سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیر و ته‌ئویل
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دوو وشه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به‌کار هاتوون بۆ لێکدانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌کانى قورئان: وشه‌ى ته‌فسیر و وشه‌ى: ته‌ئویل, پێناسه‌ى (تفسير) ئاوا کراوه: (التفسير: اظهار المعنى المعقول) واته: ده‌رخستنى مه‌عنایه‌کى مه‌عقوڵ که بچێته عه‌قڵه‌وه, وه پێناسه‌ى (تأويل) یش ئاوا کراوه: (الرجوع الى الاصل)واته: گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر ئه‌سڵ, که‌واته: ته‌فسیر چى یه؟ واته: ڕوون کردنه‌وه‌ى ماناى ئایه‌ته‌کانى قورئان, ئه‌دى ته‌ئویل چى یه؟ واته: ئایه‌تێک به ڕواڵه‌ت ئیشکالێک دروست ده‌کات, ده‌بێ بیگێڕیه‌وه سه‌ر ئه‌سڵه‌که‌ى, بۆ وێنه: خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ: (وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ)الحدید, واته: خوا له‌گه‌ڵتانه له هه‌ر شوێنێک بن, جا ئایا ئێمه ده‌توانین مانا ڕواڵه‌تییه‌که‌ى لێبگرین و بڵێین خوا ئێستا لێره‌یه؟ نه‌خێر ناتوانین, چونکه ئه‌وه دژ ده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵ ئایه‌تى: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ)الشورى, واته: هیچ شتێ وه‌ک خوا نیه,
که‌واته: ناگونجێ بڵێین: خوا لێره‌یه هه‌روه‌ها دژ ده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌فه‌رموێ: (ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ)الحدید/٤, واته: پاشان (خوا)چووه سه‌ر عه‌رش, که‌واته: ناتوانین بڵێن: خوا لێره‌یه, ئه‌دى ماناى (وهو معكم اين ماكنتم) چى یه؟! ده‌بێ ته‌ئویلى بکه‌ین و بیگێڕینه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌که‌ى: واته خوا له‌گه‌ڵتانه به عیلم و قودره‌تى و ئیراده‌ى به سیفه‌ته‌کانى له‌گه‌ڵتانه و چاودێرتانه و به‌سه‌رتان ڕاده‌گات و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى خوا ده‌رباز نابن ئاوا ده‌بێ بیگێڕیته‌وه بۆ ئه‌سڵه‌که‌ى دیاره ئێمه دواتر له خاڵى پێنجه‌م دا باسى چۆنیه‌تى ته‌فسیر کردنى قورئان و باشترین شێواز و رێبازى لێکدانه‌وه‌ى قورئان ده‌که‌ین, به‌ڵام ئه‌وه‌ى که من له کۆتایى ئه‌م بڕگه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که هه‌موو قورئان پێویستى نه‌ک به ته‌ئویل نیه به‌ڵکو هه‌موو پێویستى به ته‌فسیریش نیه, بۆچى؟ چونکه: خوا سبحانه وتعالى ئه‌م قورئانه‌ى ناردوه بۆ هه‌موو که‌س و بۆ هه‌موو ئاسته‌کان به‌شى خۆیان له قورئان تێبگه‌ن خۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه نابێته توێژه‌ره‌وه (مفسر)! به‌ڵام هه‌موو که‌س به‌شى خۆى له قورئان تێده‌گا جا ئایا بۆ ئه‌وه به‌لگه‌مان چى یه؟ به‌لگه‌مان ئه‌وه‌یه که خوا سبحانه وتعالى له چه‌ندان ئایه‌ت دا ئه‌م قورئانه به‌وه وه‌سف ده‌کات که ڕۆشنه و ئاشکرایه و لێى تێده‌گه‌ن و ئاسانکراوه بۆ تێگه‌یشتن, بۆ وێنه له‌سه‌ره‌تاى سوڕه‌تى (الحجر)دا ده‌فه‌رموێ (
الر تِلْكَ آَيَاتُ الْكِتَابِ وَقُرْآَنٍ مُبِينٍ
)که‌واته قورئان ڕۆشنه و ڕۆشنکه‌ره‌وه‌یه وه له‌سه‌ره‌تاى (يوسف)دا ده‌فه‌رموێ: (الر تِلْكَ آَيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ)وه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ره‌تاى سووره‌تى الشعراْ دا ده‌فه‌رموێ (طسم (1) تِلْکَ آَێاتُ الْکِتَابِ الْمُبِینِ) واته: ئه‌و ئایه‌تانه هى کتێبێکى ڕۆشنن, یان ڕۆشن که‌ره‌وه‌ن, وه له سه‌ره‌تى (النمل)دا ده‌فه‌رموێ: (طس تِلْكَ آَيَاتُ الْقُرْآَنِ وَكِتَابٍ مُبِينٍ) واته: گا ,سین, ئه‌و ئایه‌تانه هى قورئان و کتێبێکى ڕوون و ئاشکرایه و ڕوون که‌ره‌وه‌ن وه له سه‌ره‌تاى سوره‌تى (القصص)دا ده‌فه‌رموێ(طسم (1) تِلْکَ آَێاتُ الْکِتَابِ الْمُبِینِ) وه له سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الدخان)دا ده‌فه‌رموێ (حم (1) وَالْکِتَابِ الْمُبِینِ) وه له سه‌ره‌تاى سوره‌تى (فصلت)دا ده‌فه‌رموێ (كِتَابٌ فُصِّلَتْ آَيَاتُهُ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ) وه له‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى (هود)داا ده‌فه‌رمویت (الر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آَيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ)هود, وه له جوار ئایه‌ت له سوره‌تى (القمر ) ئایه‌تى (17,22, 32, 40)دا ده‌فه‌رموى (وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآَنَ لِلذِّكْڕ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ) واته: بێگومان قورئانمان ئاسان کردوه بۆ له‌به‌رکردن, بۆ لێ تێگه‌یشتن بۆ خوێندنه‌وه ئایا که‌س نیه بێ بیخوێنێته‌وه له‌به‌رى بکا لێى تێ‌بگا ؟ که‌واته: دواى ئه‌وه‌ى خوا سبحانه وتعالى له‌م هه‌موو ئایه‌تانه‌دا ده‌فه‌رموێ قورئانان ڕوون و ئاشکرایه و ئاسانه, ئایه ده‌گونجێ بڵێین توێژه‌ره‌وان ئه‌بێ له قورئان تێ ناگه‌ن؟! نه‌خێر , به‌ڵکو هه‌موو که‌س به‌شى خۆى لێ تێده‌گا به‌ڵام ئایا هیچ که‌س هه‌یه هه‌موو شتێ له قورئان تێ بگا نه‌خێر به‌س خوا سبحانه وتعالى هه‌موو نهێنییه‌کانى که له قورئان دا هه‌ن ده‌یانزانێ به‌ڵام هه‌ر که‌سه له ئێمه له قه‌ده‌ر خۆى و به‌قه‌ده‌ر بیرکردنه‌وه‌ى خۆى و به‌قه‌ده‌ر خۆ ماندوو کردنى و به‌قه‌ده‌ر تواناى خۆى ده‌توانێ له قورئان حاڵى بێ, ئینجا بێگومان ته‌فسیر کردن و لێکدانه‌وه‌ى زانا‌و شاره‌زایانیش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که هه‌موو که‌س لێیان تێناگات ڕوونیان بکه‌نه‌وه و لێتێگه‌یشتنیان بۆ خه‌ڵکى ئاسان بکه‌ن.

