سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنه‌کانى سوره‌تى حه‌شر
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌م سوڕه‌ته ده‌رباره‌ى جووله‌که‌کانى به‌نى (نضير)هاتووه‌ته خواره‌وه که گه‌ڕه‌کێک بوون له قه‌راخ شارى مه‌دینه کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم کۆچى کرد بۆ مه‌دینه په‌یمانیان به‌ست له‌گه‌ڵیدا که بێ زیان و بێ لایه‌ن بن له‌سه‌ره‌تاى ساڵى چواره‌مى کۆچیدا له‌ناوه‌ندى جه‌نگى ئوحود و خه‌نده‌ق دا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و چه‌ند هاوه‌ڵانێکى بۆ کارێک چوون بۆ لاى جوله‌که‌ى به‌نى (نضير) ئه‌وانیش به‌گه‌رمى چون به پیریانه‌وه و له ژێر سێبه‌رى دیوارێکدا دانیشتن جوله‌که‌کان له‌ناو خۆیانا ئه‌ڵێن هه‌رگیز هه‌لى وامان بۆ هه‌ڵناکه‌وێ یه‌کێ به‌دزیه‌وه ده‌نێرن تا له‌سه‌ربانه‌وه به‌ردێکى گه‌وره بدات به‌سه‌رى بێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم خواى گه‌وره‌ش بێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌مه ئاگادار ده‌کاته‌وه بێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خێرا هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڕوات هه‌روه‌ک ئیشێکى خۆى ببێت و بچێت بیکات و بێته‌وه هاوه‌ڵه‌کانى چاوه‌ڕێ ده‌بن نایه‌ته‌وه که ده‌زانن گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌دینه ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌سوپاسه‌وه دێته‌وه سه‌ریان و ناچاریان ده‌کات ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بهێڵن.
١- (هُوَ الَّذِي أَخْرَجَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ دِيَاڕهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْڕ مَا ظَنَنْتُمْ أَنْ يَخْرُجُوا وَظَنُّوا أَنَّهُمْ مَانِعَتُهُمْ حُصُونُهُمْ مِنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ يُخْڕبُونَ بُيُوتَهُمْ بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَاڕ)الحشر/٢ خوا ئه‌و خوایه‌یه که بێ بڕواکانى ئه‌هلى کیتابى ده‌رکرد له شوێنى خۆیان له‌کن یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى بێغه‌مبه‌ر و یارانى بۆ جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵیاندا گومانتان نه‌ئه‌برد که ئاوا ده‌رچن ئه‌وانیش وایان ده‌زانى که قه‌ڵاکانیان ده‌یانپارێزێت له‌سزاى خوا تا سزاى خوایان بۆ هات له‌لایه‌که‌وه که ته‌سه‌وریان نه‌ده‌کرد خوا ترسى خسته ناو دڵیانه‌وه به‌جۆرێک که خانوه‌کانى خۆیانیان وێران ده‌کرد به‌ده‌ستى خۆیان و به‌ده‌ستى موسڵمانان ئینجا په‌ند وه‌رگرن ئه‌ى ئه‌وانه‌ى چاوتان هه‌یه و شت ده‌بینن.
٢- (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَنْ يُشَاقِّ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)الحشر/٤ ئه‌م سزایه به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه که دژایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌ریان کرد هه‌رکه‌سیش دژایه‌تى خوا بکات تۆڵه‌ى خوا زۆر دژواره. ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێکى تر‌ى خوایه هه‌رکه‌س دژایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى و به‌رنامه‌که‌ى بکات وه‌ک به‌نى (نضير) ڕیسوایان ده‌کات له‌دنیا و له ئاخیره‌ت دا.
٣- (لَا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُحَصَّنَةٍ أَوْ مِنْ وَرَاءِ جُدُرٍ بَأْسُهُمْ بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْقِلُونَ)الحشر/١٤ جوله‌که‌کان به کۆمه‌ڵى و ڕووبه‌ڕووتان ناینه‌وه مه‌گه‌ر له‌ناو دێهاتى قایم کراوو شورا‌و قه‌ڵا و له‌پشت دیواره‌وه نه‌بێت ناکۆکى نێوانیان زۆره واده‌زانى ئه‌وانه یه‌کن له کاتێکدا ئه‌وان دڵیان په‌ڕاگه‌نده‌یه, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه که تێنه‌گه‌یشتوو نه‌فامن جوله‌که گه‌لێکى ترسنۆک و فێڵباز و خیانه‌تکارن زۆر له موسڵمانان ده‌ترسن زیاتر له‌وه‌ى له خوا ده‌ترسن (لَأَنْتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُوڕهِمْ مِنَ اللَّهِ)الحشر/١٣ جا بۆیه له‌کۆندا قه‌قڵاو شوراى قایم و به‌رزیان هه‌بووه و ئێستاش له فه‌له‌ستین دا هه‌مان به‌زم دووباره ده‌بێته‌وه که (جدار العازل)یان دروست کردووه و موراقه‌به‌ى ئه‌له‌کترۆنیان داناوه و کامیڕاى زۆریان بۆ چاودێرى داناوه که‌هیچى دایان نادات چونکه خوا به‌ده‌سه‌ڵاته بۆ ریسواکردنیان و له شوێنێکه‌وه بۆیان ده‌چێ که هه‌رگیز به خه‌یاڵیاندا نه‌هتبێت ئه‌م (جدار العازل)ه‌ى ئه‌مڕۆش ته‌سدیقى فه‌رموده‌که‌ى خوایه که عالیمى غه‌یب و شه‌هاده‌یه.

