سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕوونکردنه‌وه‌ى شه‌ش مه‌سه‌له‌ى گرنگ
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: مه‌سه‌له‌ى دابه‌شکردنى قورئان بۆ سى (30) به‌ش (جزاء). ئایا ئه‌وه چۆن بووه؟! له‌ڕاستیدا ئه‌وه زانایان کردوویانه و ڕه‌نگه له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه ڕاشیده‌کانیش نه‌بووبێ و دوایى بووه, زانایان بۆ ئه‌وه‌ى باباى قوڕئانخوێن بزانێ چه‌ند بخوێنێ, بۆ نموونه: بۆیه کردوویانه‌ته سى به‌ش بۆئه‌وه‌ى به‌لاى که‌مه‌وه مرۆڤ شه‌و و ڕۆژى جوزئێک بخوێنێ تاکو له‌مانگێکدا جارێک قورئان خه‌تم بکات یاخود ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى جوزئێکیان کردۆته دوو حیزب بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به مانگێک نه‌یتوانى هه‌موو قورئان بخوێنێ با به‌دوو مانگان بیخوێنێ شه‌و ڕۆژێ یه‌ک حزب واته نیو جوزئ وه ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى له‌سه‌ر نیه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دابه‌شى کردبێ بۆ چه‌ند جوزئێک, یاخود بۆ چه‌ند حزبێک.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ى سه‌ر و بۆرکردنى ئایه‌ته‌کان, بۆ زانیارییتان ئه‌وه‌ش دوایى زانایان کردوویانه‌و ئه‌صڵى ئه‌و قورئانه که له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و خه‌لیفه ڕاشیده‌کان دا نووسراوه‌ته‌وه, ئه‌و کاته زمانى عه‌ڕه‌بیى هه‌ر خۆى وابووه, سه‌ر و بۆر و ژێر (فتحة و ضمة وكسرة)و بگره خاڵ (نقطة)شى نه‌بووه و, هه‌ر ڕێک وشه (كلمة)بووه و ڕه‌سمى که‌لیمه‌که بووه, وه بۆیه‌ش دوایى جیاوازیى خوێندنه‌وه‌کان (اختلاف القراءت) بوارى تێدا هه‌بووه به‌ڵام ئێستا ئه‌و موصحه‌فانه‌ى له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دانه له‌وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا‌و ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست, جیایه له‌وه‌ى که‌له وڵاتانى ڕۆژئاوادان هى ئێمه‌یه به پێى ى خوێندنه‌وه‌ى (قراءة)ى حه‌فصه, به‌ڵام هى ئه‌وان به‌پێى (وةرش)ه, جا ئه‌گه‌ر سه‌ر و بۆر و ژێر (حركات)ى وشه‌کانى قورئان به پێ خوێندنه‌وه‌ى حه‌فص بێ ناگونجێ هه‌ندێک وشه‌ى به‌پێى خوێندنه‌وه‌یه‌کى دیکه بیخوێنى, دیاره له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر نوقته بووه و له‌جیاتى فه‌تحه نوخته‌یه‌کیان له‌سه‌رێ ده‌کرد و له‌جیاتى که‌سره نوخته‌یه‌کیان له خوارێ ده‌کرد و له‌جیاتى زه‌ممه نوخته‌یه‌کیان له نێوه‌ڕاستى وشه‌که دا ده‌کرد, به‌ڵام دوایى کردیان به‌سه‌ر و بۆر و ژێر, (الفتحة و الضمة و الكسرة) و گیره (شدة)شیان زیاد کرد.
سێیه‌م: مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه ڕێزبه‌ندیى سوڕه‌ته‌کان له موصحه‌فدا به‌پێى ڕێزبه‌ندیى هاتنه خواره‌وه‌ى سوڕه‌ته‌کان نیه, وه‌ک پێشتریش باسمان کرد و ئه‌گه‌ر به‌پێى ڕێزبه‌ندیى هاتنه خواریان بووایه ده‌بووایه سووڕه‌تى (العلق) له‌سه‌ره‌تاى قورئانه‌وه بێ و سوڕه‌تى (البراءة) له کۆتایى قورئان دا بێ, به‌ڵام ڕێزبه‌ندیه‌ک که له موصحه‌فدا ڕه‌چاو کراوه, وه‌ک پێشتر باسمان کرد: زۆربه‌ى زانایان ڕایان وایه که زۆربه‌ى سوڕه‌ته‌کان ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بێ ڕێزبه‌ندیى یه‌که یان به وه‌حى بووه وه‌من پێم وایه ڕێزبه‌ندیى یه‌که به پێى گرنگى و گه‌وره‌ى سوڕه‌ته‌کانه هه‌ڵبه‌ته سوره‌ته‌کانى قورئان هه‌موویان گه‌وره‌ن و هه‌موویان گه‌وره‌ن به‌ڵام له‌نێو گه‌وره‌کانیش دا گه‌وره هه‌یه و گه‌وره‌تریش هه‌یه وه له‌نێو ئایه‌ته‌کانیش دا هه‌روایه ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ گه‌وره‌یى ئایه‌ته‌کانى قورئان (اية الكرسى) یه وه فه‌رمویه‌تى گه‌وره‌یى دواى ئه‌و سووڕه‌تى (البقرة)دێ, که زۆرترین یاساکانى شه‌ریعه‌تى تێدان, ئینجا دوایى (ال عمران) و (النساء)و (المائدة) و ئه‌وانى دیکه...
چواره‌م: مه‌سه‌له‌ى (بسم الله الرحمن الرحيم) که ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى هه‌ندێک له موصحه‌فه‌کان بکه‌ین که له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ن, زۆربه‌یان (بسم الله الرحمن الرحيم)یان وه‌ک ئایه‌تێک له‌سه‌ر ژمێرى ئایه‌ته‌کان دا حسێب نه‌کراوه, جا ئایا (بسم الله الرحمن الرحيم)ئایه‌تێکه له هه‌ر سوڕه‌تێک, یان نا, یان چۆنه؟ زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن که (بسم الله الرحمن الرحيم) له‌و (113) سوڕه‌ته‌دا که له‌سه‌ره‌تایانه‌وه هاتوه که هه‌موو سووڕه‌ته‌کانى قورئانن جگه له سووڕه‌تى (التوبة), یان(البراءة) ئایه‌تێکه له قورئان, وه له سووڕه‌تى (النمل)یش دا به‌شێکه له ئایه‌تێک: (إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) به‌ڵام له‌وه‌دا ڕاجیاییان هه‌یه که ئایا ئایه‌تێکه له ڕێزى ئایه‌ته‌کانیان دا, یاخود ئایه‌تێکى سه‌ربه‌خۆیه و له‌کاتى سه‌رژمێرى ئایه‌ته‌کانیاندا حیساب ناکرێ؟ واته: هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن که (بسم الله الرحمن الرحيم) ئایه‌تێکه به‌ڵام هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: ئایه‌تێکى سه‌ربه‌خۆیه و خوا دایناوه له‌سه‌ره‌تاى هه‌موو سوڕه‌تێکه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى دیاربێ ئه‌و سووڕه‌ته که‌ى ده‌ست پێده‌کات و له کوێ کۆتایى دێ, وه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: نه‌خیر, وه‌ک چۆن زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان ده‌ڵێن: (بسم الله الرحمن الرحيم) ئایه‌تێکه له حه‌وت ئایه‌ته‌که‌ى سووڕه‌تى (الفاتيحة) به هه‌مان شێوه‌ش ئایه‌تێکیشه له‌هه‌رکام له‌و سووڕه‌تانه‌ى که له پێشیانه‌وه هاتوه, وه له ڕێزى ئایه‌ته‌کانى هه‌رکام له‌و سووڕه‌تانه دا ده‌ژمێررێ, که‌واته: هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن که (بسم الله الرحمن الرحيم) ئایه‌تێکه له قورئان جا ئایه‌تێکى سه‌ربه‌خۆیه, یان ئایه‌تێکه له ڕێزى ئایه‌ته‌کانى هه‌رکام له سووڕه‌ته‌کان, له‌وه‌دا ڕاجیاییان هه‌یه, ئه‌گه‌رنا هه‌موو زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن که هه‌ر شتێک له موصحه‌ف دا نووسراوه‌ته‌وه, قورئانه‌و (بسم الله الرحمن الرحيم)یش له‌سه‌ره‌تاى (113) سووڕه‌ت دا هه‌یه که‌واته قورئانه چونکه غه‌یرى قورئانیان نه‌نووسیوه‌ته‌وه.
پێنجه‌م: مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه, مه‌سه‌له‌ى خوێندنه‌وه‌کان (قرا‌ءات)ه, هه‌ر به‌کورتى ده‌ڵێن: خوێندنه‌وه‌کانى قورئان ئه‌وه‌ى که به ته‌واتور له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم به ئێمه گه‌یشتبێ ئه‌ویش به قوڕئان له قه‌ڵه‌م ده‌درێ, بۆ وێنه: ئێمه له سووڕه‌تى فاتیحه دا ڕسته‌ى: (مالك يوم الدين) ده‌خوێنینه‌وه وه ده‌شخوێندرێته‌وه (ملك يوم الدين) که‌واته: به‌هه‌ر کامێکیان بیخوێنیه‌وه هه‌ر قوڕئانه, ئینجا ئایا ته‌واتور یانى چى؟ ته‌واتور ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک له پێغه‌مبه‌ریان بیستبێ که فڵان ئایه‌ته‌ى ئاوا خوێندبێته‌وه, وه کۆمه‌ڵێکیش له‌و کۆمه‌ڵه‌یان بیستبێ و کۆمه‌ڵێکیش له‌و کۆمه‌ڵه تا گه‌یششتبێته ئێمه, به‌ڵێ موته‌واتیر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێکى وا له پێغه‌مبه‌ریان صلى الله علیه وسلم بیستبێ که عه‌قڵ به مه‌حاڵى دابنێ ئه‌وانه له‌سه‌ر درۆ کۆببنه‌وه, به‌ڵام ئه‌و قیڕائه‌تانه‌ى که موته‌واتیر نه‌بن و ئاحاد بن, ئه‌وه حوکمى حه‌دیسى ئاحادیان هه‌یه, واته: یه‌قینمان بۆ په‌یدا نابێ که ئه‌وه قوڕئانه و ئاوا ده‌خوێندرێته‌وه, فه‌رمووده‌ى ئاحادییش ئه‌وانه‌ن که‌یه‌ک نه‌فه‌ر یان زیاتر له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بیستوویانه, به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕادده‌ى ته‌واته‌ر ئینجا هه‌ندێ ئایه‌تى دیکه‌ش هه‌ن که یه‌کێ له هاوه‌ڵان ئاواى خوێندۆته‌وه و یه‌کێکى دیکه ئاواى خوێندۆته‌وه, ئه‌وه ئیجتیهادى هاوه‌ڵانه و ڕاى ئه‌وانه و وه‌ک ڕا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ.
شه‌شه‌م: کۆتا مه‌سه‌له که له‌و باره‌وه باسى بکه‌ین ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تاى دابه‌زینى قوڕئان که پێشتریش باسمان کرد, به‌ڕاى من وه‌ک له کتێبى: پوخته‌ى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم دا جوان باسم کرد وه و به‌لگه‌کانم هێناون, له‌شه‌وى (21)ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌و ساڵه‌ى که موحه‌ممه‌دى تێیدا بۆته پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم واته: یه‌که‌مین شه‌وى که وه‌حى بۆ هاتوه, ئه‌وشه‌وه سه‌ره‌تاى دابه‌زینى قوڕئانه که له مانگى ڕه‌مه‌زان دا بووه, به ده‌قى ئایه‌تى (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ)البقره/١٨٥ وه ئه‌و شه‌وه‌ش پێى ده‌گوترێ: شه‌وى قه‌در (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ)وه پێشى ده‌گوترێ: شه‌وى به‌ڕێز: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِڕينَ)الدخان, ئینجا لێره‌دا یه‌کێک پرسیار ده‌کا: خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه قورئانمان له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ناردۆته خوار, که‌واته ده‌بێ هه‌موو قورئان له مانگى ڕه‌مه‌زان دا هاتبێ ئاشکراشه که له‌مانگه‌کانى دیکه‌ش دا قورئان هه‌ر دابه‌زێنراوه جا ئایا ئه‌وه چۆنه؟ وه‌ڵامه‌که‌شى ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تاى دابه‌زینى قورئان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان دا بووه, ئه‌گه‌رنا له هه‌موو مانگه‌کانى دیکه‌ش دا قورئان دابه‌زیوه, له ماوه‌ى ئه‌و بیست و سێ ساڵه‌ى ته‌مه‌نى موباره‌کى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم که‌واته: خواى کاربه‌جێ که فه‌رموویه‌تى: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ)واته: سه‌ره‌تاى دابه‌زینى قورئان له‌شه‌وى قه‌در دا‌و له مانگى ڕه‌مه‌زاندا بووه, به‌ڵام ئه‌وه که ده‌گوترێ سه‌ره‌تا قورئان له‌لاى خوا هاتۆته (لوح المحفوظ)و دوایى له (لوح المحفوظ)ه‌وه هاتوه بۆ ئاسمانى دونیا بۆ (بيت العرة) ئه‌وه له ڕاستى دا هه‌رچه‌نده شوێنه‌وار و ڕیوایه‌ت هه‌ن له‌و باره‌وه به‌ڵام یه‌قین بۆ ئینسان په‌یدا ناکه‌ن, ئینجا ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشاى ڕواڵه‌تى ئایه‌ته‌کانى قورئان بکه‌ین, هه‌ر ئه‌وه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێ که قورئان له‌ماوه‌ى بیست و سێ ساڵدا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم دابه‌زێندراوه, وه کافرانیش ڕه‌خنه‌یان له‌وه گرتوه (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآَنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا)الفرقان/ واته: ئه‌وانه‌ى بێبڕوان ده‌ڵێن: بۆچى قوڕئانى به‌یه‌کجارى بۆ نایه‌ته خوار؟ (خوش عزوجل دةفةرموىَ) بۆیه وایه و پله پله بۆت ده‌نێرینه خوار, تاکو له عه‌قڵ و دڵتدا بیچه‌سپێنین یان دڵتى پێ دامه‌زراو بکه‌ین وه به‌شێنه‌یى وه به‌رێ و جێ به سه‌رتیدا ده‌خوێنینه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى که چاک له‌به‌رى بکه‌ى به‌ڵام ئایا ئه‌م ئایه‌ت به‌لگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که خوا کتێبه‌کانى دیکه‌ى به یه‌کجار ناردۆته خوار؟ له ڕاستى دا ئه‌م ئایه‌ته هیچ ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ و ئه‌وه‌ش هه‌ر قسه‌ى زانایانه و ئه‌و شتانه‌ى که په‌نهان (غيب)ن, ئێمه بۆ ئیسپاتیان پێویستیمان به به‌ڵگه‌ی یه‌قینیى هه‌یه, ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ته‌نیا هه‌ڵهێنجانه و بۆچوونه و بۆ ئێمه نابێته شتێکى پابه‌ندکه‌ر (ملزم)

