سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئانى خودا...په‌رتووکى پیرۆز و موباره‌کى خودایه
نوسینى:د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
هۆکارێک بۆ به‌خته‌وه‌رى و دڵفراوانى خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووک و نیگاى خودایه به بیر و هۆ و تێڕوانینى و کارکردن به فه‌رمانه‌کانى, خۆ خستنه پاش له قه‌ده‌غه لێکراوه‌کان. خوداى گه‌وره باسى ئه‌م قورئانه ده‌کات و ده‌فه‌رموێ که‌وا ڕووناکییه و ڕێنماییه, سارێژکارى برینه ده‌ره‌کى و ناوه‌کییه‌کانه و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانییه بۆ هه‌موو خه‌ڵک وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّ‌بِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُوڕ وَهُدًى وَرَ‌حْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ)یونس\٥٧ بۆ ئێوه هاتووه سارێژکارێک له لایه‌ن خوداوه, بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى له‌ناو سینک و سینه‌دا هه‌یه‌و رێنموویى سۆز‌و میهره‌بانیه بۆ باوه‌ڕداران.
یان (أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا)محمد\٢٤ واته: ئه‌رێ قورئان ناخوێننه‌و ولێى نافکرن یان دڵتان قفڵ دراوه؟ یان (أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْڕ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا)النساْ \٨٢ ئایا بیر ناکه‌نه‌وه له قورئان, ئه‌گه‌ر لاى که‌سێکى تر بهاتایه بێجگه له خودا جیاوازى و دژایه‌تى زۆرى تیادا ده‌بوو (كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَ‌كٌ لِّيَدَّبَّرُ‌وا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ)ص\٢٩ هه‌ندێ له زانایان ده‌ڵێن پیرۆزه له‌خوێندنه‌وه‌ى و له کارپێکردن, له سوود لێوه‌رگرتنى پیاوچاکێک ده‌ڵێ زۆرم غه‌م و په‌ژاره هه‌بوو, به‌س خودا ده‌زانێ چه‌نده زۆر بوو, له دڵم و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵم بوو, ده‌ستم دایه قورئان و به به‌رده‌وام ده‌مخوێند, سوێند به‌خوا له ناکاو ئه‌م غه‌مه‌م له ده‌رووندا نه‌ما, به‌ڵکو خودا بۆى گۆڕیم به خۆشى و شادى و دڵفراوانى وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت(نَّ هَـٰذَا الْقُرْ‌آنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرً‌ا كَبِيرً‌ا)الاسراْ \٩ یان (يَهْدِي بِهِ اللَّـهُ مَنِ اتَّبَعَ ڕ‌ضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْڕ‌جُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ)المائده\١٦
یان(وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُ‌وحًا مِّنْ أَمْڕ‌نَا ۚ مَا كُنتَ تَدْڕ‌ي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَـٰكِن جَعَلْنَاهُ نُورً‌ا نَّهْدِي بِهِ مَن نَّشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ۚ وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ)الشورى\٥٢ ئه‌م ئایه‌تانه هه‌موو له‌وه ده‌دوێن: که قورئان رێنیشانده‌ره بۆ باشترین رێگه. خودا رێگه‌نیشانده‌رى ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌یانه‌وێ شوێن ڕێگه‌ى راستى خودا بکه‌ون, ئاوایه رێگاى خودا بۆ تۆ چونکه له رۆحى خوداوه هاتووه.

