سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاوه‌ڕوانى سوپاس له‌که‌س مه‌که
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره به‌نده‌کانى دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ى یادى خودا بکه‌ن, ڕسقو ڕۆزیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسى بکه‌ن, زۆربه‌ى خه‌ڵکى بێجگه له‌خودا که‌سێکى تر ده‌په‌رستن, زۆربه‌ى خه‌ڵکیش سوپاسى غه‌یرى خودا ده‌که‌ن, چونکه سروشتى نه‌سه‌لماندن و پێ نه‌زانین وشکى و خه‌راپه زاڵن به‌سه‌ر ده‌رونه‌کاندا, که‌واته به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێکت له‌و که‌سانه دى خراپه‌ى به‌رامبه‌ر چاکه‌ى تۆ کرد چاکه‌کانت بسوتێنن چاکه‌کانت له‌بیر بکه‌ن, به‌ڵکو له‌وانه‌یه دوژمنایه‌تیشت له‌گه‌ڵ بکه‌ن, ده‌تخه‌نه به‌ر مه‌نجه‌نیقى ڕق و کینه‌ى ناخى خۆیان له‌به‌ر هیچ شتێک نا, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت چاکه‌ت به‌رامبه‌ریان هه‌یه (وما نقموا الا ان اغناهم ورسوله من فصله) واته: ئه‌وان تۆڵه‌تان لێ ناسێننه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که خواى گه‌وره له که‌ره‌مى خۆى پێى به‌خشیوون.
سجلى ئه‌و زانا به‌ناوبانگه بخوێنه‌وه, باسى چیڕۆکى باوکێک ده‌کات که کۆرپه‌که‌ى په‌روه‌رده ده‌کات و خواردن و خواردنه‌وه و جل و به‌رگى له‌به‌ر ده‌کات فیرى شته‌کانى ده‌کات, شه‌ونخونى پێوه ده‌برد خۆى برسى ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى کوره‌که‌ى بخوات, خۆى ماندوو ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى کوڕه‌که‌ى پشوو بدات کاتێ کوڕه‌که‌ى پێگه‌یشت و بوو به گه‌نجێک سمێڵى هات و ماسولکه‌کانى گه‌وره بوون, ده‌ستانى توانایان تێگه‌ڕا, له به‌رامبه‌ر بابى وه‌ک سه‌گى هار ده‌وه‌ڕى باوکى به‌که‌م و نزم ده‌زانى, خراپه‌ى به‌رامبه‌ر ده‌کرد بو به‌سزایه‌کى سه‌خت بۆ باوکى با له‌سه‌ر خۆ و ئارام بن, ئه‌و که‌سانه‌ىچاکه‌کانیان سووتاوه و خراپه به‌رانبه‌ر چاکه‌کانیان کراوه له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که له ڕاستیدا فیتڕه‌تیان نه‌ماوه و خوار بووه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که ویسته‌کانى خه‌ڵکى ده‌ڕوخێنن با دڵنیا بن, دڵخۆش بن, به پاداشتى خواى گه‌وره که پاداشت و گه‌نجینه‌کانى کۆتای‌یان نایه‌ت ئه‌م قسه گه‌ر مانه‌م بانگت ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاکه‌کردن واز لێبهێنى, چاکه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان ئه‌نجام نه‌ده‌ى به‌ڵکو ئاگادارت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى پێ نه‌زانینان بیت, به ئینکارى جوانى و چاکه‌کانت تووشى بێ ئومێدى نه‌بیت له‌و کارانه‌ى ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌رت چاکه بکه له ڕێى خودا چونکه به‌ڕاستى تۆ ده‌یبه‌یته‌وه له‌هه‌مو کاتێکدا له‌پاشاندا که‌م ناکه‌یت که ئه‌و که‌سانه‌ى به‌که‌مت بزانن که ئه‌و که‌سانه به کاره‌کانت نه‌زانن سوپاسى خودا بکه چونکه تۆ چاکه‌کارى ده‌ستى به‌رز و بڵند باشتر و چاکتره له‌ده‌ستى نزم و له‌خوار (إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُڕيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا)الانسان/٩ واته: ئێمه خواردنتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین چاوه‌ڕوانى سوپاس و ستایشى ئێوه‌ناکه‌ین, چونکه ئێمه له پێناوى خودا خزمه‌تتان ده‌که‌ین. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه لاى دانایان ئه‌وه‌یه له خوڕه‌وشتى پێنه‌زانان لاى گێژ و وێژه‌کان وه‌ک قورئانیان گوێ لێنه‌بووبێت که ده‌فه‌رموێت (مَرَّ كَأَنْ لَمْ يَدْعُنَا إِلَى ضُرٍّ مَسَّهُ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْڕفِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)یونس/١٢ واته وه‌ک قه‌ت له ئێمه نه‌پاڕاینه‌وه بۆ ئه‌و ناخۆشییانه‌ى تووشیان بوون ئابه‌م شێوه‌یه بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کارانه‌ى ده‌یکه‌ن به‌لاته‌وه شتێکى نوێ نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌خشینێکت پێنووسێک بێ بۆ کابرایه‌کى بێعه‌قل هه‌ر ئه‌و پێنووسه‌ى پێت به‌خشیوه قسه‌ت پێ بڵێت, دارێکى جوانت کوڵى بۆ کابرایه‌کى وشک و بێشعوور بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى خۆى پێ‌بکات ئه‌م بێشه ووره ئه‌و داره‌ى پێت به‌خشیوه سه‌رى تۆى پێ بریندار بکات ئاوایه زۆربه‌ى خه‌ڵکى ڕووى زه‌وى پۆشراوه به کفنى بێنه‌زانى به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگارى له ئاسمانه‌وه ئه‌ى ئه‌بێت چۆن بێت له‌گه‌ڵ تۆ؟!

