سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فڕوفێڵ له‌خوا ناکرێت
هه‌ندێ که‌س وا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر توانى شتێک له‌خه‌ڵکى بشارێته‌وه ده‌توانێت له‌خواشى بشارێته‌وه , یان به‌مانایه‌کى تر چۆن خه‌ڵکى ده‌خه‌ڵه‌تێنێ واده‌زانى ده‌توانى خواش بخه‌ڵه‌تێنێ , که‌دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه , چونکه هیچ شتێک نیه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ورد یان درشت خوا ئاگاى لێى نه‌بێت : ( قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ ڕزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَاماً وَحَلالاً قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ ,وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَشْكُرُونَ) (يونس:60) واته : پێیان بڵێ : هه‌واڵم بده‌نێ , ئێوه چۆن له‌خۆتانه‌وه ئه‌و رزق و ڕۆزیه‌ى که‌خوا پێى به‌خشیون به‌که‌یفى خۆتان حه‌لآڵ و حه‌رامى ده‌که‌ن , پێیان بڵێ : ئایا خوا خۆى مۆڵه‌تى داون , یان له‌خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن ؟!
باشه , ئاخۆ له‌ڕۆژى قیامه‌تدا گومان و بۆچوونى ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن ؟ ئایا واده‌زانن لێپرسینه‌وه نیه ؟ به‌ڕاستى له‌گه‌ڵ لارى زۆربه‌ى خه‌ڵکیدا خوا هه‌ر خاوه‌نى فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه , هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان بێ ئه‌مه‌کن و سوپاسگوزارنین ..
( وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُوداً إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَلا أَصْغَرَ مِنْ ذَلِكَ وَلا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ) (يونس:61)
واته : ئه‌ى محمد (ص)تۆبه هیچ کارێک هه‌ڵناسى , هیچ به‌شێک له‌قورئان ناخوێنێته‌وه که‌ئێمه ئاگادار نه‌بین , ئێوه‌ش ئه‌ى خه‌ڵکینه به‌هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که‌ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن , هیچ شتێک له‌په‌روه‌ردگارى تۆ ون نابێت , له‌مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌که‌وه , له‌زه‌وى یان له‌ئاسمانه‌وه , بچوکتربێت یان گه‌وره‌تر , که له‌دۆسیه‌یه‌کى تایبه‌تى ئاشکرادا لاى ئێمه تۆمار نه‌کرابێت.
له سوره‌تى (سبأ)یش دا جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌مه‌و ده‌فه‌رموێت : ( وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لا تَأْتِينَا السَّاعَةُ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَالِمِ الْغَيْبِ لا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلا فِي الْأَرْضِ وَلا أَصْغَرُ مِنْ ذَلِكَ وَلا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ) (سـبأ:3)
واته : ئه‌وانه‌ى کافر‌و خوانه‌ناسن ده‌یانووت : قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ ، ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص)پێیان بڵێ : نه‌خێر وانیه , سوێند به‌په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌نهێنى و شاراوه‌کان و ئه‌ندازه‌ى کێشى گه‌ردیله‌یه‌ک له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا له‌خوا ون نابێت , هه‌روه‌ها له‌ویش بچوکتر یان گه‌وره‌تر نىیه له‌په‌ڕاوێکى تایبه‌تى ڕوون و ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت .
له‌گه‌ڵ زانایی بێ سنوورى په‌روه‌ردگاردا که‌سى واهه‌یه : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِڕ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ , يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ) (البقرة:9)
واته : له‌ناوخه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن : ئیمان و باوه‌ڕمان به‌خواو به ڕۆژى دوایی هه‌یه , ئه‌وانه له‌ڕاستیدا درۆده‌که‌ن و بڕوادارنین , ئه‌وان به‌خه‌یاڵى خۆیان وا ده‌زانن خوا‌و بڕواداران ده‌خه‌ڵه‌تێنن , که‌چى جگه له‌خۆیان که‌سیان پێناخه‌ڵه‌تێت , به‌لآم هه‌ست ناکه‌ن و فام ناکه‌نه‌وه‌و بیرناکه‌نه‌وه .
پێغه‌مبه‌ریش (ص)له‌فه‌رمووده‌کانیا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر فێڵ نه‌کردن و خۆنه‌خه‌ڵه‌تاندن و ده‌فه‌رموێت (مابال أقوام يلعبون بحدود الله , يستهزءون بأياته)(ابن ماجه)واته : چییانه که‌سانێک یارى به‌سنوورى خوا ده‌که‌ن و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانى ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (والذى نفسي بيده ليبيتن أناس من أمتي على اشر وبطر ولعب وله‌و , فيصجوا قردة وخنازير , باستحلالهم المحارم و أكلهم الربا ) (ئيمام ئةحمةد) واته :به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته که‌سانێک له‌ئومه‌تم سه‌رگه‌رمى تاوان و زیاده ڕه‌وى و (له‌و)و (لعب)ده‌بن و , خوا ده‌یانکات به‌مه‌یمون و به‌راز , به‌هۆى حه‌لآڵ کردنى حه‌رام و سووخواردنه‌وه ..
له‌فه‌رمووده‌یه‌کى تریشدا ده‌فه‌رموێت : (ليشربن ناس مِن أمتي الخمر , ويسمونها بغير اسمها , يُعزف على رؤوسهم بالمعازف و المغنيات , يخسف اللهُ به‌م الارض , ويجعل منهم قردة وخنازير )ابن ماجه .
واته: هه‌ندێ له‌ئومه‌تم عه‌ره‌ق ده‌خۆن و ناوى تر‌ى لێ ده‌نێن (وةك ئيَستا كةدةلَيَن مةشروباتى رؤحى ؟!)وله‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه مۆسیقا و گۆرانى هه‌یه , خواى گه‌وره نغرۆى زه‌ویان ده‌کات و ده‌یانکات به‌مه‌یمون و به‌راز .
زاناى پایه به‌رز (ئيبن القيم )یش له‌په‌ڕاوى اغاپه اللهفان لاپه‌ڕه (346)دا ده‌ڵێت : مه‌سخ بوون و گۆڕان بۆ مه‌یموون و به‌راز له‌م ئومه‌ته‌شدا هه‌رده‌بێ ببێت له دوو کۆمه‌ڵدا , یه‌که‌م : زانا خراپه‌کان که‌درۆ به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌که‌ن , ئه‌وانه‌ى دینى خوا‌و شه‌رعه‌که‌ى ده‌گۆڕن و خواش ره‌نگ و ڕووخساریان ده‌گۆڕێت . دووه‌م: ئه‌وانه‌ى که به ئاشکرا خه‌ریکى فیسق و خراپه‌وحه‌رامن .. جاهه‌رچیه‌کیان له‌دنیاش دا مه‌سخ نه‌بن له‌قه‌برو قیامه‌تدا ده‌بن .. له‌فه‌رمووده‌شدا هاتووه (يُحشر آكل الربا يوم القيامةفي صورة الخنازيروالكلاب , مِن أجل حيلتهم على الربا , كما مُسخ أصحاب داود , لاحتيالهم على أخذ الحيتان يوم السبت ) واته : سووخۆره‌کان له‌شێوه‌ى به‌رازو سه‌گدا حه‌شر ده‌کرێن به‌هۆى حیله شه‌رعیانه‌وه له‌سووخواردن دا , هه‌روه‌ک چۆن گه‌لى ئیسرائیل له زه‌مانى (داود)دا , بوون به‌مه‌یموون و به‌راز به‌هۆى ماسى گرتنیانه‌وه له‌ڕۆژى شه‌ممه‌دا ..
چه‌ند جۆرێک له‌فێڵ کردن
أ - هه‌ندێک بۆئه‌وه‌ى که ڕزگارى بێت له‌زه‌کات دان , پێش ئه‌وه‌ى ساڵ بێته‌وه به‌سه‌ر ماڵ و سامانیا , ته‌رتیباتێک ده‌کات بۆئه‌وه‌ى (نصاب)ه که‌ى که‌م بکات و ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر (ص)جڵه‌و گیرى لێکردووه‌و فه‌رموویه‌تى: (لايُجمع بين مُتفرق , ولا يُفرق بين مجتمع خشية الصدقة)البخاری ٢ / ١٣٨٢ .
ب - دیاره کاتێک که‌سێک سێ جار هاوسه‌ره‌که‌ى ته‌لآق دات , ئیتر ناتوانێت بیهێنێته‌وه تاشوویه‌کى تر نه‌کات به‌پیاوێکى تر چونکه دیاره به‌که‌ڵکى یه‌کترى نایه‌ن و به‌یه‌که‌وه ناژین , ئنجا هى واهه‌یه فێڵ ده‌کات له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا و له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ڕێک ده‌که‌وێت که‌ژنه‌که‌ى ماره‌بکات و ته‌لآقى بداته‌وه تابۆى حه‌لآڵ بێته‌وه , دیاره ئه‌مه‌ش فێڵه‌و حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت ( لعن الله المُحَلِلَ والمُحَلَل لَهُ )مجمع الزوائد ٤ / ٢٦٧
واته : خوا له‌عنه‌تى کردووه له‌وه‌ى که‌ژنى که‌سێک ماره ده‌کات و ته‌لآقى ده‌داته‌وه , به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڕاستى ببێته هاوسه‌رى , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بۆى حه‌لآڵ بێته‌وه , وه‌هه‌روه‌ها له‌عنه‌تیشى کردووه له‌وه‌ى که بۆى حه‌لآڵ ده‌کرێ (واتة ميَردى يةكةمى ئافرةتةكة ) . ج – هى واهه‌یه سو‌و ده‌خوات و ناوى کڕین و فرۆشتنى لێ ده‌نێ واته فێڵ ده‌کات و خۆى ده‌خه‌ڵه‌تێنێ که‌ئه‌مه‌ش جڵه‌وگیرى لێکراوه ( يأتي زمان على الناس يستحلون الربا بالبيع )البیهقى ٥ / ٣٧٥ .
د- هه‌ندێک ناوى تر ده‌نێن له‌عه‌ره‌ق و بڕوبیانووى بۆ دروست ده‌که‌ن و خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن , هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت (ص)هه‌واڵى داوینێ :
( لاتذهب الايام والليالي حتى تشرب طائفة من أمتي الخمر يُسمونها بغير اسمها ) ابن ماجه ٤/٦٥ / ٣٣٨٤ . واته: دنیا ته‌واو نابێت تاوه‌کو کۆمه‌ڵێ په‌یدا نه‌بێت له‌ئومه‌تم که عه‌ره‌ق ده‌خۆن و ناوى تر‌ى لێ ده‌نێن ..
هه‌روه‌ها هى واهه‌یه خۆى ده‌خه‌ڵه‌تێنێ و ده‌ڵێ وه‌ک عیلاج ده‌یخۆمه‌وه , دیاره ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌کراوه و حه‌زره‌ت (ص)بیانویانى بڕیوه‌و ده‌فه‌رموێت : (خواى طةورة شيفاى ئوممةتمى نةخستؤتة ئةو شتانةوة كةحةرامى كردوون )..
ه – دیاره به‌رتیل وه‌رگرتن حه‌رامه‌و له‌عنه‌ت کراوه له‌وه‌ى که وه‌رى ده‌گرێت و له‌وه‌ى که ده‌یدات و له‌وه‌ش که کاره‌که رێکده‌خات و له نێوانیاندا ده‌بێت , هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (لعن الله الراشي والمرتشى والرائش الذى يمشي بينهما )حاکم ٤ / ١٠٣ . جابۆیه هه‌ندێک که‌س به‌ناوى دیارى یه‌وه به‌رتیل ده‌بات و ئه‌وى تریش به‌ناوى دیارى یه‌وه وه‌رى ده‌گرێت و له‌ڕاستیش دا به‌رتیله‌و حه‌رامه‌و به‌و فێڵه‌و به‌و ناونانه حه‌لآڵ نابێت .
و – پیاوێک به سوفیانى پورى وت : ده‌زانى که وتنى هه‌ریه‌که له (لاإله إلا الله ) و (الحمد لله)و (الله اكبر) ده حه‌سه‌نات و چاکه ده‌ست مرۆڤ ده‌خات , سوفیان وتى : به‌ڵێ ده‌زانم , کابرا وتى : به‌لاته‌وه چۆنه که‌سێک سى هه‌زار درهه‌مى به‌ناشه‌رعى ده‌ست بکه‌وێت و دانیشێ ته‌سبیحات بکات و چاکه ده‌ست خۆى بخات , تاچاکه‌کانى خراپه‌کانى بسڕێته‌وه ؟! سوفیان وتى : شتى وانابێت , باپاره‌که بگێڕێته‌وه له‌پێشدا , چونکه زیکره‌که ئه‌و تاوانه‌ى له‌سه‌ر لانابات .. جابه‌ڕاستى وایه , هى واهه‌یه به‌هه‌ڵه له‌ئایه‌تى (إن الحسنات يُذهِبنَ السيئات)تێگه‌یشتووه‌و به‌ته‌مایه به‌فێڵ لێى ده‌رچێ ، دیاره خواى گه‌وره له‌هه‌قى خه‌ڵکى خۆش نابێت تابۆیان نه‌گێڕدرێته‌وه ..
ی- جووله‌که فێڵى تریان زۆر بووه , ئه‌وه‌ته حه‌زره‌ت (ص)له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت (لعن الله اليهود , حُڕمَت عليهم الشحوم , فجملوها وباعوا , وأكلوا منها )ابن ماجه / واته : خوا له‌عنه‌تى کرد له جووله‌که , چونکه (شحوم - بةزو ثيوى مالآتيان )لێ حه‌رام کراو ئه‌وانیش ئه‌یانتوانه‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌یانفرۆشت و لێ یان ده‌خوارد .. (ثةڕاوى الحيل الشرعية / بين الحظر والإباحة / نشوة العلواني)..

