سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یمانه‌کانى سوره‌تى ڕۆم
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
سوره‌تى ڕۆم له‌حه‌وته‌م و هه‌شته‌م ساڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌تدا صلى الله علیه وسلم هاته خواره‌وه, سه‌ره‌تاى سوره‌ته‌که باسى جه‌نگى نێوان فارس و ڕۆمه‌کان ده‌کات که ڕۆمه‌کان تێکشکابوون و فارسه‌کان زاڵ بووبون به‌سه‌ریاندا کافرانى مه‌ککه زۆریان پێ خۆش بوو گوایه فارسه‌کان بت په‌رستن و له‌مانه‌وه نزیکن ڕۆمه‌کانیش ئه‌هلى کیتابن و له موسڵمانانه‌وه نزیکن. ئه‌م هه‌واڵه که له داهاتوودا ڕۆمه‌کا پاش چه‌ند ساڵێک زاڵ ده‌بنه‌وه به‌سه‌ر فارسه‌کانداو له‌هه‌مان کاتیش‌دا موسڵمانان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر کافرانداو دوو خۆشى ده‌که‌وێته دڵى بڕوادارانه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بتوانێت به‌ڵێنى وا بدات و بێته دى.
(ال‌م (1) غُلِبَتِ الرُّومُ (2) فِی أَدْنَى الْأَرْچِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَڵبِهِمْ سَێغْلِبُونَ (3) فِی بِچْعِ سِنِینَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَێوْمَئِژٍ ێفْرَحُ الْمُۆْمِنُونَ (4) بِنَصْڕ اللَّهِ ێنْصُرُ مَنْ ێشَاوُ وَهُوَ الْعَزِیزُ الرَّحِیمُ)الروم/١-٥ ڕۆمه‌کان شکان له‌وڵاتى نزیک ز وڵاتى عه‌ره‌به‌وه له نزمترین زه‌ویدا پاش شکانه‌که‌یان زاڵ ده‌بنه‌وه به‌سه‌ر فارسه‌کاندا له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکدا هه‌موو کار کارى خوایه له‌مه‌وپێش و له‌مه‌ودواش موسڵمانان دڵشاد ده‌بن به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى خوا داى به‌ڕۆمه‌کان و به‌ر سه‌رکه‌وتنه‌ش که خۆیان سه‌رده‌که‌ون به‌سه‌ر کافراندا که له‌به‌دردا سه‌رکه‌وتن و هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنى ڕۆمه‌کاندا خوا مه‌یلى له‌سه‌رکه‌وتنى هه‌رلایه‌ک بێت ئه‌وه سه‌رده‌خات خوا به‌ده‌سه‌ڵات و دڵۆڤانه. (وَعْدَ اللَّهِ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (6) ێعْڵمُونَ ڤَاهِرا مِنَ الْحَێاه‌ِ الدُّنْێا وَهُمْ عَنِ الْآَخِرَه‌ِ هُمْ غَافِلُونَ)الروم/٦-٧ خودا به‌ڵێنى داوه‌و لێى په‌شیمان نابێته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵک ئه‌م ڕاستییه نازانن له‌ڕواڵه‌تى ژینى دنیا ئاگادارن و هیچ ئاگادارى پاشه‌ڕۆژ نین. مرۆڤ عه‌قڵى له چاویایه‌تى, هه‌رچه‌ند مه‌رج نیه ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یبینێت و هه‌ستى پێده‌کات سه‌ره‌نجامه‌که‌ى وا ده‌رچێت که ئه‌م بۆى ده‌چێت چونکه له پشت هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکى بێپایان هه‌یه که هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بوێت ده‌یکات ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌کى کردارى مه‌زن بوو بۆ بڕواداران تا زیاتر دامه‌زراوو ئارامگرتن له‌سه‌ر هه‌ق و ڕاستى. له ساڵى (614)ى زایینى دا فارسه‌کان زاڵ بوون به‌سه‌ر ڕۆمه‌کاندا و چوونه قودسه‌وه له‌سالێ (623)ى زایینى دا پاش نۆ ساڵ ڕۆمه‌کان سه‌رکه‌وتنه‌وه به‌سه‌ر فارسه‌کاندا که وشه‌ى (بضع سنين)سێ ساڵ تا نۆ ساڵه که موسڵمانه‌کانیش پاش نۆ ساڵ له دابه‌زینى سوڕه‌تى ڕۆم له‌ساڵى دووه‌مى کۆچیدا له‌ساڵى (623)ى زاینی‌دا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کافراندا له‌جه‌نگى به‌دردا ئایه‌ته‌کان بۆ ڕۆمه‌کان وشه‌ى (غلب) به‌کاردێنێت که زاڵ بوونه‌و ئیراده‌ى خوا بووه که سه‌رکه‌ونه‌وه زاڵ ببنه‌وه به‌ڵام بۆ موسڵمانان وشه‌ى (نصر الله) به‌کاردێنێت که سه‌رکه‌وتنێکى تایبه‌ته له خواوه بۆ بڕوادارانه چونکه ئه‌مانه له‌سه‌ر هه‌ق و ڕاستین و ڕۆمه‌کان هه‌رچه‌ند ئه‌هلى کیتابن به‌ڵام شایانى (نصرالله) نین, تا ته‌رازووه‌که له موسڵمانان و خه‌ڵکانى تر نه‌شێوێت.ئه‌وه‌تا جارى تریش جه‌خت له‌سه‌رکه‌وتنى (نصر الله) ده‌کات له‌جه‌نگى به‌درداو ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ)ال عمران/١٢٣

