سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆنیه‌تى نووسینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان و قۆناغه‌کانى
نوسینى:م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
ئێمه بۆ ئاشنابوونى زیاتر به قوڕئان و شاره‌زایى زیاتر ده‌رباره‌ى دوایین کتێبى خوا (سبحانه وتعالى) پێویسته به‌رچاومان ڕوون بێت که قوڕئان دواى ئه‌وه‌ى له خواى په‌روه‌ردگاره‌وه به (جبيريل)دا (عليه السلام) بۆ پێغه‌مبه‌رى کۆتایى محمد صلى الله علیه وسلم دابه‌زێندراوه چۆن نووسراوه‌ته‌وه و پارێزراوه پاشان چۆن خراوه‌ته نێوان دوو به‌رگه‌وه و ناوى لێنراوه (مصحف)واته: په‌ڕاو کتێب؟ ده‌ڵێین نووسینه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان به‌سێ قوناغان دا تێپه‌ڕیوه:
قۆناغى یه‌که‌م: نووسینه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێى قوڕئان پاش وه‌رگیران و له‌به‌رکرانى له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له هاوه‌ڵانى به‌ڕێزیه‌وه له‌پیاوان و ئافره‌تان به‌ڵێ قوۆناغى یه‌که‌مى کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان نووسینه‌وه‌ى بووه ده‌ست به‌جێ و هه‌رکه خوا (سبحان وتعالى) له‌ڕێى جیبریله‌وه قوڕئانى به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا خوێندۆته‌وه
و دڵى موباره‌کى پێغه‌مبه‌ر وه‌رى گرتوه یه‌کسه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گه‌یاندوویه‌تى به هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى و بۆى خوێندونه‌ته‌وه که هه‌یان بووه هه‌موو قورئانى له‌به‌ربووه و ده‌ست به‌جێ له ده‌مى موباره‌کى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌رى گرتوه, یه‌کسه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گه‌یاندویه‌تى به هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى و بۆى خوێندوونه‌ته‌وه, که هه‌یان بووه هه‌موو قورئانى له‌به‌ربووه و ده‌ست به‌جێ له‌ده‌مى موباره‌کى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌رى گرتوه و له‌به‌رى کردوه, وه هه‌شیان بووه که‌متر, وه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نووسراویشه‌ته‌وه, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چه‌ند نووسه‌رێکى هه‌بوون پێیان گوتراوه (كتاب الوحي) نووسه‌ره‌وانى وه‌حى, ئه‌وانه‌ى که قوڕئانیان نوسیویانه‌ته‌وه. یا له‌وباره‌وه ته‌ماشاى ئایه‌ته‌کانى سوڕتى (الاعلى)بکه‌ین, خوا ده‌فه‌رموى (سَنُقْڕ‌ئُكَ فَلَا تَنسَىٰ ﴿٦﴾ إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۚ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَ) واته: به ته‌ئکید بۆت ده‌خوێنینه‌وه, واته قورئانت به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه له‌بیریشت ناچێته‌وه ئه‌وه بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێ له‌بیرت بچێته‌وه خوا (سبحانه وتعالى) زۆر جار ئه‌م ڕسته موباره‌که‌ى ده‌فه‌رموێ بۆ ئه‌وه‌ى که یاسا و سوننه‌تێکى خۆى فێرى ئێمه بکات, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خوا هه‌ر شتێکى بیه‌وێ ده‌یکات و ئه‌گه‌ر بیه‌وێ شتێک له‌بیر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بچێته‌وه, ئه‌وه له‌بیرى ده‌چێته‌وه, به‌ڵام که نه‌یویستوه, ئه‌وه له‌بیرى ناچێته‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ى که خوا نه‌یویستوه, بێگومان خوا ئاشکرا و په‌نهان ده‌زانێ واته: ئه‌وه‌ى ئاشکرایه و ئه‌وه‌ش که په‌نهانه, له‌هه‌مووى ئاگاداره. هه‌روه‌ها له سوڕه‌تى (القيامة)دا خوا ده‌فه‌رموێ (لَا تُحَڕّ‌كْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ﴿١٦﴾ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْ‌آنَهُ ﴿١٧﴾ فَإِذَا قَرَ‌أْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْ‌آنَهُ ﴿١٨﴾ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ) پێشتریش ئه‌م ئایه‌تانه‌مان هێناوه خستمانه ڕوو که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زۆر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌وه‌ى (جبريل) بۆى ده‌خوێنێته‌وه یه‌کسه‌ر وه‌رى بگرێ وه به‌زارى موباره‌کیشى بیبێژێ واته: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وه‌ریده‌گرت یه‌کسه‌ر گۆ (تلفظ) یشى پێ ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابێ که ئایا وه‌کو خۆى وشه‌کان وه‌رده‌گرێ یان نا ؟ جا خوا ئامۆژگاریى کرد و فه‌رمووى (لَا تُحَڕّ‌كْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ)زمانتى پێ مه‌جووڵێنه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له‌ى لێ بکه‌ى واته: په‌له‌ى لێ بکه‌ى که زوو له‌به‌رى بکه‌ى و له زه‌ینت دا بیپارێزى (إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْ‌آنَهُ)بێگومان له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى (فَإِذَا قَرَ‌أْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْ‌آنَهُ)جا هه‌رکاتێ خوێندمانه‌وه له‌ڕێى جیبریله‌وه تۆش به‌دواى خوێنه‌وه‌که‌ى بکه‌وه (ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ) ئینجا نه‌ک هه‌ر کۆکردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى به‌ڵکو ڕوون کردنه‌وه‌یشى که چۆن کارى پێ بکه‌ن و چۆن پراکتیزه‌ى بکه‌ى, ڕوون کردنه‌وه‌یشى له‌سه‌ر ئێمه‌یه, وه له‌سه‌ڕه‌تى (طه)شدا ده‌فه‌رموێ: (فَتَعَالَى اللَّـهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ۗ وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْ‌آنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ ۖ وَقُل رَّ‌بِّ زِدْنِي عِلْمًا)واته: وه په‌له مه‌که له وه‌رگرتنى قورئان دا پێش ئه‌وه‌ى وه‌حى یه‌که‌ى بۆتۆ ته‌واو بێ جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ جیبریل دا ده‌ى گوته‌وه و لێ ڕانه‌ده‌وه‌ستا تاکو خوێندنه‌وه‌ى ئایه‌ته‌کان ته‌واو ده‌کات و له‌گه‌ڵى ده‌گوته‌وه جا خوا ده‌فه‌رموێ په‌له‌ى لێ مه‌که پێش ئه‌وه‌ى که جبریل ته‌واوى بکا, بیڵێیه‌وه, با ته‌واوى بکا, (وَقُل رَّ‌بِّ زِدْنِي عِلْمًا)وه بڵێ: په‌روه‌ردگارم زانیارییم بۆ زیاد بکه, واته: ئه‌م دووعایه بکه تاکو هه‌م خوا له قورئاندا زیاتر شاره‌زات بکا, وه هه‌م زیاتر فێرى زانیارییت بکا به گشتى. هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمایشته‌ش زۆر جوان بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دابه‌زینى وه‌حى یه‌وه وه‌حى نووسراوه‌ته‌وه: (عن زيد بن ثابت رضي الله عنه, قال: كنا عند رسول الله صلى الله عليه واله وسلم نؤلف القرا‌ن من الرقاع " أخرجه الحاكم فى المستدرك هذا حديث صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه) زه‌یدى کوڕى سابیت که پێشتریش باسمان کرد یه‌کێک بووه له دیارترین نووسه‌ره‌وه‌کانى وه‌حى, ده‌ڵێ: ئێمه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله علیه وسلم ده‌بووین, قوڕئانمان ده‌نووسییه‌وه له‌سه‌ر ڕیقاع, (رقاع) کۆى (رفعة)یه‌و هه‌ر چییه‌ک که شتى له‌سه‌ر بنووسرێ, جا چه‌رم بێ به‌ردى ته‌نک بێ, گه‌ڵاى دره‌خت بێ, هه‌ر شتێک بێ نووسینى له‌سه‌ر بکرێ, پێى ده‌گوترێ: (رقعة) که کۆیه‌که‌ى (رقاع)ه . جا زه‌ید ده‌ڵێ: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دا قوڕئانمان ده‌نووسییه‌وه و کۆ ده‌کرده‌وه, له‌و شتانه‌دا که له‌و ڕۆژگاره‌دا له جیاتى کاغه‌ز شتیان له‌سه‌ر نووسراوه. واته له قۆناغى یه‌که‌م دا ئایه‌ته‌کان که بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دابه‌زیون, به دوو شێوه پارێزراون, یه‌که‌م بۆخۆى له‌به‌رى کردوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى له‌پیاوان و ئافره‌تان ئه‌وه شێوه‌ى یه‌که‌م, شێوه‌ى دووه‌م ئه‌وه بووه که ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌و سووڕه‌تانه نووسراونه‌ته‌وه وه‌کو پێشتر باسمان کرد‌و دواتر زیاتریش تیش ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه, که چۆنیه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى ئایه‌ته‌کان و سووڕه‌ته‌کانه.
قۆناغى دووه‌م: کۆکردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ى قورئان له ڕۆژگارى خه‌لیفه‌ى یه‌که‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم (ابوبكر الصديق)دا خوا لێ ڕ‌ازى بێ له‌لایه‌ن زه‌یدى کوڕى سابیته‌وه, خواى لێ رازى بێ ئه‌ویش به پێشنیارى عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب خواى لێ ڕ‌ازى بێ: که من فه‌رمووده‌که سه‌ره‌تا ده‌قه عه‌ڕه‌بییه‌که‌ى ده‌خوێنمه‌وه دوایى ماناى ده‌که‌م چونکه ده‌قێکى زۆر گرنگه به تایبه‌ت بۆ ئه‌م ڕۆژگاره که که‌سانێکى بێ بڕوا‌و داخدار به‌رانبه‌ر به ئیمان و ئیسلام و قورئان ده‌یانه‌وێ تانه و ته‌شه‌ر له‌سه‌نه‌دى قورئان بده‌ن و جار جار له‌و باره‌وه شت ده‌نووسن, بێ ئه‌وه‌ى که شاره‌زاى مێژوو بن, جا ئه‌م فه‌رمووده‌یه وه‌ڵامێکى ددان شکێنه بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه: (عن عبيد بن السباق, أن زيد بن ثابت رضي الله عنه, قال: أرسل إلى أبو بكر مقتل أهل اليمامة, فإذا عمر بن الخطاب عنده, قال أبو بكر رضى الله عنه : إن عمر أتانى, فقال: " إن القتل قد استحر يوم اليمامة بقران, وإني أخشى أن يستحر القتل بالقراء بالمواطن فيذهب كثير من القرا‌ن, وإنى أرى أن تأمر بجمع القرا‌ن. قلت لعمر: كيف تفعل شيئا لم يفعله رسول الله صلى الله علية وسلم, قال عمر: هذا والله خير, فلم يزل عمر" , قال أبو بكر: إنك رجل شاب عاقل لا نتهمك وقد كنت تكتب الوحي لرسول الله صلى الله علية وسلم فتتبع القرا‌ن فاجمعه, فوالله لو كلفوني نقل جبل من الجبال ما كان أثقل على مما أمرني به من جمع القرا‌ن, قلت: كيف تفعلون شيئا لم يفعله رسول الله صلى الله علية وسلم ؟ قال: هو والله خير, فلم يزل أبو بكر يراجعني حتى شرح الله صدرى للذي شرح له صدر أبي بكر وعمر رضى الله عنهما, فتتبعت القرا‌ن أجمعه من العسب واللخاف وصدور الرجال حتى وجدت أخر سورة التوبة مع أبي خزيمة الانصاري, لم أجدها مع أحد غيره(لَقَدْ جَاءَكُمْ رَ‌سُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ) حتى خاتمة براءة فكانت الصحف عند أبى بكر حتى توفاه الله, ثم عند عمر حياته, ثم عند حفصتة بنت عمر رضى الله عنهما)رواْ البخارى واحمد. ئه‌مه‌ش قۆناغى دووه‌مى کۆکردنه‌وه و نوسینه‌وه‌ى قورئانه که هه‌ر ته‌واوکه‌رى کارى قۆناغى یه‌که‌مه, زه‌یدى کوڕى سابیت ده‌ڵێ: ئه‌بووبه‌کر له‌دواى جه‌نگى یه‌مامه له‌دواى ناردم که چووم عومه‌رى کوڕى خه‌تتابى له‌لابوو, ئه‌بووبه‌کر خواى لێ ڕ‌ازى بێ گوتى: عومه‌ر هاته‌لام و گوتى: له‌ڕۆژى یه‌مامه‌دا واته: جه‌نگێک هه‌بووه به‌ناوى جه‌نگى یه‌مامه له یه‌مه‌ن ڕوویداوه له‌نێوان سوپاى ئیسلام و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان دا جا قورئان خوێنه‌کان (قورئان لةبةرةكان) زۆریان لێ کوژراوه له و جه‌نگه‌داو من ده‌ترسێم که له‌شوێنه‌کانى دیکه‌ش له جه‌نگه‌کانى دیکه‌ش دا قورئان له‌به‌ره‌کان و هه‌لگرانى قورئان زۆریان لێ بکوژرێن, چونکه هه‌ڵگرانى قورئان سه‌ره‌ڕمى سوپاى ئیسلام بوون له‌پێش خه‌ڵکى دیکه‌وه بوون وه سه‌ره‌نجام زۆرێک له قورئان بڕوا که ئه‌وان له سینه‌یان دا هه‌ڵیان گرتوه, بۆیه من پێم وایه که فه‌رمان بکه‌ى به کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان, منیش به عومه‌رم گوت: چۆن شتێک بکه‌ین که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نه‌یکردوه؟ واته: پێغه‌مبه‌رى خوا خۆى قوڕئانى له‌نێو دووبه‌رگ دا کۆنه‌کردۆته‌وه, به‌ڵێ نووسراوه‌ته‌وه له‌چه‌رم و له‌به‌ردى ته‌نک و له‌وانه نوسراوه‌ته‌وه, به‌ڵام نه‌خراوه‌ته نێوان دوو به‌رگه‌وه عومه‌ریش گوتى: به‌خوا ئه‌مه شتێکى باشه‌و با بیکه‌ین, ئیدى عومه‌ر وت‌و وێژى له‌گه‌ڵ کردم, تا خوا سینه‌ى منى گوشاد کرد بۆ ئه‌وه‌ى که پێشنیارى کرد, وه قه‌ناعه‌تى منى وه‌کو هى عومه‌ر لێکرد, زید ده‌ڵێ: ئه‌بووبه‌کر پێى گوتم تۆش پیاوێکى گه‌نجى عاقڵى و له‌لاى ئێمه تۆمه‌تبارانى, واته: متمانه‌مان پێته وه تۆ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله علیه وسلم دا وه‌حییت ده‌نوسییه‌وه, بۆیه دواى قوڕئان بکه‌وه و کۆى بکه‌وه, واته: بیخه نێوان دوو به‌رگه‌وه, سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر پێیان گوتبام چیایه‌ک له چیایه‌کان له شوێنى خۆى بگوازه‌وه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه له‌سه‌رشانم قورس نه‌بوو! پێم گوتن: چۆن شتێک ده‌که‌ن که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نه‌یکردوه؟ ئه‌بووبه‌کریش گوتى: ئاخر به‌خوا ئه‌وه کارێکى باشه, وه هه‌ر له‌گه‌ڵم خه‌ریک بوو وتووێژى له‌گه‌ڵ دا کردم تاخوا سینه‌ى گوشاد کردم بۆئه‌وه‌ى که سینه‌ى ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ریشى بۆ گوشاد کردبوو واته: هه‌مان قه‌ناعه‌ت بۆ منیش دروست بوو وه ده‌ستم کرد به کۆکردنه‌وه‌ى قورئان, کۆم ده‌کرده‌وه له : ئه‌وه‌ى که له‌سه‌ر گه‌ڵاى دار خورما نووسرابوو, وه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌ردى ته‌نک نووسرابوو, وه ئه‌وه‌ى که له‌سینه‌ى پیاواندا هه‌بوو له‌سینه‌ى ئیمانداران دا که هه‌ڵگرانى قورئان بوون هه‌تا کۆتایى سووڕه‌تى ته‌وبه‌م ته‌نیا له‌لاى ئه‌بوو خوزه‌یمه‌ى ئه‌نصاریى بینى, له‌لاى غه‌یرى ئه‌وم نه‌بینى: (لَقَدْ جَاءَكُمْ رَ‌سُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕ‌يصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَ‌ءُوفٌ رَّ‌حِيمٌ ﴿١٢٨﴾ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَ‌بُّ الْعَرْ‌شِ الْعَظِيمِ) هه‌تا کۆتایى سوڕه‌تى به‌رائه, واته ئه‌م دوو ئایه‌ته وه ئه‌و په‌ڕانه له‌لاى ئه‌بووبه‌کربوون خواى لێ رازى بێ تا خوا بردیه‌وه و وه‌فاتى کرد وایى له‌لاى عومه‌ر بوون تاکو له ژیاندا بوو, له‌دواى عومه‌ریش ئه‌و په‌ڕانه که قوڕئانیان تێدا کۆکرابۆوه برانه لاى حه‌فصه‌ى کچى عومه‌ر خوا لێیان رازى بێ.

