سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌وه‌ى له‌نێوان پێغه‌مبه‌ر و دوژمنانیاندایه
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: (أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُڕيبٍ)ابراهیم/٩ ئاخۆ ئێوه ده‌نگوباسى ئه‌وانه‌تان نه‌بیستووه که به‌ر له‌ئێوه ژیاون؟ وه‌ک هۆزى نوح و عادو سه‌موودو ئه‌وانه‌ى له‌دواى ئه‌وان بوون, که خوا نه‌بێت هیچ که‌سى تر نایزانێت. پێغه‌مبه‌ره‌کانى ئه‌وان به‌به‌ڵگه‌ى زۆر ئاشکراوه هاتنه‌لایان, کافران ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌میان و ده‌یانکرد به فیکه‌و هۆسه‌و گاڵته‌جاڕى, ده‌یانوت: ئێمه به‌و شتانه‌ى ڕاسپێراون باوه‌ڕ ناکه‌ین, له‌وه‌ش ئێمه‌ى بۆ بانگ ده‌که‌ن زۆر به‌گومانن.
(قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِڕ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى قَالُوا إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا تُڕيدُونَ أَنْ تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آَبَاؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ)ابراهیم/١٠ پێغه‌مبه‌ره‌کانیان وتیان: ئاخۆ ئێوه له داهێنه‌رى ئه‌رزو ئاسمانان به‌شکن؟ بانگتان ده‌کات تا له گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و تا ماوه‌یه‌کى دیاریکراوه لێتان ڕاوه‌ستێت. وتیان: ئێوه‌ش وه‌ک ئێمه مرۆڤن, گه‌ره‌کتانه له‌وانه‌ى که باووباپیرمان ده‌یانپه‌رستن وه‌رمانگێڕن؟ سا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کى پته‌وتان پێیه بیهێنن و بۆمان بنوێنن. (قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (11) وَمَا ڵنَا أَلَّا نَتَوَکَّڵ عَڵى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُڵنَا وَڵنَصْبِرَنَّ عَڵى مَا آَژَیْتُمُونَا وَعَڵى اللَّهِ فَلْێتَوَکَّلِ الْمُتَوَکِّلُونَ)ابراهیم/١١-١٢ پێغه‌مبه‌ره‌کانیان وتیان: ئه‌رێ ئێمه‌ش بنیاده‌مێکین وه‌ک ئێوه, به‌ڵام خودا له‌هه‌ر عه‌بدێکى خۆ حه‌زکا, به‌چاکه ده‌یخوێنێته‌وه, بۆمه ناشێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌کتان بۆ بێنین, مه‌گه‌ر هه‌ر خۆى ڕێى پێ بدات, با هه‌رچى خاوه‌ن باوه‌ڕن, خۆیان بده‌نه ده‌س خودا. جا چۆن ئێمه خۆمان به‌خودا ناسپێرین, که هه‌ر بۆخۆى ڕێگه‌ى ڕاستى نیشان داوین؟ هه‌ر ئازارێکیشمان بده‌ن, خۆڕاده‌گرین, با ئه‌وانه‌ش خوا به پشتیوان ده‌زانن, خۆیان بده‌نه ده‌ست خوا. (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ لَنُخْڕجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ (13) وَڵنُسْکِنَنَّکُمُ الْأَرْچَ مِنْ بَعْدِهِمْ ژَلِکَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِی وَخَافَ وَعِیدِ)ابراهیم/ ١٣-١٤ ئه‌وانه‌ى دژى خودا بوون به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان وت: ئێمه دیاره له‌م سه‌رزه‌مینه‌ى خۆمانتان وه‌ده‌ر ده‌نێین, یان دێنه‌وه سه‌ر ئاینه‌که‌ى په‌روه‌رێنیان وه‌حى بۆ ناردن, سته‌مکاران له‌ناو ده‌به‌ین. له‌پاش ئه‌وان له‌م زه‌مینه‌دا ئێوه داده‌مه‌زرێنین, ئه‌مه‌ش بۆ که‌سانێکه که‌له پایه‌به‌رزى من و له‌هه‌ڕه‌شه‌ى من ده‌ترسن. (وَاسْتَفْتَحُوا وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (15) مِنْ وَرَائِهِ جَهَنَّمُ وَیُسْقَى مِنْ مَاوٍ صَدِیدٍ (16) ێتَجَرَّعُهُ وَڵا ێکَادُ یُسِیغُهُ وَێأْتِیهِ الْمَوْتُ مِنْ کُلِّ مَکَانٍ وَمَا هُوَ بِمَیِّتٍ وَمِنْ وَرَائِهِ عَژَابٌ غَلِیڤٌ)ابراهیم/١٥-١٧ پێغه‌مبه‌ران داوایان کرد ده‌رویان لێ بکرێته‌وه, هه‌رکه‌سیش ملهوڕو لاساربوو نا‌ئومێد بوو, له‌دواشیه‌وه جه‌هه‌ننه‌مه‌و ئه‌شێ زووخاو بخواته‌وه. ده‌یه‌وێت بیخواته‌وه, بۆى قوت نادرێت, له‌گشت لاوه مه‌رگى بۆ دێت, که ناشمرێت و جه‌زره‌به‌ى هه‌ره به‌ژانیش به‌دوایه‌وه‌یه. ئه‌م نۆ ئایه‌ته له (9-17)ى ئیبراهیم تابلۆیه‌کى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى نێوان پێغه‌مبه‌ران و گه‌له‌کانیانه‌و گفتۆگۆى نێوانیان تۆمار ده‌کات, خوا به‌ڵێن ده‌دات به دۆستانى که ناحه‌زانى له‌ناو ده‌بات, سه‌ره‌نجامیش به‌ڵێنه‌که دێته‌دى و دوژمنان له‌ناوچوون.

