سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکى مو‌سا سه‌لامى خواى لێبێت
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآَلِهَتَكَ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ)الاعراف/١٢٧ ده‌سه‌ڵاتدارانى گه‌لى فیرعه‌ون و ده‌سته‌و به‌سته‌که‌ى پێیان وت ئایا واز له‌موساو گه‌له‌که‌ى ده‌هێنیت به‌دکارى بکه‌ن له‌سه‌ر زه‌وى و تۆ‌و خواکه‌ت به‌جێ بهێڵن و ئیمانتان پێ نه‌هێنن؟ فیرعه‌ون وتى ئه‌مه چارى ئاسانه, هه‌رچى نێرینه‌یان هه‌یه ئه‌یان کوژین و مێینه‌یان ده‌هێڵینه‌وه, ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵین. (قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُوڕثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ)الاعراف/١٢٨ مو‌سا به‌هۆزه‌که‌ى خۆى وت هه‌رپشت به‌خوا ببه‌ستن و خۆڕاگربن ئه‌م زه‌مینه هى خودایه به‌هه‌رکه‌سێک له‌عه‌بدانى خۆى حه‌زبکات پێى ده‌به‌خشێت و دواڕۆژیش بۆ ئه‌وانه‌یه که له خوا ده‌ترسن.
(قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا قَالَ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ)الاعراف/١٢٩ وتیان به‌رله‌وه‌ى که‌تۆ بێیت بۆمان چه‌وساینه‌وه که‌تۆش هاتوى هه‌روا ده‌مان چه‌وسێننه‌وه مو‌سا فه‌رموى دوورنیه ئه‌و ڕۆژه‌ى په‌روه‌ردگارتان دوژمنتان له‌ناوبه‌رێت و ئێوه بکاته جێ‌نشین له‌م زه‌مینه‌داو بڕوانێت ئێوه چ کارێک ده‌که‌ن.حه‌زره‌تى مو‌سا سه‌لامى خواى لێبێت سه‌ره‌نجیان ڕاده‌کێشێت بۆ یه‌کێک له‌یاساکانى خوا له‌م بونه‌وه‌ره‌دا که ئه‌ویش سوننه‌ت و یاساى گۆرینى ده‌سه‌ڵاته له گه‌لێکه‌وه بۆ گه‌لێکى تر ده‌سه‌ڵاتدار به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سته‌مکاربێت تا سه‌ر بۆى ناچێته سه‌ر با هه‌رکه‌سێک بێت و له‌هه‌ر کوێیه‌ک بێت ئه‌مڕۆ که سه‌یرى سته‌مکارانى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌که‌ین که هیچیان شتێکى وایان له‌فیرعه‌ونى ئه‌وسا که‌متر نه‌بووه ئه‌مانیش فیرعه‌ونى سه‌ده‌ى بیست و یه‌کن که‌باش لێیان ورد ده‌بینه‌وه ڕاستێتى ئه‌و ئایه‌ت و به‌ڵێنانه که‌خوا هه‌رچه‌ند لغاو بۆ سته‌مکاران شل بکات له‌به‌ر هه‌ر حیکمه‌تێک بێت که لغاوه‌که‌ى گرتنه‌وه به ده‌ردێکیان ده‌بات خۆشیان نه‌زانن له‌کوێوه سه‌رده‌رده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ى. (فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (136) وَأَوْرَپْنَا الْقَوْمَ الَّژِینَ کَانُوا یُسْتَچْعَفُونَ مَشَاڕقَ الْأَرْچِ وَمَغَاڕبَهَا الَّتِی بَارَکْنَا فِیهَا وَتَمَّتْ کَلِمَه‌ُ رَبِّکَ الْحُسْنَى عَڵى بَنِی إِسْرَائِیڵ بِمَا صَبَرُوا وَدَمَّرْنَا مَا کَانَ ێصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا کَانُوا ێعْڕشُونَ)الاعراف/١٣٦-١٣٧ ئێمه تۆڵه‌مان لێ کردنه‌وه له قوڵایى ده‌ریادا نوقممان کردن چونکه ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌یان به‌درۆ دانا‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌کردو بێئاگاو غافڵ بوون لێى پاش ئه‌وه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواى زه‌وى شام و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى که پیرۆزمان کردبوو به‌ره‌که‌تمان تێ خستبوو دامان به‌وانه‌ى زه‌بوون و ژێرده‌سته بوون به‌مه‌ش به‌ڵێنى هه‌ره پیرۆزى په‌روه‌ردگارت بێ که‌م و کوڕى ده‌رباره‌ى ئیسرائیل هاته‌جێ, به‌هۆى خۆڕاگریان هه‌رچیش فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ى دروستیان کردبوو له باڵه‌خانه‌و کۆشک و ته‌لار هه‌موویمان لێ تێک و پێکدان

