سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نه‌بوونى دژایه‌تى له‌نێوان قورئان وزانستێکدا که سه‌لمابێت وگومانى تیانه‌بێت…
ئه‌ندازیار عوسمان.
لهقورئاندا حه‌وت سه‌دو هه‌شت جار وشه‌ى زانست و هاوماناکانى باسکراوه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ بڵێین قورئان په‌ڕاوێکى زانستىیهو به‌س, به‌ڵکو ده‌ستوورى میلله‌تانه, یاسا‌و ده‌وڵه‌ته , موعجیزهىپهیامێکه, ژیانه بۆ مرۆڤایه‌تى, جاکاتێک قورئانى ئاماژه بۆ لایه‌نه زانستىیه‌کان ده‌کات, ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت ئه‌و مرۆڤه هان بدات بۆ بیرکردنه‌وه له ئایه‌ته‌کانى خۆى له بیستراوو بینراو, واته چ ئه‌وه‌ى که له قورئاندایهو چ ئه‌وانه‌ش که له بوونه‌وه‌ردایه( سَنُڕيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ) (فصلت:53) لێره‌دا قورئان ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ى که ئایه‌ته‌کانى خوا له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا, له‌هه‌موو ئاسۆکانداو له هه‌موو بواره‌کاندا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستێتى ئه‌م قورئانه.
.قورئان ده‌یه‌وێت مرۆڤ تێبگات که هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بدات هێشتا هه‌رکه‌مه چونکه ( وما أوتيتم من العلم ألاّ قليلا ) الإسرا‌ء ٨٥ , وههانى ئه‌دات که‌داوا لهخوابکات زانستى زیاد بکات (وقلّ ربَّ زدنى علما) طه/١١٤
لهقورئاندا باسى پله‌و پایه‌ى به‌رزى زانایان کراوه‌و خواى گه‌وره باسى شایهتىیهکهیان ده‌کات له‌گه‌ڵ خۆى ومهلائیکهتانى دا‌و ده‌فه‌رموێت(شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِماً بِالْقِسْطِ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) (آل عمران:18) هه‌روه‌ها زانایانن که به‌ڕاستى له‌خواده‌ترسن ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) (فاطر:28)
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که زانست وزانایان ئه‌وه‌نده پله‌و پایه‌یان له ئیسلامدا به‌رزو دیارىیه, دیاره بهرنامهکهشى دژایه‌تى نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه زانستىیانهى کهدهدۆزرێنهوه ..
نموونه‌ى یه‌که‌م/ نهێنى وڕاستىیهکانى زانستى کۆرپه‌له زانى له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م وبیستهمدا دۆزرانه‌وه , ئه‌ویش به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى (وردبينىئةليكترؤنى) و ئه‌و هۆکارانه‌وه که‌باشتر دهیانتوانىلێکۆڵینهوهى پێبکه‌ن… قورئان پێش هه‌زارو چوارسه‌دساڵ زیاتر که هیچ که‌س له‌دنیادا له‌و باره‌یه‌وه هیچى نه‌زانیوه باسى قۆناغه‌کانى کۆرپه‌له ده‌کات و پاش به‌راورد کردنى له‌لایه‌ن زانا گه‌وره‌کانى جیهانه‌وه , ده‌رکه‌وت که له‌سه‌دا سه‌د ته‌واوه‌و بووه مایه‌ى موسڵمانى بوونى زاناى گه‌وره‌ى کۆرپهلهزانى زانکۆىتۆرنتۆى که‌نه‌دا ( ثرؤفيسؤر كيث. ل. مور) (كة يةكيَكة لة دوانزة زانا ثسثوَڕة طةورةكانى ئةو بوارة لة جيهاندا ) و چه‌نده‌ها زاناى تر..
أ- قورئان ده‌فه‌رموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى (الحجرات:13) واته/ ئه‌ى خهڵکینهبهدڵنیایىیهوه بزانن که ئێمه ئێوه‌مان له‌نێرو مێ دروستکردووه, هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(إِنَّا خَلَقْنَا الْأِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعاً بَصِيراً) (الانسان:2)واته/ ئێمه مرۆڤمان لهنوتفهیهکى تێکهڵاودروستکردووهو تاقى دهکهینهوهوچاووگوێمان داوه‌تێ…
ب- (الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْأِنْسَانِ مِنْ طِينٍ ، ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُ مِنْ سُلالَةٍ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ) (السجدة:8) واته/ ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌موو شتێکى به ورده‌کارى ته‌واوه دروستکردووه‌و مرۆڤیشى یه‌که‌مجار له‌سه‌ره‌تاوه له‌گڵ دروستکرد زاناى کۆرپه‌له زانى ئه‌مریکى مارشاڵ جونسون - که ئه‌میش موسڵمان بوو - له‌یه‌کێک له کۆنگرهزانستىیهکاندا وتى: زانایانى کیمیا له‌م بابه‌ته‌یان کۆڵیه‌وه‌و بۆیان ده‌رکه‌وت که گڵ نزیکترین مادده‌یه لهپێکهاتنى له‌شى مرۆڤ وگونجاوترین ماددهشه بۆ په‌یدابوونى ژیان لێیه‌وه پاشانیش نه‌وه‌کانى لهپوختهیهکى ئاوێکى که‌مه‌وه دروست ده‌کات ، لهپیاوولهئافرهت.
نموونه‌ى دووه‌م/ خواى په‌روه‌ردگار سوێند به‌شوێن وجێگه‌ى ئه‌ستێره‌کان ده‌خوات وده‌فه‌رموێ( فَلا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ, وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ) (الواقعة:76)به‌ڵێ: ئه‌وه سوێندێکى گهورهیهئهگهر بزانن, ئه‌مڕۆ زانایان زۆر له‌جاران زیاتر به‌دڵنیاییه‌وه له گه‌وره‌یى ئه‌و سوێنده تێده‌گه‌ن وسهرىڕێزى بۆ دائه‌نه‌وێنن. که ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ئیعجازێکى زانستى گه‌وره‌ى قورئانه,,..
نموونه‌ى سێ یه‌م/ قورئان باسى ئه‌ستێره پرشنگدارو نزیکه‌که‌ى زه‌ویمان ده‌کات که ئه‌ویش خۆره‌و سه‌رچاوه‌ى گه‌رمى وڕووناکىیه بۆ کۆمهڵهىخۆر, که چۆن ڕۆژێک له‌ڕۆژان نامێنێت و ده‌کوژێته‌وه(إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) (التكوير:1) ئه‌م ڕاستیه‌ش ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کات زیاتر زانایان بڕوایان پێیه‌تى وده‌ڵێن ڕۆژێک دێت خۆر نامێنێت وگڕوگهرمى وڕووناکىیهکهى ده‌کوژێته‌وه…سه‌رچاوه(هةيظ 1,2,3)ساڵى٢٠٠٣.
نموونه‌ى چواره‌م / قورئان ده‌فه‌رمووێت : ( حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيڕ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْڕ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ )(المائدة:3)
واته/ له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه خواردنى گۆشتى مرداره‌وه بوو, خوێن, گۆشتى به‌راز, هه‌روه‌ها ئهوماڵاتهش کهسهردهبڕێن و ناوى غه‌یرى خواى له‌سه‌ر ده‌برێت وماڵاتى خنکاویش, ئه‌وه‌ش به‌ئازارو لێدان مردار بۆته‌وه, ئه‌وه‌ش کهدهکهوێتهوه خواره‌وه, ئه‌وه‌ش کهبهلێدانى ماڵاتێکى تر مردار بووبێته‌وه, ئه‌وانه‌ش که دڕنده په‌لامارى دابن ولێى خواردبن مه‌گه‌ر فریاى چه‌قۆ نه‌که‌وتبن, هه‌روه‌ها حه‌رامکراوه خواردنىگۆشتى ئهوماڵاتانهى له‌و شوێنانه‌دا سه‌رده‌بڕێن کههاناو هاوارى بۆ غه‌یرى خوا تێدا ده‌برێت…
ئه‌م ئایه‌تانه زانستى سه‌رده‌م دهیانسهلمێنێت ..ئه‌وه‌تا له‌م باره‌یه‌وه پرسیار کرا له دکتوَر جون هونفر لارسن گه‌وره پزیشکى خه‌سته‌خانه‌ى ڕه‌سمى له کوبنهاگن و ماموَستاى به‌شى به‌کتریا له نهخوَشخانهى غیس که گه‌وره‌ترین نهخوَشخانهى هه‌مان شاره ، له وه‌ڵامدا وتى :
گوَشتى مرداره‌وه‌بوو سه‌رچاوه‌و کانگاى جراپیم ونهخوَشىیه و گوَشتى به‌رازیش من تازه جرپومى( يارسينا ) م تیادوَزیوهتهوهو هه‌ڵمه‌تێکى فراوانم ده‌ست پێکردووه بوَ قه‌ده‌غه‌کردنى خواردنى ، چونکه ده‌بێته مایه‌ى تووش بوون به نهخوَشى بڕبڕه‌ى پشت و جومگه‌کان ..
ههروههامهڕو ماڵاتێکیش که خنکابێت یان ماڵاتێکى تر لێى دابێت ، یان ماڵاتێک دڕنده‌یه‌ک په‌لامارى دابن ولێى خواردبن ،یان که‌وتبنه خوارهوهومرداربووبنهوهو فریاى چهقوَ نه‌که‌وتبن هه‌ر هه‌موویان مایه‌ى نهخوَشین و نابێت بخورێن ..مجله الاعجاز /ژماره /٤ ..
نموونه‌ى پێنجه‌م / قورئان هانى دایک ده‌دات دووساڵ شیربدات بهمنداڵهکى ئه‌گه‌ر توانى ( والوالدات يرضعن اولادهن حولين كاملين لمن اراد ان يتم الرضاعة ) په‌ڕاوى نلسون که‌یه‌کێکه له‌سه‌رچاوه به ناوبانگه‌کانى (طب الاطفال ) له چاپى ١٩٩٤ دا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر گرنگى شیرى دایک وداوا ده‌کات که‌ماوه‌یه‌کى باش شیر به‌منداڵ بدرێت .. الاعجاز /ژماره /٤

