سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جیاوازیى له نێوان قوڕئان و سوننه‌ت دا
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: جارێ له‌ڕووى سه‌نه‌ده‌وه, قوڕئان هه‌مووى موته‌وائیره, واته: کۆمه‌ڵێکى زۆر له پێغه‌مبه‌ران گێڕاوه‌ته‌وه هه‌تا گه‌یشتۆته ئێمه, به‌ڵام سوننه‌ت هه‌مووى موته‌واتیر نیه, به‌ڵکو سوننه‌ت ته‌نیا که‌مێکى موته‌واتیره, ئه‌ویش هه‌ندێکى زۆر که‌مى موته‌واتیرى فه‌رمووده‌یى (المتواتر القولي)یه‌و, ئه‌وى دیکه موته‌واتیرى کرده‌یى (المتواتر الفعلي)یه, زۆربه‌که‌ى دیکه‌ى ڕاست (صحيح)و باش (حسن)ه, وه هه‌یه بێهێز (ضعيف)ه‌و, هه‌شه هه‌ر به‌ناو سوننه‌ته, ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبه‌ستراو (موضوع)ه! به‌ڵام قوڕئان هه‌مووى یه‌ک پله‌یه له‌ڕووى سه‌نه‌ده‌وه و هه‌موو موته‌واتیره, ئه‌وه جیاوازیى یه‌که‌م.
دووه‌م: قوڕئان ده‌سته‌وسانکه‌ر (معجز)ه‌و, هیچ که‌س ناتوانێ وه‌کو قوڕئان بێنێ, نه‌ک سوڕه‌تێکى وه‌کو (البقرة)که (286)ئایه‌ته, به‌ڵکو سووڕه‌تێکى وه‌کو (الكوثر)یش, که (3)ئایه‌ته و کورتترین سووڕه‌ته, به‌ڵام سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و فه‌رمایشته‌کانى, هه‌ر چه‌نده له لوتکه‌ى ڕه‌وانبێژیى و فه‌صاحه‌ت دا بوون, به‌ڵام ده‌سته‌سانکه‌ر نه‌بوون, به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه که ئه‌و هه‌موو حه‌دیسانه به ده‌مى پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌ڵبه‌ستراون. به‌ڵام ئایا تا ئێستا هیچکه‌س توانیویه‌تى نه‌ک سووڕه‌تێک بگره ته‌نانه‌ت ئایه‌تێک هه‌ڵبه‌ستێ ؟ نه‌خێر, به‌ڵام توانیویانه فه‌رمووده به ده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ڵبه‌ستن, هه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش پسپۆڕ و زاناى خۆى لێکى ده‌کاته‌وه که ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه, به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سوننه‌تیش وه‌کو قوڕئان ده‌سته‌وسانکه‌ر بووایه, که‌س نه‌یده‌توانى شتى وابڵێ و به ده‌مى موباره‌کى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم فه‌رمایشت دانه ده‌نرا.
سێیه‌م: جیاوازیى ئه‌وه‌یه که قوڕئان خودى خوێندنه‌وه‌که‌ى عیباده‌ته, به‌ڵام دیاره ده‌قه‌کانى سوننه‌ت وانین,
چواره‌م: پاشان قوڕئان ڕه‌ها (مطلق)یه,چونکه له زانیارى بێ سنوورى خواوه سه‌رچاوه‌ى گرتوه, به‌ڵام سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دیاره ئه‌وه‌ى که وه‌حى بێ ئه‌وه له‌خواوه بۆى هاتوه به‌ڵام به‌شێکیش له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئیجتیهادى خۆیه‌تى و ڕووحم به‌قوربانى بێ ئاوا له‌و ئایه‌ته تێگه‌یشتوه و ئاوا له‌و مه‌سه‌له تێگه‌یشتوه, که ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له ئیجتیهادێکدا نه‌یپێکابێ, خواى په‌روه‌ردگار بۆى ڕاست کردۆته‌وه, وه‌ک مه‌سه‌له‌ى دیله‌کانى جه‌نگى به‌در و مه‌سه‌له‌ى مه‌سه‌له‌ى ڕوو وه‌رچه‌رخاندنى له (عبدالله)ى کوڕى مه‌کتووم, وه مه‌سه‌له‌ى نوێژکردن له‌سه‌ر (عبدالله)ى کوڕى سه‌لوول, که چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک بوون, خوا (سبحانه وتعالى) ڕه‌خنه‌ى لێگرتوه و ئیجتیهاده‌که‌ى بۆ ڕاست کردۆته‌وه.

