سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وردبونه‌وه له‌کورتبڕى قورئان(الإيجاز فى القرأن)
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان له‌به‌ر گه‌لێ هۆى په‌روه‌رده‌یى وجوانى داڕشتن به‌پێ ى پێویست کورتکردنه‌وه ده‌کات, که‌ئه‌مه‌ش زۆر جۆرى هه‌یه وه‌ک:
١- لابردنى(اسم المضاف) وه‌ک( حُڕّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيڕ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْڕ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ )(المائدة:3) لێره‌دا ووشه‌ى (أكل) لابراوه( حرمت عليكم أكل الميتة والدم…..هتد)
٢- لابردنى(مضاف اليه): (ال‌م ،غلبت الروم ، فِي ادنى الارض وهم من بعد غلبهم سيغلبون في بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بنصر الله ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الرحيم) الروم ٥ / لێره‌دا ئه‌گه‌ر کورت نه‌کرایه‌ته‌وه ئاوا ده‌بوو( لله الأمر من قبل الغلب ومن بعد الغلب)…واته: ئه‌لیف لام میم , ڕۆمه‌کان تێکشکێنران( بةدةستى فارسةكان), له‌نزیکتین ونزمترین وڵاتیانداو, له‌ئاینده‌دا نۆره‌یان دێته‌وه‌و دواى شکانیان ڕۆمه‌کان سه‌رکه‌ونه‌وه , له‌چه‌ندساڵێکدا, هه‌موو کار‌و فرمانێک ته‌نها به‌ده‌ست خوایه, ( لةثيَش سةركةوتن ولةدواىسةركةوتن ) جا ئه‌و ڕۆژه ئیماندارانیش خۆشحاڵ وشادمان ده‌بن به‌سه‌رکه‌وتنى خوا , (كةبةخشى بةئيماندار و ڕؤمةكان), هه‌رکه‌سێک یان هه‌رده‌سته‌یه‌ک ئه‌و زاته بیه‌وێت سه‌رى ده‌خات, هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى بێسنووره‌و زۆریش میهره‌بانه…
خؤى زانيويةتى كة وادةبيَت)
٣- لابردنى(اسم الموصول): ( وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ) (العنكبوت:46)/ ئه‌گه‌ر (اسم الموصول) لانه‌برایه ئاواد ه‌بوو ( وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَبالذىأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ)… واته پێیان بڵێ, ئێمه بڕوامان هه‌یه به‌وه‌ى که بۆئێوه هاتووه‌و به‌وه‌ش که بۆ ئێوه نێردراوه‌و خواى ئێمه‌و ئێوه یه‌کێکه‌و, ئێمه بڕوامان پێیه‌تى وموسڵمان بووین وفه‌رمانبه‌ردارى ده‌که‌ین.
٤- لابردنى( الموصوف) ( وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُدَ مِنَّا فَضْلاً يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ أَنِ اعْمَلْ (دروعا)سَابِغَاتٍ وَقَدِّرْ فِی السَّرْدِ وَاعْمَلُوا صَالِحا إِنِّی بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِیرٌ) (سـبأ:11) لێره‌دا(دروعا) لابراوه, ماناکه‌شى / به‌خوا , به‌ڕاستى ئێمه ڕێز‌و بایه‌خێکى زۆرمان به‌خشى به‌داوود له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه, (فةرمانمان دا): ئه‌ى کێوه‌کان وباڵنده‌کان ته‌سبیحات وسروودى ستایشى له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه , هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کرد ( وةكو موعجيزةيةك , تاثيَداويستيةكانى بةئاسانى لىَ دروست بكات لةزرىَثؤش وشتى تر ) ..
٥- لابردنى( المعطوف)
(وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ أُولَئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا وَكُلّاً وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) (الحديد:10) به‌بێ لابردن ئاوایه(لا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ، ومن أنفق من بعد الفتح
وقاتل)…
واته/ بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاریى مه‌ککه, یاخود پێش سه‌رکه‌وتن, ماڵ وسامانىبه‌خشیوه‌وجه‌نگاوه, چونکه ئه‌وانه پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره له‌وانه‌ى که دواى ڕزگارى مه‌ککه‌و سه‌رکه‌وتن ماڵ وسامانیان به‌خشیوه‌و جه‌نگاون, به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنى به‌هه‌شتى به‌خشیوه, بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کرده‌وه‌کانتان.
٦-لابردنى( المعطوف عليه) (وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْڕبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ= فضرب بعصاه الحجر = فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْناً قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ ڕزْقِ اللَّهِ وَلا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ) (البقرة:60) /لێره‌دا( فضرب بعصاه الحجر)لابراوه.., واته : یادى ئه‌و نیعمه‌ته بکه‌نه‌وه کاتێک مو‌سا بۆ گه‌له‌که‌ى داواى باران بارینى کرد, ئێمه‌ش پێمان وت: به‌گۆچانه‌که‌ت بده به‌تاشه به‌رده‌که‌دا, ( جاكةعةساكةى دا بة بةردةكةدا) دوانزه کانى لێهه‌ڵقوڵا, بێگومان هه‌ر هۆزێک چاوگه‌ىخۆى ناسى, ئنجا پێمان وتن ده‌بخۆن وبخۆنه‌وه له‌ڕزق وڕۆزىو به‌خششى خوا‌و تاوان وخراپه مه‌که‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا…
٧-لابردنى(المبتدأ) ( وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ، فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ ، وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ ، نَارٌ حَامِيَةٌ) (القارعة:11) لێره‌دا(هى)که (مبتدأ)ه لابراوه‌و ئایه‌ته‌که به‌بێ لابردن (هى نارحامية) واته: ئه‌وه‌ى ته‌رازووى چاکه‌ى سووک بێت وگوناهى زۆربێت, ئه‌وه دایکى دۆزه‌خه که باوه‌شى بۆ کردۆته‌وه , جا تۆ چوزانى(هاوية)چىیه؟! ئاگرێکى سوتێنه‌رى بڵێسه‌داره…
٨-لابردنى( الخبر)(مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْڕي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوْا وَعُقْبَى الْكَافِڕينَ النَّارُ) (الرعد:35)ئه‌وه‌ى که‌لابراوه (وظلها دائم)… واته :وێنه‌و نموونه‌ى ئه‌و به‌هه‌شته‌ى به‌ڵێن دراوه به‌پارێزکاران, چه‌نده‌ها ڕووبار ره‌وان وجاریه ( بةذيَردرةختةكان وبة بةردةم كؤشكةكانياندا) , خواردن وخواردنه‌وه‌ى(هةمةجؤروهةمةڕةنطى)به‌رده‌وام, هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌رىخۆش و(هةواى سازطار) ئه‌وه‌یه سه‌ره‌نجامى پارێزکاران و ، سه‌ره‌نجامى بێباوه‌ڕانیش ئاگرى دۆزه‌خه ..
٩-لابردنى(لا النافية):
( قَالُوا تَاللَّهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّى تَكُونَ حَرَضاً أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ) (يوسف:85) ده‌بوو( لا تَفْتَأُ ) بوایه, که به‌ماناى (لاتزال)،( واتة / بةردةوام باسى يوسف دةكةيت )و -لا - لابراوه ..
( ئةم وشةيةش – تَفْتَأُ - بةحساب دانراوة كة ضةند مانايةكى هةية وهةموو ماناكانيش ثيَويستن ليَرةدا )… واتاى ئایه‌ته‌که‌ش: کوڕه‌کانى یه‌عقوب(سةلامى خواى لىَبيَت) به‌باوکیان ووت: به‌خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت ویادى یوسف ده‌که‌یت وناوى ده‌به‌یت ودڵت ناسره‌وێ وئاگرى ده‌روونت ناکوژێته‌وه ,تاوات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود له‌تیا چووان ده‌بیت…
١٠-لابردنى(لام الطلب)
(قُلْ لِعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا يُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرّاً وَعَلانِيَةً مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بَيْعٌ فِيهِ وَلا خِلالٌ) (ابراهيم:31)/ پیتى(لام)ى(طلب) ئه‌گه‌ر لانه‌برایه ئاوا ده‌بوو( ليقيموا الصلاة وينفقوا).. واته/ ئه‌ى محمد(ص) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: بانوێژه‌کانیان به‌چاکى ئه‌نجام بده‌ن وله‌و ڕزق
و ڕۆزىیه‌ى که‌پێمان به‌خشیون ببه‌خشن به‌نهێنى , ( بؤ ئةوةى ڕياو ڕووثامايى تيَكةلَ نةبيَت)و به‌ئاشکراش( بؤ هاندانى كةسانى تر) پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژێک بێت نه کڕینى تێدایه‌و , نه‌فرۆشتن ( تا بةهؤى ثارةو سامانةوةخؤتان دةرباز بكةن ) نه دۆستایه‌تیشى تێدایه ( تادؤستان وهاوةلاَن هةولَيَك بدةن )….
١١- لابردنى(جملة القسم):
( وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ ، لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَاباً شَدِيداً أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ) (النمل:21) لێره‌دا به‌بێلابردن ئاوا ده‌ده‌چێت(اقسم بالله لأعذبنه)واته/ ئینجا سوله‌یمان که‌وته به‌سه‌رکردنه‌وه‌و پشکنینى ده‌سته‌وتاقمى باڵنده‌کان و ووتى: ئه‌وه بۆچىمن په‌پوو نابینم؟ یاخود لێره‌نیه‌و خۆى دزیوه‌ته‌وه‌و له‌نادیاره‌کانه!(سويَند بيَت بةخوا)ئه‌بێت سزایه‌کىزۆر سه‌ختى بده‌م یان سه‌رى ببڕم, یان ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکراوه بێته لام…
١٢- لابردنى (جواب القسم):
(والنازعات غرقا، والناشطات نشطا، والسابحات سبحا، فالسابقات سبقا، فالمدبرات أمرا)النازعات٥/
وه‌ڵامى ئه‌م سوێندانه ( لَتُبعَثٌنَّ ولَتُحاسَبُنَّ ) یه.. واته: سوێند به‌و فریشتانه‌ى که گیانى خه‌ڵکى ده‌کێشن,( يان بةو ئةستيَرانةى كة لةقولاَيى ئاسماندا دةدرةوشيَنةوة), سوێند به‌وفریشتانه‌ى که گیانى ئیمانداران ده‌کیشن به چالاکى وبێوچان ده‌سوڕێنه‌وه( كةس فةرامؤش ناكةن), سوێند به‌و فریشتانه‌ى که به گورجى فه‌رمانى خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن( يان بةو ئةستيَرانةى كةلة بؤشايى ئاسماندا مةلةدةكةن ولةسةر خولطةكانيان دةسوڕيَنةوة), هه‌روه‌ها سوێند به‌وفریشتانه‌ى که ڕۆحى ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و کافرانیش به دۆزه‌خ وپێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر کارێک که‌پێیان
بسپێردرێ و…سوێند به‌و فریشتانه‌ش که‌به‌ویستى خوا کار‌و فرما جێبه‌جێده‌که‌نبه‌ڕێک وپێکى…
( سويَند بةوانة هةمووى زيندوو دةكريَنةوةو حسابتان لةطةلَ دةكرىَ) (يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ، تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ، قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ،أَبْصَارُهَا خَاشِعَةٌ) (النازعـات:9) له‌ڕۆژێکدا فوو ده‌کرێت به‌که‌ڕه‌ناداو, ده‌ست به‌جێ زه‌وى به‌توندى ته‌کان ده‌دات وده‌که‌وێته له‌رزه‌و ژێره‌وژوور ده‌بێت, دوایى دووباره فووى پیا ده‌کرێته‌وه, مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه, له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێک به‌خێرایىلێده‌ده‌ن و, زۆر ده‌ترسن وپه‌رێشانن, خاوه‌نى ئه‌و دڵانه له‌ڕیسوایىو خه‌جاڵه‌تى وشه‌رمه‌زارىدا چاویان شۆڕه‌و ڕوویان نایه‌ت سه‌رهه‌ڵبڕن…
١٣- لابردنى(جواب الشرط):
(وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقاً فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّماً فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَىالْهُدَى فَلا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ) (الأنعام:35)
ئه‌م ئایه‌ته به‌بێلابردن( فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقاً فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّماً فِي السَّمَاءِ- فأفعل- فتأتهم بآية..)
واته/ خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن وسه‌رپێچى خوانه‌ناسانت لاقورسه, ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک به‌زه‌وى دا هه‌ڵبکه‌نیت, یا په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تاموعجیزه‌یه‌کیان بۆ بهێنیت(بىَسوودةو بڕوات ثىَناكةن), ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت کۆى ده‌کردنه‌وه, که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که‌نه‌شاره‌زان…
( واتة: ئةطةر دةتوانى موعجيزة بيَنى بيهيَنة, بةلاَم بةوة موسلَمان نابن, وةئةطةر خوا بيةوىَ بةزؤر مليان ثىَكةض دةكات, بةلاَم بةئيرادةى خؤى سةرثشكى كردوون كةضاكة يا خراثة هةلَبذيَرن).
١٤- لابردنى(جملة الشرط)
(يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ) (العنكبوت:56)
ئه‌وه‌ى لابراوه(فإياىّ فاعبدون فى غيرها), واته/ ئه‌ى به‌نده‌کانم که بڕواتان هێناوه, زه‌وى من فراوانه(هيجرةت بكةن) بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ئازادى من بپه‌رستن له شوێنێکى تردا….
١٥- لابردنى زیاتر له‌رسته‌یه‌ک:
أ- ( فقلْنَا اضْڕبُوهُ بِبَعْضِهَا كَذَلِكَ يُحْيِي اللَّهُ الْمَوْتَى وَيُڕيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ) (البقرة:73)
به‌بێلابردن واده‌رده‌چێ( فقلنا:اضربوا القتيل ببعض البقرة، فضربوه ببعضها فصار القتيل حيا، فقلنا: كذالك يحيى الله الموتى ويريكم آياته لعلكم تعقلون..)
واته: وتمان: به‌پارچه‌یه‌ک له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به‌لاشه‌ى کوژراوه‌که‌دا ( ديارة بةويستى خوا وةك موعجيزةيةك كوذراوةكة زيندوو بؤتةوةو ڕاستى بكوذةكةى خؤى وتووة)جا ئابه‌وشێوه‌یه‌و به‌ئاسانى, خوامردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى تێبگه‌ن وژیر بن.
ب- هه‌روه‌ها(وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَا مَعَهُ أَخَاهُ هَارُونَ وَزِيراً، فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيراً) (الفرقان:36)
واته/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌کاتى خۆى ته‌وراتمان به‌خشى به‌موساو, هاروونى براشیمان کرد به‌وه‌زیرو یاریده‌ده‌رى, ئه‌وسا پێمان ووتن: هه‌ردوکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ى که‌ئایه‌ته‌کانى ئێمه به‌درۆ ده‌زانن وبڕواى پێناکه‌ن(ئاليَرةدا باسيَكى زؤر كورت كراوةتةوة كةئةويش ضوونى حةزرةتى موسا‌و هارونة بؤ طةياندنى ثةيامى خوا‌و ثاشضةندةها سالَ خةبات كردن, كةلةسوورةتةكانى ترداسةرطوزةشتةكةى باس كراوة)گه‌لىسته‌مکارو دوور له‌خوا له‌ناوبران و(فدمرناهم تدميرا)…
ج-(قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأُخْرَى كَافِرَةٌ يَرَوْنَهُمْ مِثْلَيْهِمْ رَأْيَ الْعَيْنِ وَاللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْڕهِ مَنْ يَشَاءُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَاڕ) (آل عمران:13)
ده‌قه‌که‌ى به‌بێلابردن ئاواده‌رده‌چێت ( قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا فِئَةٌ (مؤمنة) تُقَاتِلُ فِی سَبِیلِ اللَّهِ وَ(فئة)أُخْرَى کَافِرَه‌ٌ(تقاتل فىسبيل الطاغوت) ێرَوْنَهُمْ مِپْڵیْهِمْ رَأْێ الْعَیْنِ(بقضاءالله وبقدره ليؤيّدالفئةالمؤمنةبنصره) وَاللَّهُ یُۆَیِّدُ بِنَصْڕهِ مَنْ ێشَاوُ(فاعتبروا) إِنَّ فِی ژَلِکَ ڵعِبْرَه لِأُولِی الْأَبْصَاڕ)
واته/ بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ى که‌له‌جه‌نگى به‌دردا ڕووبه‌ڕووى یه‌ک بوونه‌وه ,نیشانه‌و په‌ندێکى گه‌وره‌بوو بۆتان, ده‌سته‌یه‌کیان له‌پێناوى خوادا ده‌جه‌نگان, ده‌سته‌که‌ى تریان بێباوه‌ڕبوون, ئیمانداران له‌به‌رچاوى ئه‌واندا دووئه‌وه‌نده‌یاندا ده‌نواند له‌مه‌یدانى جه‌نگدا, خوا فریشته‌ى دابه‌زاند بۆ یارمه‌تى بڕوادان, جا خوا پشتگیرى هه‌رکه‌سێکى بوێت ده‌یکات, به‌ڕاستى ئاو له‌و یارمه‌تىیه‌دا په‌ند وئامۆژگارى هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى که بیرده‌که‌نه‌وه‌و به‌صیره‌تیان هه‌یه‌و زه‌ینیان ڕوونه…
د-(أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ) (محمد:14) ئه‌مه کورتکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ى لێتێده‌گه‌ین(أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ واتبعواكتاب الله وصراطه ورسوله كما أمرهم الله ، كَمَنْ لم يكن على بينة من ربه وزّينّ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ) ….
واته/ئایا ئه‌و که‌سه‌ى که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارىیه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ڕوونى پێگه‌یشتووه‌و, باوه‌ڕىدامه‌زراوى پێیه‌تى وله‌ه‌سرى ده‌ڕوات , وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کار‌و کرده‌وه‌ى ناشیرین ونادروستىله‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه, ئه‌و جۆره که‌سانه شوێنى ویست وئاره‌زوویان که‌وتوون…
ه-(وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ) (المائدة:48)
فیعلى(اتَّبعَ)(على)ى له‌گه‌ڵ دا به‌کاردێ وئه‌وترێ(اتبعهُ على مذهبه)وه (فى) له‌گه‌ڵدا به‌کاردێوئه‌بێبه(اتبعة فى مذهبه) , به‌ڵام له‌وه‌دا که(عن)ى له‌گه‌ڵدا به‌کار هاتووه, ئه‌وه مانایه‌کى تر له‌خۆى ده‌گرێت که واى لێدێت(ولاتتبع أهواءهم منصرفا عّما جاءَك من الحقّ)واته/ ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌قیقه‌ت وڕاستىیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه, ڕاستى ودروستى کتێبه‌کانى پێش خۆیشى دیارى ده‌کات وچاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا, به‌و به‌رنامه‌یه‌ى خوا ناردویه‌تى داوه‌ریى بکه له نێوانیاندا ( كاتيَك ئةهلى كيتاب كيَشةكانيان دةهيَننة لات ) و شوێن هه‌واو ئاره‌زوویان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه…

