سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌ده‌قه جاریه‌چیه‌و چه‌ند جۆرى هه‌یه؟
هه‌ورامان عزیز
پێناسه‌ى سه‌ده‌قه جاریه بریتیه له‌و چاكه‌و خێره‌ى كه مرۆڤى موسڵمان ئه‌نجامى ده‌دات و ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ى به‌رده‌وام بۆ ئه‌و كه‌سه‌له‌كاتى زیندوویی ودواى مردنیشى بۆى ده‌چێت وته‌رازووى چاكه‌ى به به‌رده‌وامى قورس ده‌كات
وپله‌و ده‌ره‌جه‌ى ئه‌وكه‌سه به‌رز ده‌كاته‌وه به جۆرێك ده‌گاته ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ته‌نها خوا ده‌زانێت چه‌ند زۆره‌و تا ئه‌و شته‌ى به جێى هێشتوه كارى پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر بگاته هه‌زاران ساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت , نمونه‌ش له‌م جۆره خێره زۆره كه ناتوانین هه‌مووی باس بكه‌ین به‌ڵام بۆ ڕونكردنه‌وه چه‌ند دانه‌یه‌كیان باس ده‌كه‌ین پێغه‌مبه‌رو یاوه‌ران و تابیعیه‌كان كه ئه‌و ئاینه‌یان ده‌ستاو ده‌ست پاراستوه به ئێمه‌یان گه‌یاند تا ڕۆژى دوایی خێریان به به‌رده‌وام بۆ ده‌چێت هه‌ركه‌سێكیش له سه‌ر ڕێگه‌ى ئه‌وان بڕوات و دروشمه‌كانى ئایین و شێوازه‌كانى چاكه كردن بڵاو بكاته‌وه ئه‌وا هه‌مان خێرى نه‌بڕاوه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت .
پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك چه‌ند جۆرێك ده‌ست نیشان ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رموێت :(إن مما يلحق المؤمن من عمله وحسناته بعد موته علماً نشره و ولداً صالحاً تركه و مصحفاً ورثه او مسجداً بناه او بيتاً لإبن السبيل بناه او نهراً اجراه او صدقة اخرجها من ماله في صحته وحياته تلحقه من بعد الموت ) السلسلة الصحيحة 7\3407
واتا : له‌و كاروكرده‌وه چاكانه‌ى دواى مردن به مرۆڤى ئیماندار ده‌گه‌نه‌وه‌وبۆى حیساب ده‌كرێ :
1- زانستێكى بڵاوكردبێته‌وه
2- منداڵێكى ێالحى دواى خۆى به‌جێ هێشتبێ
3- قورئانێكى دواى خۆی به دیارى به كه‌سێك به‌خشى بێت
4- مزگه‌وتێكى دروست كردبێت
5- شوێنێكى بۆ ڕێبواران دروست كردبێت
6- بیرێك یان كانیه‌ك یان ڕوبارێكى هه‌ڵكه‌ندبێت
7- هه‌ر شتێكى له سه‌روه‌ت و سامانى خۆى له كاتى له‌شساغى و ژیانى خۆى به‌خشى بێت
هه‌موو ئه‌وانه دواى مردن بۆى ده‌ژمێردرێت )
له لایه‌كى تریش پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست له شوێنێكى تر (3) جۆرى ترمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى بده‌ین و زۆرترین شوێنى به هه‌شت بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین وه‌ك ده‌فه‌رموێت(إذا مات الانسان انقطع عمله إلا من ثلاث :صدقة جارية أو علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له ) صحيح ابن خزيمة ج4/ص122
واتا: ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرد كرده‌وه‌كانى ڕاده‌وه‌ستێت و ده‌بچڕێ له دونیا ته‌نه به به (3) ڕێگا نه‌بێت
1- سه‌ده‌قه جاریه (خێرى نه‌بڕاوه‌ى به‌رده‌وام)....ئه‌و حه‌وته‌ى له سه‌ره‌وه باس كرا
2- زانستێك به جێ بهێلێت دواى خۆى سودى لێوه‌رگیرێت
3- منداڵێكى ێالح دوعاى بۆ بكات
ئه‌وه‌ى باسمان كردجۆره‌كانى سه‌ده‌قه جاریه بوو هیوادارم خواى گه‌وره له هیچ كامیان بێ به‌شمان نه‌كات و ته‌رازومان قورس بكات و پله‌ى پایه‌مان له قیامه‌تدا زۆر به‌رز بكات و نمره‌كانیشمان به جۆرێك بێت كه هه‌رگیز بیرمان لێ نه‌كردبێته‌وه اللهم امین
