سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌رگه‌ڕان له‌دین
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ)البقره/١٠٩ گه‌لێک له‌ئه‌هلى کیتاب پاش ئه‌وه‌ى ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت له‌حه‌سودى و به‌دنیازى خۆیان پێیان خۆشه ئێوه له‌سه‌ر ئیمان و ئیسلامه‌تى نه‌مێنن و وه‌رگه‌ڕێن له‌دین. هه‌روه‌ها ڕ‌ازى نابن له‌موسڵمانان تاوه‌کو شوێن و په‌یام و به‌رنامه‌ى ئه‌وان نه‌که‌ون (وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ)البقره/١٢٠ کافران و ئه‌هلى کیتاب به‌هاتنى ئه‌م په‌یامه ڕق و کینه له‌دڵیاندا په‌نگى خواردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت تۆڵه بسێنن وداخى خۆیان به‌بڕواداران بڕێژن:
(وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ)المائده/٦٤ زۆر له‌و جووله‌کانه ئه‌و ئایه‌تانه‌ى خوا بۆ تۆیان ده‌نێرێت زیاتر گومڕایان ده‌کات و زیاتر کافریان ده‌کات و زیاتر ڕقیان لێیان ده‌بێت, ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له دوژمنایه‌تیاندا, جا ئێمه دوژمنایه‌تى و ناکۆکیمان خسته ناویان و تا ڕۆژى قیامه‌ت ناکه‌ونه یه‌ک, هه‌ر جارێک ئاگرى شه‌ڕوئاشوب هه‌ڵگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه‌و کۆششیان پووچ ده‌کاته‌وه, ئه‌مانه هه‌میشه خه‌ریکى ئاژاوه نانه‌وه‌ن له‌سه‌ر زه‌وى و خواش هه‌رگیز به‌دکارى خۆش ناوێت. به‌ڕاستى ئه‌م ئایه‌تانه‌ش موعجیزه‌یه‌کى قورئانه کێ هه‌یه بتوانێت سیفاتى گه‌لێک ئاوا دیارى بکات که‌به هه‌ق و ڕاستى زیاتر سه‌رکه‌ش ببن و زیاتر دژایه‌تى بکه‌ن, گه‌لێک له‌ناو خۆشیاندا یه‌ک نین, هه‌رچى سه‌یرى مێژووى گاور‌و جوله‌که بکات به‌ڕاستى سدقى فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره‌ى بۆ ده‌رده‌که‌وێت. قورئان ڕێنمایى حه‌زره‌ت صلى الله علیه وسلم ده‌کات که‌لێیان بپرسێت ئه‌م دوژمنایه‌تى و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له پاى چى, ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌بڕواى هه‌یه به‌خواو به‌وه‌ى که‌بۆى نازڵ بووه له‌خواوه‌و به‌وه‌ى که بڕواى هه‌یه به‌په‌یامه پێشینه‌کان ؟؟(قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنْقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ)المائده/٥٩

