى بۆ ماوه‌یه‌کى کورت یان له که‌سى ساویلکه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ بکه‌ن ئه‌ویش به زاڵبوون به‌سه‌ر هۆش و گرنگیاندا .
٦ که‌سایه‌تى هاورا:
هه‌موو کات که‌سه هاوراکان ( ئه‌وانه‌ى به هه‌موو که‌س ده‌ڵێن من له‌گه‌ڵتم) تێده‌کۆشن بۆ رازى کردنى خه‌ڵکانى تر به‌دوورکه‌وتنه‌وه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان , هاوراکان هه‌موو کات ده‌ڵێن (به‌ڵێ) به‌بآ بیرکردنه‌وه له‌و کارانه‌ى په‌یوه‌سته به خۆیانه‌وه , ئه‌وان له‌سه‌ر بناغه‌ى کاره‌کانى پێشویان وه‌لآمى هه‌موو داواکاریه‌کان ده‌ده‌نه‌وه , خۆراده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ش که له توانایاندا نیه تاواى لێدێت ئه‌وه‌ى مافى خۆیانه و پێویسته بۆخۆیان له‌ده‌ستى ده‌ده‌ن , هه‌ربۆیه ژیانیان ده‌بێته جۆرێک له‌بێ هیوایى و دڵگرانى .
٧ که‌سایه‌تى رارا( دوودلَ) :
له‌و ساته‌ى که پێوسته ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه بریارێک بدات , ده‌بینیت په‌نا ده‌باته به‌ر که‌مته‌رخه‌مى و دڵه‌راوکێو خه‌مساردى , به‌و مه‌به‌سته‌ى به‌ڵکو به‌ارێک ى باشترى بۆ بره‌خسێت . جێگه‌ى داخه سه‌ره‌راى زۆرى بریاره‌کان ئه‌و بریارێکى زۆر بچووکى له کتێکى زۆر دره‌نگدا بۆ دێت .
٨ که‌سایه‌تى که‌مته‌رخه‌م :
ئه‌م که‌سایه‌تیه له‌و جۆره‌یه که راستى و دروستى و دڵنیایى و هیواو ئاره‌زووکان ده‌کوژێت به ساردى و که‌م ته‌رخه‌مى و خنکانى گه‌رم و گۆریه‌که‌ى و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنى بۆ هیچ شتێک .
٩ که‌سایه‌تى ده‌مارگیر ( دژى هه‌موو شتێک ):
زۆر جار له‌م جۆره که‌سایه‌تیه‌دا ووشه‌یه‌ک کاریگه‌رى ده‌بێت له به‌رزکردنه‌وه‌ى مه‌عنه‌ویاته‌کانى یان تێک شکانى و داروخانى بۆچوونه گه‌وره‌کانى یان پاراستنیان , کاریگه‌ریه‌ک توندتر‌و گه‌وره‌تر له فیشه‌که سه‌ربزێوه‌کان و هیوا براوى ده‌کات . بوراستى که‌سى سلبى و ده‌مارگیر وه‌کوو که‌سه فێڵبازه گه‌مژه‌یه وایه که هه‌موو ده‌م ده‌جه‌نگێت به‌بێ کۆتایى پێهینان و جه‌نگه‌کانى نه‌زۆکن و به‌رهه‌مێکیان نیه , ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له خه‌یاڵیاندا ئه‌م جۆره به‌ربه‌ره‌کانێیه دروست ده‌کات تا له‌سه‌ر هه‌مان ره‌فتار بمێنێته‌وه .
١٠ که‌سى دادخواز ( سکالآ چى ) و خه‌مبار :
که‌سه داخوازه‌کان هه‌میشه هه‌ست به دڵگرانى و بآ هیوایى ده‌که‌ن , خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که راستى پێوه‌ر و بیرورایانه به‌لآم له جیهانێکى سته‌مکار گیریان کردوه که‌س به‌پێى گه‌وره‌یى خۆیان رێزیان لێناگیرێت ,کاتێک ئامۆژگارى و چاره‌سه‌ریان پیَشکهش ده‌که‌یت له هاورێیه‌تیت هه‌ڵدێن , به‌وه‌ش بێزارى و سکالآیان زیاتر ده‌بێت , چونکه ئه‌وان چێژ به گیرانى رۆلى قوربانى له‌به‌رده‌م خه‌ڵکیدا وه‌رده‌گرن .

