سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چارەسەری ژانی (دەماری سمت و ڕان) لە سوننەت دا به‌شى یه‌که‌م
وه‌رگێڕانى: جعفر عمر
ئاماده‌کردنى / نه‌جات رواندزى
ئیبن ماجه له ئه‌نه‌سى کوڕى مالیکه‌وه ڕیوایه‌تى کردوه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى :
"(شفا‌ء عرق النسا ألية شاة أعرابية تذاب ثم تقسم ثلاثة أجزاء يشربه ثلاثة أيام على الريق كل يوم جزءا) : :
چاره‌سه‌رى ژانى ده‌مارى سمت و ران
(1) بریتى یه له کلکى مه‌ڕى ده‌شته‌کى شله‌وه‌بوو (واته كلكى مه‌ڕه‌كه بكوڵێنرێت تا ده‌توێته‌وه), دابه‌ش بکرێت بۆ سێ به‌شه‌وه وه نه‌خۆشه‌که هه‌ر به‌شه‌ى وه‌ربگرێت (بیخوات) کاتێک که گه‌ده‌ى هیچى تیا نه‌بێت له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا "
(2)مه‌ڕى ده‌شته‌کى واته مه‌ڕێک گژوگیاى سروشتى بخوات .
نیشانه‌کانى : ئازارێکه به‌درێژایى ده‌مارى سمت و ران (ده‌مارى سایه‌تیك)
(3) که ده‌ست پێ ئه‌کات له سمته‌کانه‌وه بۆ پشتى قاچ و پێیه‌کان, هه‌روه‌ها لاواز بوون و ته‌نانه‌ت نه‌مانى هه‌ستکردن له قاچه‌کاندا, و له‌وانه‌یه توشى پشت ئێشه ببێت, هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه کاریگه‌ریى زۆر خراپى هه‌بێت و ببێته هۆى تێکچونى خاڵى بوونه‌وه‌ى ڕیخۆڵه و میزه‌ڵدان.
هۆکاره‌کانى : چه‌ند هۆکارێکى هه‌یه , له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کاندا به‌هۆى ده‌رچونى خه‌پله‌وه‌یه(خه‌پله‌كانى بڕبڕه‌ى پشت) که ئه‌بێته هۆى په‌ستاوتنى ڕه‌گى ده‌ماره‌که. هه‌روه‌ها هۆکارێکى تر‌ى بریتییه له ژه‌هراوى بوون به‌هۆى به‌کتریاوه که ئه‌بێته هۆى هه‌وکردنى ده‌مارى سایه‌تیک و پاشان ژانى (ده‌مارى سمت و ران).
ئیعجازه زانستىیه‌کان له فه‌رمووده‌که‌دا:
یه‌که‌م: کاریگه‌ریى چه‌ورى له چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ژانى (ده‌مارى سمت و راندا):
فه‌رموده‌که ئاماژه ده‌دات به کلکى مه‌ڕ له چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا که له ڕاستیدا ئه‌ویش چه‌ورى یه .
زانستى نوێ ئه‌ڵێ: هه‌رسبوونى چه‌ورى ئه‌بێت به سێ لقه‌وه , که ئه‌بێته هۆى پێکهێنانى سێ ئاوێته‌ى کیمیایى جیاواز , هه‌ریه‌که‌و کاریگه‌ریه‌کى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا, به‌م ئاوێتانه‌ش ده‌وترێت پڕۆستاگلاندین. ئه‌م ئاوێتانه (پڕۆستاگلاندین) له هۆڕمۆنه‌کان ئه‌چن و کاریگه‌رییه‌کى جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئازار و هه‌وکردن.
پڕۆستاگلاندینى جۆرى ١ ڕێگرى له ئازار ده‌کات و له ترشه چه‌ورییه‌که‌وه وه‌رگیراوه که پێی ده‌ووترێت "گاما لینۆلیک ئه‌سید "(4), ئه‌میش بریتىیه له کۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا ٦ , که له دره‌ختى چۆڵه‌وانییه‌کاندا هه‌یه.

