سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ورد بوونه‌وه له‌مه‌به‌سته‌کانى دووباره‌بوونه‌وه له‌قورئان..
ئه‌ندازیارعوسمان
بۆ تێگه‌یشتنى چاکتر له‌قورئان, ده‌بێت به‌وردى سه‌یرى ئه‌و ئایه‌تانه بکه‌ین که‌دووباره‌بوونه‌ته‌وه تابزانین جیاوازى هه‌یه له نێوانیاندا, یان نا, ئیتر ئه‌و جیاوازى یه با وشه‌یه‌ک بێت یان پیتێک بێت… هه‌روه‌هاهه‌وڵبده‌ین له‌مه‌به‌ستى دوباره‌بوونه‌وه که تێبگه‌ین چه‌ند بتوانین…
نموونه‌ى یه‌که‌م/ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
أ-یُڕیدُونَ لِیُگْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُوڕهِ وَڵوْ کَڕهَ الْکَافِرُونَ،هُوَ الَّژِی أَرْسَڵ رَسُوڵهُ بِالْهُدَى وَدِینِ الْحَقِّ لِیُڤْهِرَهُ عَڵى الدِّینِ کُلِّهِ وَڵوْ کَڕهَ الْمُشْڕکُونَ) (الصف:9) واته/ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت: هۆکارى تایبه‌تیان ده‌ست بکه‌وێت, تا بتوانن نوورى خوا به‌فوو, به‌قاڵه‌ى ده‌م بکوژێننه‌وه ! خوا نوورى خۆى, ئاینى خۆى ته‌واو ده‌کات وده‌یچه‌سپێنێت هه‌رچه‌نده کافر‌و بێبڕواکان پێى سه‌غڵه‌ت بن وپێیان ناخۆش بێت … لێره‌دا به‌دواى هۆکاردا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌کو بیکوژێننه‌وه, خواش ده‌فه‌رموێ نوورى خۆم ته‌واو ده‌که‌م.
ب-(يُڕيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَڕهَ الْكَافِرُونَ ،هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَڕهَ الْمُشْڕكُونَ) (التوبة:33) واته/ ئالێره‌دا له‌وه ده‌چێت هۆکاره‌کانیان ده‌ست که‌وتبێت وخۆیان کۆکردبێته‌وه ئینجا، ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینى خوا به‌فوو, یان به‌قاڵه‌ى ده‌م بکوژێننه‌وه, به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه خوا ناهێڵێت ئاواته‌کانیان بێته دى و(يأبى الله الآ أن يتم نورة) هیچ شتێکى تر‌ى ناوێ جگه له‌وه نه‌بێت ئاین ونوورى خۆى سه‌ربخات وته‌واوى بکات, هه‌رچه‌نده کافرانیش پێى سه‌غڵه‌ت ودڵته‌نگ ببن, هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى هاوڕێ له‌گه‌ڵ, هیدایه‌ت وڕێنموویى وئاینى ڕاست ودروست دا ڕه‌وانه کردووه تا ســـــــــــــــه‌رى
بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌و ئاینه‌کانى تردا, هه‌رچه‌نده موشریکه‌کانیش سه‌غڵه‌ت وناڕه‌حه‌ت بن.
وه‌ک وتمان: ئه‌مجاره زیاتر کارى کافران په‌ره‌ى پێدراوه‌و یه‌کسه‌ر ئه‌یانه‌وێ دینه‌که بکوژێننه‌وه بۆیه ده‌فه‌رموێ( ويأبى الله الا أن يتم نورة) به‌ڵام له حاڵه‌ته‌که‌ى یه‌که‌مدا که خۆیان ئاماده ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ هۆکار به‌ده‌ست بهێنن (ليطفئوا) تا بیکوژێننه‌وه فه‌رمووى( والله متم نورة ) که‌واته لێره‌دا ئه‌م دووباره کردنه‌وه‌یه باس له‌دووقۆناغى هه‌وڵى کافران ده‌کات..
نموونه‌ى دووه‌م/
أ-( هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا )(الأعراف 189 ) واته/ خوا ئه‌و زاته‌یه که‌ئێوه‌ى له‌یه‌ک نه‌فس دروستکرووه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ى به‌دى هێنا, بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى له‌لا بگرێت..، لێره‌دا باس باسى ئارامىیه‌و(واوالعطف)ى بۆ به‌کاردێنێ، به‌ڵام له‌م ئایه‌ته‌ىترداباس له‌وه ده‌کات که ئاده‌م ماوه‌یه‌ک به‌ته‌نها بووه له‌به‌هه‌شتداو پاشان(ثم) خواى گه‌وره حه‌واى هه‌ر له‌خۆى دروستکردووه ..
ب-( خلقكم من نفس واحدة ثم جعل منها زوجها) الزمر٦/ واته: ئێوه‌ى له‌یه‌ک نه‌فسه‌وه دروستکردووه پاشان هاوسه‌رى له‌و نه‌فسه‌وه بۆ دروستکرد… که‌واته ئه‌م دووئایه‌ته به‌هۆى(واو)ى(العطف)و(ثم)ه‌وه جیاوازن هه‌ریه‌که‌یان مانایه‌کى تایبه‌تى هه‌یه…..
نموونه‌ى سێیه‌م/ له مه‌دینه له‌سووره‌تى(البقرة) ئایه‌تى(225)دا قورئان ده‌فه‌رموێت:(لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ) (البقرة:225) واته/ خواى گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت وله‌سه‌رى ڕاهاتوون, به‌ڵکو ئه‌وه‌تان لێ ده‌گرێت که نیه‌تى دڵتانى له‌سه‌ره‌و خوا لێخۆشبووه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگره…
پاشان خواى گه‌وره له‌کۆتایى مه‌دینه‌دا له‌سووره‌تى(مائدة) ئایه‌تى(89)دائه‌م حوکمه‌ى زیاتر ڕوونکرده‌وه‌و ئایه‌ته‌که‌ى پێشووى ته‌واو کرد به‌وه‌ى که فه‌رمووى (لا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ (المائدة:89)
واته/ خوالێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یى سوێند به‌ده‌ماتندا دێت , له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که‌بیروهۆشتان لاى بووه‌و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه وجه‌خت کراوه‌ته‌وه سه‌رى, ئه‌وه‌ش که‌فاره‌ته‌که‌ى ( فَكَفَّارتهُ) :
أ-( لا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ (المائدة:89) ….
واته/ نان وخۆراک دان به‌ده‌که‌سى هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کى مام ناوه‌ندى که‌بۆ خاو‌و خێزانتان سه‌رفى ده‌که‌ن….
ب-(أو كسوتهُم)… یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان
ج- (أوتحريرُ رَقَبة)… یاخود ئازادکردنى به‌نده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بووى…
ئه‌وه‌ى تواناى ئه‌وانه‌شى نه‌بوو ئه‌وا ( فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ )باسێ ڕۆژ به‌ڕۆژووبێت…
( ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ )ئه‌وه که‌فاره‌تى سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن ونایبه‌نه سه‌ر( وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ )سوێنده‌کانتان بپارێزن وبیبه‌نه سه‌ر (كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) (المائدة:89)
ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانى خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سوپاس گوزارى بکه‌ن, به‌ڵێ… ئه‌م ئایه‌تانه‌ى دوایى هه‌موو لایه‌نه‌کانى سوێند خواردنیان ڕوونکرده‌وه که‌ته‌واوکارى ئه‌وه‌ى پێشووه…
نموونه‌ى چواره‌م/ دووباره‌بوونه‌وه‌ى چیرۆکه‌کان له‌زۆربه‌ى سووره‌ته‌کاندا که هه‌ریه‌که‌یان به‌شێکه له‌و چیرۆکه‌و ڕۆڵى په‌روه‌رده‌یى خۆى ده‌بینێ له‌و جێگایه‌دا که به‌کارهێنراوه‌و پاشان هه‌موو به‌شه‌کان کۆبکرێنه‌وه یه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن وهه‌موو لایه‌نێکى چیرۆکه‌که ده‌رده‌که‌وێت

