سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنه‌کانى سوره‌تى ته‌وبه
نوسینى:صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
سوره‌تى ته‌وبه له‌دواى غه‌زاى ته‌بوک هاته خواره‌وه, هه‌رچه‌ند جه‌نگ ڕووى نه‌دا به‌ڵام وانه‌یه‌کى کردارى بوو که په‌نجا ڕۆژ موسڵمانان به‌سه‌رکردایه‌تى پێشه‌وامان محمد صلى الله علیه وسلم به‌ناو بیاباندا و به‌ناڕه‌حه‌تى و گه‌رماى زۆر چوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕۆمه‌کان, که به‌نیاز بوون خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و بێنه سه‌ر موسڵمانان.
یه‌که‌م: (يُڕ‌يدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّـهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَ‌هُ وَلَوْ كَڕ‌هَ الْكَافِرُ‌ونَ)التوبه\٣٢. ده‌یانه‌وێت به فووى ده‌میان نورى خوا بکوژێنه‌وه, خودا‌ش بڕیارى داوه که ئه‌م نوره‌ى هه‌ر سه‌رکه‌وێت,
جا با خوانه‌نانیش حه‌ز نه‌که‌ن. ئه‌مه دیمه‌نێکه که قورئان به چه‌ند وشه‌یه‌ک ده‌ینه‌خشێنێت که گاڵته به عه‌قڵى خاو‌و ڕه‌نجى بێ به‌ریان ده‌کات, خوانه‌ناسان وه‌ک بیانه‌وێت تیشکى خۆر, ڕووناکى خۆر له رۆژدا به‌فوو بکوژێننه‌وه ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌ره‌ى ئاده‌مى فوو له ڕووناکى خۆر بکه‌ن, هیچ به‌رهه‌مێکى ده‌بێت کار له خۆر و ڕووناکییه‌که‌ى به فه‌رمانى خوایه ئاواش نوورى به‌رنامه‌که‌ى خوا هه‌ر به‌فه‌رمانى ئه‌وه, کێ ده‌توانێت به فووى ده‌م و به قاڵه‌ى ده‌م بیکوژێنێته‌وه, ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕه‌نج خه‌سارى و زیانبارى و شێتێتى نه‌بێت ئاخر چییه؟! له‌کاتێکدا که خوا بڕیارى داوه نوورى خۆى بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام و به‌رده‌وام بێت (وَيَأْبَى اللَّـهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَ‌هُ وَلَوْ كَڕ‌هَ الْكَافِرُ‌ونَ)التوبه\٣٢ با کافرانیش حه‌ز نه‌که‌ن جا خۆیان چین و حه‌زکردن و حه‌زنه‌کردنیان چییه؟! ئه‌مه به‌ڵێن و مژده‌یه‌کى گه‌وره‌یه یۆ به‌رقه‌راربوون و به‌رده‌وام بوونى په‌یامى خوا تا ڕۆژى قیامه‌ت.
دووه‌م: (هُوَ الَّذِي أَرْ‌سَلَ رَ‌سُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَ‌هُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَڕ‌هَ الْمُشْڕ‌كُونَ)التوبه\٣٣ خودا بۆ ڕێنیشاندان و ڕاگه‌یاندنى دینى ڕاست پێغه‌مبه‌رى خۆى ناردووه, تا زاڵ ببێ به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کان دا با هاوبه‌ش په‌یداکه‌رانیش حه‌زنه‌که‌ن. لێره‌ش بڕیار ده‌دات که هه‌ق وا به‌لاى بڕوادارانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش هاتووه که ببێته پێشه‌نگ و زاڵ ببێت به‌سه‌ر گشت په‌یام و به‌رنامه‌کاندا.
سێیه‌م: (قُلْ هَلْ تَرَ‌بَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَ‌بَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ اللَّـهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَ‌بَّصُوا إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَ‌بِّصُونَ)التوبه\٥٢ ئه‌م ئایه‌ته موسڵمانان په‌روه‌رده‌ى ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که چۆن ته‌حه‌دداى دوژمنان بکه‌ن و پێیان بڵێن: ئاخۆ جگه له دوو باشه‌که چاوه‌ڕێى چى تر ده‌که‌ن تووشمان ببێت ؟ سه‌رکه‌وتن و شه‌هید که هه‌ردووکیان بۆ ئێمه مایه‌ى سه‌ربه‌رزى دنیا و قیامه‌ته, له‌کاتێکدا که ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین خوا خۆى یان به‌هۆى ئێمه‌وه جه‌زره‌به‌تان بۆ بنێریت, ده‌سا ئێوه چاوه‌ڕێ بن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین. موسڵمانان له‌وه دڵنیان که ئه‌مان دۆستى خوان و هه‌رچى چاک بێت ئه‌ویان بۆ ده‌کات (قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّـهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّـهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ)التوبه\٥١ پێیان بڵێ: هیچمان تووش نایه‌ت بێجگه‌له‌وه‌ى خوا بۆى نووسیوین, هه‌ر ئه‌و سه‌روه‌رى ئێمه‌یه و بڕواداران ته‌نها پشت به‌خوا ده‌به‌ستن . ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵێنن به تیاچوونى کافران و سه‌رکه‌وتنى موسڵمانان, که ئێستا ئێمه پاش چوارده سه‌ده ده‌رئه‌نجامى ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بینین, کوا کافران مه‌ککه و ده‌وروبه‌رى؟ کوا ئیمپراتۆریه‌تى فارس؟ کوا ئیمپراتۆریه‌تى ڕۆم؟

