سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێگه‌ى قورئان له ئیسلام دا
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئه‌م دوو ئایه‌ته بکه‌ین, زۆر باش پایه‌و پێگه‌ى قوڕئانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ خوا (سبحانه وتعالى)ده‌فه‌رموێ (وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْڕنَا مَا كُنْتَ تَدْڕي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (52) صِرَاگِ اللَّهِ الَّژِی ڵهُ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الْأَرْچِ أَڵا إِڵى اللَّهِ تَصِیرُ الْأُمُورُ)الشورى, وه‌ک گوتمان ئه‌م دوو ئایه‌ته موباره‌که, پێگه‌و پله‌و پایه‌ى قوڕئانمان له ئیسلام دا, جوان ده‌خه‌نه به‌رچاو, خوا (سبحانه وتعالى)ده‌فه‌رموێ: ئاوا به‌وشێوه‌یه – که وه‌حییمان بۆ پێغه‌مبه‌رانى پێشوو ناردوه- ڕووحێکمان له ئایینى خۆمان بۆ تۆ نارد چونکه له ئایه‌تى پێشوودا باسى چۆنیه‌تى ناردنى وه‌حى ده‌کات و ده‌فه‌رموێ (وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ)الشورى,
(وكذلك)که پێشتر ته‌فسیرمان کرد واته: چۆن وه‌حییمان ناردوه بۆ پێغه‌مبه‌رانى پێش تۆ (عليهم الصلاة والسلام) ئاواش وه‌حییمان بۆ تۆ ناردوه که تۆ پێش ئه‌وه‌ى قورئانت بۆبێ ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم نه‌تده‌زانى نه‌کتێب چى یه و نه ئیمان چى یه! به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرد به ڕووناکیى یه‌ک, هه‌ر کام له به‌نده‌کانمان که بمانه‌وێ پێى ڕێنمایى ده‌که‌ین, وه بێگومان تۆ خه‌ڵک ڕێنمایى ده‌که‌ى بۆ ڕاسته شه‌قام, ڕاسته شه‌قامى ئه‌و که‌سه‌ى که ئاسماننه‌کان و زه‌وى هى ئه‌وان ئاگادار بن کاروبار هه‌مووى بۆ لاى خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌واته: لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م قورئانه ڕووحه, ڕووحى ژینه, ڕووحى دینه, وه ئه‌م قوڕئانه ڕۆشنایى یه و, پێش هاتنى ئه‌م قورئانه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌یزانیوه نه کتێب چى یه واته: به‌رنامه و نه ئیمانیش چییه, به‌ڵام به‌هۆى قوڕئانه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زانى که به‌رنامه‌ى ژیان ده‌بێ چۆن بێ وه زانیشى ده‌بێ ئیمان چۆن بێ, به‌ڵێ بێگومان پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خواى ناسیوه, به‌ڵام ئایا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوادا ده‌کرێ؟ چۆن به‌ندایه‌تى بۆ خوا ده‌کرێ ؟ پێویستى به وه‌حى هه‌یه پێویستى به‌م قوڕئانه هه‌بووه, جا لێره‌دا ئێمه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستى یه‌که قورئان هه‌م ئه‌سڵى ئیسلامه و هه‌م به‌ڵگه و شایه‌دى ڕاستیى ئیسلامیشه به‌ڵام بێگومان که ده‌ڵێین پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم پێش هاتنى وه‌حى به‌رنامه و ئیمانى نه‌زانیوه, ماناى ئه‌وه نیه که خواى نه‌ناسیوه و به‌ڕه‌وشتى به‌رز ڕازاوه نه‌بووه, به‌ڵێ خواى به‌رزومه‌زنى ناسیوه و, ڕه‌وشتى به‌رز و جوان بووه و فیتڕه‌تى پاک بووه و مه‌عده‌نى چاک بووه, به‌ڵام به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه نه‌یزانیوه ئیمان چیه و؟ ئیسلام چییه و شه‌ریعه‌ت چییه؟! چونکه که‌س بانگ نه‌کردوه بۆ هیچ, جا ئه‌گه‌ر زانیباى خه‌ڵکى بانگ ده‌کرد, ئه‌گه‌رنا بۆخۆى ئینسانێکى پاک و چاک و خواناس بووه و له لووتکه‌ى خواناسیى دا بووه, به‌ڵام خواناسیى جیایه له خوا په‌رستیى, وه خوا په‌رستیى شه‌خسییش به شیێوه‌یه‌کى فیتڕى, جیایه له‌وه‌ى خوا بپه‌رستیى به‌و شێوه‌یه که خوا ده‌یه‌وێ و شه‌ریعه‌تى خوا ده‌یه‌وێ, وه خواپه‌رستیش دیسان جیایه له‌وه‌ى که پێش خه‌ڵکى بکه‌وى , بۆ دیندارى و دنیاداریى, که بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هه‌تا خوا قوڕئانى بۆ نه‌ناردوه, ئه‌وانه‌ى نه‌زانیوه, که‌واته: قورئان ئه‌سڵى ئیسلامه و به‌ڵگه و شایه‌دى ڕاستى ئیسلامیشه, ئایا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چى به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوایه؟ هه‌ڵبه‌ته قورئان وه‌ک خوا فه‌رموویه‌تى: (وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ)البقره, واته: وه ئه‌گه‌ر له گوماندان له‌وه‌ى بۆسه‌ر به‌نده‌ى خۆمان دامان به‌زاندوه, سووڕه‌تێکى وه‌کو ئه‌و بێنن به‌ڵێ قورئان بووه بۆیه‌ش ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه, چونکه فه‌رمایشتێکى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌یه, که هه‌ندێ که‌س به هه‌ڵه لێى تێده‌گا که ده‌فه‌رموێ: (الا إنى أوتيت الكتاب ومثله معه) رواْ احمد و ابوداود و الترمژی وقال حدیپ حسن غریب, واته: ئاگادار بن! من کتێبم پێدراوه, وه وێنه‌ى کتێبیشم پێدراوه له‌گه‌ڵى دا, که مه‌به‌ستى پێ فه‌رمایشته‌کانى و ئه‌و وه‌حى یه‌یه که پێى ده‌گوترێ سوننه‌ت به‌ڵام ئایا سوننه‌ت له‌گه‌ڵ قوڕئان دا ده‌خرێته ته‌رازووه‌وه و ئایا سوننه‌ت وه‌کو قورئان وایه؟ به‌ته‌ئکید نه‌خێر به‌ڵکو چه‌ند جیاوازییه‌کیان هه‌ن.

