سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌رۆش مه‌به و خه‌م فڕێده
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌وانه‌ى زیاد اه سنوور بێت بێئاگاییه, چۆڵى و به‌تاڵى کوشنده‌یه‌تى بێئیش و کار‌و بێکاسبى بێهوده‌یه بۆى, زۆربه‌ى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى خه‌مدار و خه‌فه‌تبارن و ژیانیان لێ تاڵ بووه بێ ئیش و کاره‌کانن و خاوه‌ن چۆڵى یه‌کانن, هه‌موو پاگه‌نده و درۆ و ده‌له‌سه و دڵه‌کورپه سه‌رمایه‌ى موفلیسه‌کانن, له هه‌موو کارێکى به‌جێ و به‌به‌ربووم. ببزوه و کاربکه زۆر ببینه و بخوێنه‌وه و یادى خودا بکه, یه‌ک چرکه له کاتى خۆت به فیڕۆ مه‌ده, رۆژێکى چۆڵى و بێ کارى رێگه‌ى چوونه ناوه‌وه‌ى تۆیه بۆ خه‌مه‌کان و په‌رۆشدار مه‌به, له‌و که‌سانه‌ى که دان به چاکه‌کانت دانانێ و پێنه‌زانه, به جوامێرییه‌کانت چونکه پاداشتى خودات ده‌وێ.
کاره‌کانت تایبه‌ت به خودابن و مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ت هه‌بێت, چاوه‌ڕوانى سوپاس و پێ‌زانین له که‌س مه‌که, خه‌فه‌ت مه‌خۆ و نیگه‌ران مه‌به: کاتێ چاکه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێک کردووه, به‌ڵام سه‌رئه‌نجام بۆت ده‌رکه‌وت پێنه‌زان بوو. ڕێزى ئه‌م ده‌سته سپییه نه‌گرێت, یان چاکه‌یه‌کت کرد له‌گه‌ڵ که‌سێکا داواى پاداشت له خودا بکه. پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت له باره‌ى پیاوچاکانى خۆى (يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَڕضْوَانًا )المائده/٢ واته: مه‌به‌ستیان پاداشتى خودا و رازیبوونیه‌تى.پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت هه‌ر له‌باره‌ى پیاوکانى خۆى(وما اسألكم عليه من اجر)الفرقان/١٢٦ واته: هیواو مه‌به‌ستمان نییه له‌وه‌ى پاداشت له ئێوه وه‌رگرین. خودا ده‌فه‌رموێت: (سألكم عليه من اجر فهو لكم ان اجري الاعلى رب العالمين)الفرقان/١٢٦ واته: ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ پێیان بڵێ داواى هه‌رچیم لێ کردوون هه‌ر بۆ خۆتانه. خودا ده‌فه‌رموێت (وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى )اللیل/ ١٩ واته: بۆ هیچ که‌سێکى تر نییه لاى ئه‌و پاداشتى بداته‌وه. خودا ده‌فه‌رموێت: (انما نطعمكم لوجه الله لا نريد منكم جزاء ولاشكورا)الدهر/٨ واته: ته‌نها مه‌به‌ستى ئێمه له خواردن پیدانتان رازى بوونى خودایه. داواى هیچ شتێک له ئێوه ناکه‌ین, نه پاداشتدانه‌وه‌ى ئێوه ونه سوپاس و پێزانینى ئێوه‌مان ناوێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوداى تاکو ته‌نها بکه چونکه هه‌ر ئه‌وه ده‌به‌خشێ و پاداشت ده‌داته‌وه, هه‌ر ئه‌ویشه تۆڵه و موحاسه‌به خوا ئه‌وه رازى ده‌بێ یان سزا ده‌دات, خاوه‌نى پاکى و بێگه‌ردییه له‌کاتى (عومةرى كورى خةتتاب) کۆمه‌ڵه یاوه‌رانێک شه‌هید بوون, عومه‌ر فه‌رموى به‌هه‌ندێ له یاوه‌ران: کێن کوژراوه‌کان, هه‌ندێکیان بۆ باس کرد, ناسینى, هه‌ندێکى تریش نه‌یناسین فرمێسک به چاویدا هات و وتى به‌ڵام خودا ده‌یانناسێ پێویسته ئه‌م وشه‌یه له زێڕ بنووسرێ, پیاوچاکێک باشترین خۆراکى دا به کوێرێک, هه‌ندێ له منداڵه‌کانى وتیان خۆ ئه‌وه کوێره نازانێ چى ده‌خوا ! ئه‌ویش وتى: جا خۆ خودا ئاگاى لێیه ده‌زانێ! مادام هیچ شتێک له‌خودا ناشاردرێته‌وه, ئاگادارى هه‌موو شته‌کانه, ده‌زانێ چى بۆ پێشکه‌ش ده‌کرێ و چ کارێکى باش ئه‌نجام ده‌ده‌یت و, چ چاکه‌یه‌کت به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه, ئیتر چیت داوه به سوپاس و پێزانینى خه‌ڵکییه‌وه.

