سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان و به‌ڵگه‌کان
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز هه‌رده‌م جه‌خت ده‌کاته سه‌ر هێنانى به‌ڵگه‌و بورهان و هه‌میشه زه‌مى چاولێکه‌رى کوێرانه ده‌کات ، هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆکراوه :
یه‌که‌م: داواکردنى به‌ڵگه‌و بورهان :
أ- [ أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] النمل٦٤واته:ئایا کێ له سه‌ره‌تاوه دروستکراوان به‌دى ده‌هێنێت، پاشان دواى نه‌مانیان دروستیان ده‌کاته‌وه، کێ له ئاسمان و زه‌وىیه‌وه رزق و ڕوَزیتان پێده‌به‌خشێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ خواداکه‌سى تر هه‌یه شایانى په‌رستن بێت ؟ پێیان بڵێ :ئاده‌ى به‌ڵگه‌تان چىیه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن ..
ب- [ وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ] المۆمنون١١٧
ئه‌وکه‌سه‌ى خوایه‌کى تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکى خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى به‌ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به‌ڕاستى حساب و لێپرسینه‌وه‌ى لاى په‌روه‌ردگارێتى، بێگومان بێباوه‌ڕان و خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن .
ج-[ قَالُواْ اتَّخَذَ اللّهُ وَلَداً سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَات وَمَا فِي الأَرْضِ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَـذَا أَتقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ؟ ] یونس٦٨
خوا نه‌ناسان ده‌ڵێن: خوا منداڵى بۆ خۆى بڕیارداوه ! پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێنیازه ( ثيَويستى بة كوڕ‌و كض نية) ، هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه ، بێگومان هیچ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و بێباکانه ده‌یڵێن، که هیچى لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کى نیه؟!
د- [ أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْڕ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ ] لقمان٢٠
واته : ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستى خوا هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووى ڕام کردووه‌و بۆ خزمه‌تى ئێوه‌ى دروستکردووه، هه‌روه‌ها نیعمه‌تى ئاشکراو په‌نهانى به‌سه‌ردا ڕژاندون ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له خه‌ڵکى مجاده‌له و گفتوگۆى نابه‌جێ ده‌رباره‌ى خوا‌و به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى زانستى و ڕێنمونیه‌کى پێغه‌مبه‌ران و کتێبێکى ڕوونکه‌ره‌وه‌ى خوایى ..
ه- [ وَقَالُواْ لَن يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلاَّ مَن كَانَ هُوداً أَوْ نَصَارَى تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] البقره ١١١گاورو جووه‌کان ده‌ڵێن : که‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌که یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵیانه، پێیان بڵێ :ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن به‌ڵگه‌کانتان بهێنن ..
دووه‌م: جڵه‌وگیرى له چاولێکه‌رى کوێرانه :
١-[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيڕ ] لقمان٢١
واته: کاتێک پێیان بوترێت شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون خوا ناردویه‌تى ، ده‌ڵێن : نه‌خێر شوێنى ئه‌وه ناکه‌وین، به‌ڵکو هه‌ر شوێنى ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باوباپیرانمان په‌یڕه‌ویان کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگى کردبن بۆ سزاى داگیرساوى دۆزه‌خ هه‌ر په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن ؟!
٢-[ وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا ] الأحزاب٦٧
واته : وتیان : په‌روه‌ردگارا ئێمه به گوێى گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتدارانمان کرد سه‌رگه‌ردانیان کردین و له ڕێى ڕاست لایان داین، په‌روه‌ردگارا دوو به‌رابه‌ر و دوو چه‌ندانه سزاى ئه‌وانه بده‌و نه‌فرینێکى گه‌وره‌و بێ ئه‌ندازه‌یان لێ بکه..( بةلَىَ .. عةقلَيان نةخستة كار و كويَرانة دواى ئاغاكانيان كةوتن و ئيَستاش كة هيض فريايان ناكةوىَ داواى سزاى دوو قاتيان بؤ دةكةن !!)
٣-[ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّاڕ فَيَقُولُ الضُّعَفَاء لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعاً فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيباً مِّنَ النَّاڕ ] غافر٤٧واته : له دۆزه‌خدا کێشه‌و ده‌مه‌ده‌مێ دروست ده‌بێت، لاواز‌و چه‌وساوه‌کان به ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن : به ڕاستى ئێمه شوێنکه‌وته‌ى ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزاى ئاگرمان له سه‌رکه‌م بکه‌نه‌وه ؟ له وه‌ڵامیاندا خۆبه‌زل زانه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خواى گه‌وره دادوه‌رى کردووه له نێوان به‌نده‌کانیدا وبڕیاره‌کانى بڕاوه‌ته‌وه.
سێیه‌م : قورئان داواده‌کات که سود وه‌ربگیرێت له چاوو گوێ و دڵ :
١-[ وَاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً وَجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] النحل٧٨واته: خوا ئێوه‌ى له سکى دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێک بزانن ، ئنجا چاووگوێ و دڵى داونه‌تێ، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسگوزارى بکه‌ن..
٢-[ وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ]الاسراو٣٦
واته : ( ئةى ئينسان ) له شتێک مه‌دوێ و شوێنى شتێک مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ى نیه، چونکه به‌ڕاستى گوێ و چاوو دڵ هه‌ر هه‌مویان به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ریه‌وه‌و خوا محاسبه‌تان ده‌کات له سه‌رى ..
٣- کافران که‌ڕوڵاڵ وکوێرن وهیچیش حاڵى نابن :
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ* وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ] البقره ١٧٠-١٧١واته: ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت : شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه ده‌ڵێن : نه‌خێر هه‌ر شوێنى ئه‌وه ده‌که‌وین که باووباپیرانمان پێوه‌ى ئالووده بوون و له‌سه‌رى ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باووباپیرانیشیان تێنه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و هیدایه‌ت نه‌دراوبن هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون ؟!..
نمونه‌ى بێباوه‌ڕان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا له‌وه‌ى که سوود وه‌رناگرن له‌م قورئانه وه‌کو ئه‌و شوانه وایه که هاوار ده‌کات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کانیاو تێى ناگه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده که گوێیان له هات و هاوارێکه، ئه‌وانه که‌ڕو ڵاڵ و کوێرن و ژیرى و عه‌قڵیشیان له ده‌ست داوه .
له‌م ئایه‌تانه‌وه تێده‌گه‌ین که‌ئیمان و ئیسلامه‌تى ئاسانکراوه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێ له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا به‌شى پێویستى لێوه‌رگرێ، به پێچه‌وانه‌ى ڕێباز وبه‌رنامه‌کانى تر‌و ئاینه ته‌حریف کراوه‌کانه‌وه که زۆر مه‌سه‌له‌ى ته‌لیسم و ناڕوونى تیایه‌و عه‌قڵ قبوڵى ناکات، بۆیه خه‌ڵکى به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که ئه‌و بواره ته‌نها بۆ پیاوانى ئاینى و که‌سانى تایبه‌تى خۆیانه..
