سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بنه‌ماكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز
له‌م بابه‌ته هه‌وڵ ئه‌ده‌ین چه‌خت بكهینهسهر هه‌ندێ له‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌یارمه‌تی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌ده‌ن، پاڵنه‌ریشمان بۆ ئه‌م كارهئهوهیهكهبۆ هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر بته‌وێت تێدایدا سه‌ركه‌وتوو بیت و به‌به‌رهه‌م بێت هه‌ر ده‌بێ نه‌خشه‌یه‌كی گونجاوو به‌جێی بۆ بكێشی و به‌دوایدا بڕوێت
وه‌ئه‌گه‌ر پێشت خۆشهبڵێ: كه‌ده‌بێ له‌سه‌ر ڵهیڕهوو نه‌خشه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بێ؛ تاكو به‌رهه‌می خۆی بدات و ته‌نها له‌دوو توێی هیواو ئاواتێكدا نه‌مێنێته‌وه، جا بۆ به‌جێهێنانی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه، ئه‌م بنه‌ماو بنچینانهباس ده‌كه‌ین:
بنه‌مای یه‌كه‌م: ئیخلاس و دڵسۆزی.
ئیخلاس و دڵسۆزی مه‌رجی هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كه، هیچ شتێك به‌بێ دڵسۆز بوون بۆ خوا وه‌رناگیرێ، وهیهكێكهلهو دوو بنه‌ماو پایهسهرهكیانهی كهوهرگرتنی هه‌ر بهندایهتیهكیان له‌سه‌ر وه‌ستاوه، خوای گهورهدهفهرموێت: : فمن كان يرجو لقا‌ء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحد (الكهف:١١٠) جا هه‌ر كه‌س ئه‌وێت خوای گهورهبهلهبهركردنی كتێبه‌كه‌ی ڕێزداری بكات ئه‌وه‌ده‌بێ ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت و ته‌واو دڵسۆز بێ له‌كاره‌كه‌یدا، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ مه‌به‌ستێكی دنیایی له‌ماڵ و سامان یان پله‌و پایه‌و شتانی تر تێكه‌ڵ بكات.
بنه‌مای دووه‌م: ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕین و خوێندنه‌وه.
ئهمهبنهمای دووهمهلهبنهماكانی وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، ئه‌ویش بنه‌مای ته‌واوی و پێكانی كرده‌وه‌كان و موافق بونینانهلهگهڵ
سوننه‌تدا، جا هه‌ر كه‌س ئه‌یه‌وێت په‌ڕاوی خوا له‌به‌ر بكات با له‌كه‌سانی خۆیهوهوهری بگرێ، با له‌خاوه‌ن علیم و خواناسانهوهوهری بگرێت، كه‌سانێك كه‌به‌ته‌واوی توانایان به‌سه‌ریدا ده‌شكێ و ئیتقانی ته‌واویان بۆی هه‌یه، وه‌نابێت ته‌نها پشت به‌خۆی ببه‌ستێ و متمانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر خۆی بێ، وه‌له‌به‌ر ئهوهشهكهیهكێك له‌دیارترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئانی پیرۆز ئهوهیهكهكهناتوانرێ وه‌ربگیرێ ته‌نها له‌كه‌سانی خۆیهوهنهبێت، ئهوهتهپێغهمبهری (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا لهجوبرهئیلهوهوهری گرتووه، هاوه‌ڵه‌كانیش خوا لێیان ڕازیبێ له‌پێغه‌مبه‌ری خواوهوهریان گرتووه، وه‌ئیتر به‌م شێوهیهتا گهیشتۆتهئێمهپارێزراو بووهلهههموو شێواندن و ده‌ست تێوه‌ردان و گۆڕانكاریه‌ك.

بنه‌مای سێیه‌م: دیاریكردنی بڕی له‌به‌ركردنی ڕۆژانه.
پابه‌ند بوون به‌م بنهمایهوهلهو كارانهیهكهیارمهتیدهری له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزه، جۆرێك لهپایهند بوونی ڕۆژانهبۆ لهبهركهری قورئان وه‌پێش دێنێ، كه‌سێك ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام بێ له‌له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزدا با ڕۆژانهچهند ئایهتهێك تایبه‌ت بكات بۆ له‌به‌ركردن، یان په‌ڕه‌یه‌ك یان زیاتر، لێرهشهوهئامۆژگاری ده‌ده‌ین به‌گرتنه‌به‌ری په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌م ڕووهوهكهدهفهرموێت: (خذوا من الأعمال ما تطيقون فإن الله لا يمل حتى تملوا، وأحب العمل إلى الله ما داوم عليه صاحبه، وإن قلَّ) رواه البخاري و مسلم وه‌وه‌ك وتراویشه: كه‌می به‌رده‌وام باشترهلهزۆری پچڕ پچر، واتهتۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژانهكهمێكیش له‌به‌ر بكه‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری و نهیپچڕێنێ، باشتر‌و خێردارترهلهوهی كه‌ماوه‌یه‌ك به‌گوڕ به‌رده‌وام بیت و پاشان پاڵی لێ به‌یته‌وه‌و واز بێنی.

بنه‌مای چواره‌م: جێگیركردنی ئه‌وه‌ی له‌به‌رت كردووه پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو هه‌ڵگری بۆ ئیتر.
نابێ بۆ كه‌سێك ده‌ستی كردووهبهلهبهركردنی قورئانی پیرۆز پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سووره‌ته‌یان ئه‌و چه‌ند ئایه‌تانه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ته‌واویان بكات بڕواتهسهر سووره‌تی تر‌و واز لهوانهبێنێ، ده‌بێ به‌ته‌واوی له‌به‌ریان بكات و خۆیان تێدا تاقی بكاتهوهئهوجا بچێته‌سه‌ر به‌شێكی تر، ئه‌وه‌ش كهیارمهتیدهرهبۆ ئه‌م كارهدووبارهكردنهوهی ئهوهیهكهلهبهرت كردووهههر كات بوارت بۆ ڕه‌خسا، وه‌ك له‌كاتی نوێژهفهرزهكاندا یان سوننه‌ته‌كان، كاتی چاوه‌روانیكردنی نوێژ، یان هه‌ر كاتێكی تری گونجاو، هه‌موو ئهمانهیارمهتیدهرو كۆمهكتن بۆ جێگیركردن و له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌رت كردووه.

بنه‌مای پێنجه‌م: پارێزگاریكردن له‌سه‌ر یه‌ك مهسحف (قورئان) بۆ له‌به‌ركردن.
ئه‌مه‌ش له‌و بنهمایانهیهكهیارمهتیدهرهبۆ له‌به‌ركردنی په‌ڕاوی خوا؛ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بهمهیهكهمرۆڤ هه‌روه‌ك به‌گوێ لێبوون له‌به‌ر ئه‌كات ئاوه‌هاش به‌سه‌یركردن و چه‌خت كردنه‌سه‌ری ئه‌توانێت له‌به‌ر بكات، جا له‌گه‌ڵ زۆری سه‌یركردن و ورد بوونه‌وه‌و چاوبڕینهئایهتهكان، شێوازی نووسینی ئایهتهكهلهزهیندا تۆمار ده‌بێت و له‌بیرت ناچێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر هاتوو جێگیر نه‌بویت له‌سه‌ر مهسحهفێك و هه‌ر جاره‌ی لهقورئانێكدا له‌به‌رت ده‌كرد، ئهمهوات لێ ده‌كات كهزهینت پهرتهوازهببێت و هه‌ر جارهبهلایهكدا بڕوات و له‌ده‌ره‌نجامدا له‌به‌ر كردنه‌كه‌ت ئاسان نابێت، جا بۆیهباشترهبۆ خوێنه‌ری قورئان كهخوو به‌یه‌ك مهسحهفهوهبگرێت و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بێت و تێیدا بخوێنێت، باشترین جۆرێك ئه‌و جۆرهیهكهسهرهتای په‌ڕه‌كانی به‌ئایه‌تێك ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتاییه‌كه‌شی به‌ئایه‌تێك ته‌واو ده‌بێت، كه‌ناوی ناوی "مصحف الحفاظ"ی به‌سه‌ردا بڕاوا.

بنه‌مای شه‌شه‌م: پێكهوهجۆشدانی تێگه‌یشتن بهلهبهركردنهوه.
له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكارانه‌ی دهبنهیارمهتیدهر بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز تێگهیشتنهلهماناو مه‌به‌ستی ئه‌و ئایهتانهیهكهلهبهریان ده‌كه‌یت، وهزانینی په‌یوه‌ندی مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌ندێكیان به‌وانی دیكه‌وه، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ لێره‌دا ئاگاداری لێ بكرێت، پێكه‌وه‌به‌ستن و جواشدانی تێگه‌یشتن و لهبهركردنهبهیهكهوه، وه‌هه‌ر یه‌كێكان یارمه‌تیده‌ری ئه‌وی تریانه‌و پاڵپشتی ده‌كات، وه‌هیچ كامێكیان بێ نیاز ناكرێن له‌وی دیكه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.

بنه‌مای حه‌وته‌م: به‌ستنی سه‌ره‌تای سوورهتهكهبهكۆتاییهكهیهوه.
پاش ئه‌وه‌ی كهسوورهتهكهبهتهواوی له‌به‌ر ده‌كه‌یت، وا باشهكهنهچیتهسهر هیچ سووره‌تێكی تر تاكو سه‌ره‌تای سوورهتهكهبهباشی نه‌به‌ستیت بهكۆتاییهكهیهوه، به‌مه‌ش سوورهتهكهدهبێتهیهكهیهكی لێك نه‌پچڕاوو ئاسانتر ئایه‌ته‌كان دێنهوهزهین و له‌بیری ناكه‌یت.
بنه‌مای هه‌شته‌م: په‌یماندان به‌دیراسه‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌ری كردووه.
ئه‌م بنهمایهزۆر گرنگه، چونكهپێویستهلهسهر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌خوا موفه‌قی كردووهبۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز كهبهردهوام پێیدا بچێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌پچڕاو دیراسه‌ی بكات، وهوا باشترهكهپێداچوونهوهكهلهگهڵ یه‌كێكی تردا بێت كه‌ئه‌ویش قورئانی له‌به‌ره، چونكهخێرێكی زۆرێ چنگ ده‌كه‌وێت؛ لهلایهكهوهیارمهتیدهرهبۆجێگیربوونی ئه‌وه‌ی له‌به‌رت كردووه، وه‌له‌لایه‌كی دیكهشهوهیارمهتیت ئه‌دات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌له‌كاتی له‌به‌ركردندا كردوتن و هه‌ستت پێیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌به‌م شێوهیهپێداچوونهوهكهت ئاسانتر ده‌بێت و باشتر ده‌توانی كاته‌كان ڕابگری و به‌رده‌وام بی، چونكهمرۆڤ به‌سروشتی خۆی ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا چالاكه‌و ئه‌توانێ ئه‌نجامیان بدات به‌ته‌نها خۆی ئه‌وه‌ی بۆ ناكرێ، ئهوهتهخوای گهورهبهمووسا ده‌فه‌رموێت: سنشد عضدك بأخيك ونجعل لكما سلطانا (القصص:٣٥) وهدابینكردنی ویردو خوێندنێكی ڕۆژانهبۆ پێداچوونهوهكارێكی ئێجگار گرنگ و پێویسته.

وهشاراوهش نییهلات -خوێنه‌ری به‌ڕێز- كه‌قورئانی پیرۆز به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی خوا سبحانه‌وتعالی ئاسانی كردووهلهسهر زمان و بۆ له‌به‌ركردن، ئه‌وه‌نده‌ش زوو له‌ده‌ستت ده‌چێت و له‌بیرت ده‌چێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یمان نه‌ده‌یت و به‌رده‌وام خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌و دیراسه‌كردنی نه‌بیت، پێغه‌مبه‌ریش ێلی الله علیه وسلم ڕاستی فهرمووهكاتێك ده‌ڵێت:: ( تعاهدوا هذا القرآ‌ن، والذي نفس محمد بيده له‌و أشد تفلتا من الإبل في عقالها ) رواه البخاري و مسلم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بابه‌ته‌كانی ئه‌م بهشهلهماڵڵهڕی (الشبكه الڕسلامیه) وه‌ر ده‌گیرین و دهكرێنهكوردی.

