سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕوونکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان قوڕئان و سوننه‌ت و ڕاستکردنه‌وه‌ى چه‌ند بۆ چوونێکى هه‌ڵه
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
١- هه‌ندێ که‌س قسه‌یه‌کى هه‌ڵه ده‌که‌ن. ده‌ڵێن قوڕئان پێویستى به سوننه‌ته, نه‌ک سوننه‌ت پێویستى به قوڕئان بێ! ده‌ڵێین: له ڕاستى دا ناگونجێ وابێ, چونکه ئه‌گه‌ر فه‌رمایشتى خوا پێویستى به غه‌یرى خۆى بێ ڕوونى بکاته‌وه, ماناى وایه خۆى ڕوون (مبين)نیه له حاڵێک دا که له چه‌ندان ئایه‌ت دا خوا کتێبى خۆى به (مبين) وه‌سف کردووه وه‌ک له بڕگه‌ى ده‌یه‌م دا باسى ده‌که‌ین, ئینجا یه‌کێ بۆى هه‌یه بڵێ ئه‌دى بۆچى خوا ده‌فه‌رموێ: (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)النحل, واته: ئێمه (ذكر)مان بۆتۆ ناردۆته‌وه خوار, تاکو ئه‌وه‌ى بۆیان نێردراوه‌ته خوار بۆیان ڕوون بکه‌یه‌وه وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆشیان بیربکه‌نه‌وه؟! ده‌ڵێین ڕوون کردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆ قورئان ئه‌وه نه‌بووه که قوڕئان ته‌فسیر بکات و ئه‌گه‌ر وابووایه ته‌فسیرى ده‌کرد, کوا ته‌فسیرى سوره‌تى (البقرة)له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه ؟! کوا ته‌فسیرى (اية الكرسى)؟
کوا ته‌فسیرى سوره‌تى (ال عمران)؟! ئه‌دى مه‌به‌ست چى بووه؟! قورئانمان بۆتۆ ناردوه تاکو تۆ ئه‌و قورئانه به کردار جێبه‌جێ بکه‌ى و جێبه جێکردنه‌که‌یه‌تى, له لایه‌نى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه‌تى, ئێمه ئێستا که ده‌زانین قورئان چۆن کارى پێده‌کرێ, ئه‌وه به‌هۆى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌رنا به چه‌مکه باوه‌که‌ى ته‌فسیر, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم قورئانى ته‌فسیر نه‌کردوه و خواى به‌رزیش مه‌به‌ستى ئه‌وه بووایه ته‌فسیرى ده‌کرد, به‌ڵکو مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بووه که قورئانمان بۆتۆ ناردوه تاکو تۆ جێبه‌جێى بکه‌ى و به کرده‌وه حه‌ڕه‌که‌ى دین و ژینى پێبکه‌ى, وه سه‌ره‌نجام بزانرێ که ئه‌م قورئانه کام ئایه‌ته‌ى له کوێ به‌کاردێ و, چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێ؟
٢- مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه هه‌ر له‌و بواره‌دا که پێویسته لێى ئاگاداربین, ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌تا باش له‌قورئان شاره‌زا نه‌بین, له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم باش به‌هره‌مه‌ند نابین, هه‌ڵبه‌ته به‌هۆى سه‌رنج دانى سوننه‌ته‌وه زیاتر تێده‌گه‌ین که قورئان چۆن کارى پێده‌کرێ, نه‌ک له‌ماناى قوڕئان تێده‌گه‌ین به‌ڵام هه‌تا له قورئان شاره‌زا نه‌بین ئێمه به خوێندنه‌وه‌ى کتێبه‌کانى سوننه‌ت تێگه‌یشتن و بۆچوونێکى ڕاست و دروست و هاوسه‌نگمان ده‌رباره‌ى ئیسلام بۆ په‌یدا نابێت, بۆچى؟ چونکه خوا (سبحان وتعالى) هه‌رچى پێویست بووه بۆ دین له‌قورئاندا ناردوویه‌تى به‌ڵام هه‌ندێک ورده‌کاریى (تفصيلات) هه‌یه که له‌پڕاکتیک و جێبه‌جێ کردن دا دێته پێشێ خوا ئه‌وه‌ى عایدى پێغه‌مبه‌رى کردوه بۆیه ئه‌وه‌ى پێویستى به ڕوونکردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌بێ خواى کاربه‌جێ (سبحان وتعالى) بۆ خۆى له قوڕئان‌دا ڕوونى کردۆته‌وه به‌س ئه‌و شتانه‌ى پێویستییان به ڕوونکردنه‌وه هه‌بێ له‌کاتى جێبه‌جێ کردن (تطبيق) یاخود علیم و عه‌له‌مه قوڕئان ئاوا ده‌فه‌رموێ و پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ئاواى جێبه‌جێ کردوه ئایا به‌ڵگه‌مان چى یه بۆ ئه‌وه؟ به‌ڵگه‌مان ئه‌و حه‌دیسه‌ى (مسلم)ه که (عبدالرحمن بن حارث) پرسیارى له دایکمان عائیشه کردوه خوا لێى ڕ‌ازى بێ , ده‌رباره‌ى هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشتى و ڕه‌فتارى پێغه‌مبه‌ر ئه‌ویش صلى الله علیه وسلم گوتوویه‌تى: (الست تقرا القرا‌ن؟)ئایا قوڕئان ناخوێنى؟ (قال بلى) گوتى با (قالت فان خلق رسول الله صلى الله علية وسلم كان القرا‌ن) گوتى ڕه‌وشتى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم قورئان بوو که‌واته قورئان چى ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم واى کردوه له هه‌ڵسوکه‌وتى شه‌خسیى و خێزانیى و سیاسى و له هه‌موو ورد و درشتى ژیانى دا.
٣- وه له کۆتایى ئه‌م خاڵه‌دا ده‌ڵێین له ڕاستى دا قورئان و سوننه‌ت دوو شت نین, هه‌ندێک که‌س واده‌زانن قوڕئان و سوننه‌ت دوو شتى له‌یه‌ک جیاوازن به‌ڵکو قورئان و سوننه‌ت دوو شتى تێک هه‌ڵکێشن, بۆچى ؟ چونکه سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم واته قورئان به کرده‌وه و به‌به‌رجه‌سته کراویى و به ته‌تبیق کراوى که‌واته: سوننه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ر قورئانه به‌ڵام له حاله‌تى ته‌نفیزکران و جێبه‌جێ کردندا, دیاره هه‌ر شتێکیش که له حاڵه‌تى تیۆرییه‌وه ده‌هێنرێته حاڵه‌تى جێبه‌جێکردنه‌وه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه و چاکتر خه‌ڵک لێى تێده‌گا, که‌واته: ئێمه که ته‌ماشاى سوننه‌ت و سیڕه و ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌که‌ین, قوڕئانێکى زیندوو و به‌رجه‌سته کراو ده‌بینین, بۆیه‌ش دایکمان (عائيشة)گوتوویه‌تى (فان خلق رسول الله صلى الله علية وسلم كان القرءان)! ئینجا سوننه‌ت ده‌بێت به سێ به‌شى گشتى:
١- به‌شێکى جه‌ختکردنه‌وه (تاكيد)یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له قورئان دا هاتوه, بۆ وێنه, خواى په‌روه‌ردگار باسى چاکه له‌گه‌ڵ دایک و باب ده‌کا و باسى ڕه‌وشتى جوان و به‌رز ده‌کا و باسى سیله‌ى ڕه‌حم ده‌کا, پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم له فه‌رمایشته‌کانیدا ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه ئه‌وه یه‌ک.
٢- به‌شى دووه‌مى سوننه‌ت بریتیه له ڕوونکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که له قوڕئان ده‌فه‌رموێ نوێژ بکه‌ن ڕۆژوو بگرن زه‌کات بده‌ن حه‌ج بکه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم به ته‌فصیڵ بۆى به‌یان کردووین چۆن نوێژ بکه‌ین؟ چۆن حه‌ج بکه‌ین؟ چۆن زه‌کات بده‌ین؟ چۆن ڕۆژوو بگرین؟
٣- به‌شى سێیه‌مى سوننه‌ت چه‌ند شتێکه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سوننه‌ت هێناونى بۆ وێنه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌موو خاوه‌ن چرنوکێکى له‌بالنده‌کان وه‌هه‌موو خاوه‌ن که‌لپه‌یه‌کى له درنده‌کانى به حه‌ڕام داناوه که ئه‌وه له قورئان دا نه‌هاتوه (عن ابى هريرة رضى الله عنه, عن النبي صلى الله علية وسلم قال: كل ذي ناب من السباع فاكله حرام. واخرجه من حديث ابن عباس بلفظ: نهى, وزاد: وكل ذي مخطب من الطير. رواه مسلم) واته: هه‌ر ئاژه‌ڵێک که‌ڵبه‌ى هه‌بێ وه‌ک: گورگ و چه‌قه‌ڵ و پڵنگ و شێر..وه هه‌ر باڵنده‌یه‌ک چڕنووکى هه‌بێت و به قولاب بێ, ئه‌وه خواردنى قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ى کردوه که ئینسان ئافره‌تێک و خوشکى دایکى, یاخودا خوشکى بابى به‌یه‌که‌وه کۆبکاته‌وه, له هاوسه‌رێتى دا: (عن ابى هريرة رضى الله عنه, ان النبي صلى الله علية وسلم قال: لا يجمع بين المراة وعمتها ولا بين المرة وخالتها) متفق علیه که ئه‌وه‌ش ته‌نیا له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتوه, به‌ڵام بێگومان قوڕئان ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر هه‌ردوکیان ده‌کات.

