سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌سه‌رخۆیى...له‌سه‌رخۆیى
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌کێک له‌و کارانه‌ى که خۆشى و به‌خته‌وه‌رى ده‌خاته ناو دڵى ئه‌و که‌سه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت: که‌م که‌م پێشکه‌شى بکه‌یت, له گرنکه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که وه‌سییه‌تنامه‌ى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم که (151) (موعازى كورى جةبةلى) بۆ یه‌مه‌ن نارد و فه‌رمووى پێى: یه‌که‌م کارت که خه‌ڵکى بۆ بانگ ده‌که‌یت, شایه‌تى بده‌ن به‌وه‌ى خودا تاک و ته‌نهایه و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌رى خوایه. که‌واته: ئێمه ده‌بێت یه‌که‌م بزانین, ئینجا بپه‌ڕینه‌وه بۆ دووه‌م, پاشان بۆ سێیه‌م واته با یه‌که‌م فێر بین کارى پێ بکه‌ین, ئینجا ئاماده‌یى ده‌ربڕین بۆ دووه‌م ئینجا کاتى پێشکه‌شکردنى خاڵى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه بۆ سێیه‌م و چواره‌م...هتد.
هه‌ر بۆیه قورئان به‌یه‌کجارى دانه‌به‌زى (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآَنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا)الفرقان/٣٢ لێ دواوین پێشتر. یه‌کێک له‌و هۆکارانه که‌مرۆڤى موسڵمانیان پێ به‌خته‌وه‌ر ده‌بن, ئه‌وه‌یه که دڵنیا بن به فه‌رمانه‌کانى, به ئاسانکارى فه‌رمانه‌کانى و قه‌ده‌غه لێکراوه‌کان, چونکه ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا هاتووه بۆ ڕزگارکردنى تێکچوونى زه‌وق و تێکچوونى ده‌روونه‌کان و مێشک فیکر و هۆش و له ده‌رچوونى کۆمه‌ڵایه‌تى ووشه‌ى (التكليف) له‌ئیسلامدا نه‌هاتوو به نه‌فیکردنى ئه‌و کارانه نه‌بێ, که خودا نایه‌وێ داوایه‌ک بکات که له تواناى مرۆڤدا نه‌بێ وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ)البقره/٢٨٦ به‌ڵکو ئیسلام هاتوه کاره گرانه‌کانى ئایینه‌کانى پێش ئیسلام هه‌ڵگرێت له‌سه‌ر خه‌ڵک!!؟ کاتێ پرسیارێک ده‌کرا له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم (152)وه‌ڵامى به‌کورتى ده‌دایه‌وه هه‌رکه‌سێ گوێى لێ بوایه له مێشکى ده‌چه‌سپا و ئه‌ى توانى خه‌ڵکى تر لێیه‌وه فێر ببێ, ئه‌ویش به‌شبه‌حاڵى خۆى. به‌ڵێ ئێمه هه‌ڵه‌ین کاتێ وتار و وه‌عز و ئامۆژگارى فێرکردنمان بۆ خه‌ڵکى زۆر و به‌سه‌ریه‌که‌وه له یه‌ک کاتدا خودا ده‌فه‌رموێت: (وَقُرْآَنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا)الاسراْ /١٠٦ ئێمه قورئانمان به به‌ش به‌ش و جیاجیا هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ى محمد به‌سه‌ر خه‌ڵکاندا بیخوێنى به هێواشى و له‌سه‌ر خۆیى, ئێمه بۆمان ناردیت به‌ناردنێکى باش.

