سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
محکمات و متشابهات
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له قورئان دا دوو وشه به‌کارهاتوون, بۆ پێناسه‌ى ئایه‌ته‌کانى قورئان, که بریتین له (محكمات و متشابهات) وه‌ک له سوره‌تى (ال عمران)دا, خوا ئایه‌ته‌کانى قورئان ده‌کاته دوو به‌ش و ده‌فه‌رموێ ()واته: خوا کتێبى بۆ تۆ ناردوه هه‌ندێک ئایه‌تى (موحكةم)ن ئه‌وانه ئه‌سڵى کتێبن, وه هه‌ندێکیشیان (موتةشابية)ن, که‌واته: ئایه‌ته‌کانى قورئان ده‌بنه دوو جۆر: (محكمات) و (متشابهات), به‌ڵام له شوێنێکى دیکه دا خوا (سبحانه وتعالى) ئایه‌ته‌کانى قورئانى هه‌موو به (محكمات) وه‌سف کردوونه, وه‌کو ده‌فه‌رموێ: (الر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آَيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ)هود, واته ئه‌لیف, لام, ڕا, ئه‌مه کتێبێکه ئایه‌ته‌کانى هه‌موو موحکه‌م کراون, پاشان ڕوون کراونه‌وه له‌لایه‌ن (خواى) کاربه‌جێ شاره‌زاوه, وه له شوێنێکى دیکه‌دا هه‌موو ئایه‌ته‌کانى قورئان به (متشابهات) وه‌سف, عه‌کسى ئه‌وه‌ى دى,
وه‌کو ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُتَشَابِهًا)الزمر/٢٣ واته: خوا باشترین فه‌رمایشتى ناردۆته خوار کتێبێکه ئایه‌ته‌کانى (متشابه)ن, جا ئه‌وه یانى چى؟ زۆر به‌کورتى ده‌ڵێم: زانایان ده‌رباره‌ى پێناسه‌ى هه‌رکام له (محكم) و (متشابه) زۆر قسه‌یان کردوه, به‌ڵام من زۆر به کورتیى و پوختیى ده‌ڵێم (محكم) واته: قایم و پته‌و که که‌لێن و درزى تێنه‌که‌وێ, ئه‌وه ماناى موحکه‌مه, ده‌ڵێى: ئه‌و قه‌ڵایه قه‌ڵایه‌کى موحکه‌مه, واته: قایم و پته‌وه, (متشابه)یش واته: وێکچوو, لێکچوو, جا که خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ: له قورئاندا ئایه‌تانێک هه‌ن موحکه‌من و ئه‌وانه ئه‌سڵى قورئانن واته زۆربه‌ى ئایه‌ته‌کانى قوڕئان ما‌نایان ڕۆشنه: چونکه (محكم) که‌له ئه‌سڵ دا به ماناى پته‌و و قایم دێ, لێره‌دا یانى: ئه‌و ئایه‌تانه یه‌ک ما‌نایان هه‌یه و ما‌نایان ڕوونه ئینجا که ده‌فه‌رمووێ (واخر متشابهات) به‌ڵام هه‌ندێک ئایه‌ت له قوڕئان دا هه‌ن ماناى وێکچوویان هه‌یه, واته: له واتایه‌ک زیاتر هه‌ڵده‌گرن, بۆیه مانایه‌که‌یان ڕۆشن نیه, که‌واته: (محكم و متشابه) واته: مه‌عنا ڕۆژ و مه‌عنا وێکچوو یان یه‌ک مه‌عنا هه‌ڵگر و چه‌ند مه‌عنا هه‌ڵگر به‌ڵام ئه‌وه که خوا سبحانه و تعالى هه‌موو ئایه‌ته‌کانى قورئان به (محكمات) وه‌سف ده‌کات واته هه‌موو ئایه‌ته‌کانى قورئان له‌و ڕووه‌وه که ڕه‌خنه‌یان لێ ناگیرێ. موحکه‌من قایمن, پته‌ون و جێى ڕه‌خنه‌یان تێدا نیه, وه که هه‌مووشیان به (متشابه)وه‌سف ده‌کا, واته هه‌موو ئایه‌ته‌کانى قورئان وێک ده‌چن له ڕێک و پێکیى و قایمیى و پته‌ویى و له‌وه‌دا که هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕیى ڕوویان تێناکات.

