سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تهفسیری سورهتی عبس
بسم الله الرحمن الرحیم
عَبَسَ وَتَوَلَّى (1)ڕووی گرژ کرد و پشتی تێکرد ڕوی لێ وەرگێڕا ئەوە کاتێک کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم خەریک بوو لە گەڵ گەورەکانی هۆزی قوڕەیش بانگی ئەکردن بۆ ئیسلام وە ئومێدی ئەوەی هەبوو کە بڕوا بێنن لەو کاتە کەسێک هات پرسیاری لێکرد ئەویش ڕووی گرژ کرد و پشتی تێکرد ڕوی لێ وەرگێڕا أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى
(2)کە ئەو کەسەی هات بۆ لای نابینا بوو ناوی عبد الله کوڕی شریح بوو ناسراوە بە ابن ام مکتوم ئاگادار نەبووە بەوەی کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم خەریکە لە گەڵ خەڵکێکی تر و پێویست ئەکا چاوەڕوان بێت داوای لە پێغەمبەری خوا کرد کە فێری بکا ئەوەی کە ئەیزانێ بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە بەر گرنگی بڕوا هێنانی ئەو سەرکردانە چونکە خەڵکێکی زۆر شوێنکەوتەیان هەبوو ڕووی گرژ کرد لەو کەسە نابینایەو ڕووی وەرگێڕا چونکە نە ئەبوا لەو کاتە گرنگە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم خەریکە بە گەیاندنی بانگەواز بۆ سەرانی قورەیش ئەو قسەی پێ ببڕێ بەڵام خوای گەورە زانایە بەوەی کەو ئەو کەسانە سوود وەرناگرن لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆیە بەو شێوە نەرمە ڕەخنەی نیشاندا بەو هەڵوێستەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ ئەوەی ببێ بە پەند بۆ هەموو بڕواداران و بزانن کە کەسێکی بڕوادار کە ئەیەوێ دینەکەی فێر بێ ئەوە لە پێشترە لە کاسانێکی کە خۆ بە گەورە ئەزانن و وا ئەزانن پێویستیان بە فێر بونی دین وَمَا يُدْڕيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى (3)وە تۆ چوزانی لە وانەیە ئەو نابینایە کە هاتووە پرسیارت لێ ئەکات مەبەستی بێ لە تاوان پاک بێتەوەو سوود لە قسەکانی تۆ ببینێ ڕَوْأَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنْفَعَهُ الذِّكْرَى (4)یان بیر بکاتەوە لە قسەکانی تۆ وە ئەو بیرکردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێ بەوەی کردەوەی چاک بکا و ملکەچ بێ بۆ فەرمانەکانی خواو دوور کەوێتەوە لە تاوان و سەرپێچی ئەوەش مەبەستە لە بانگەوازی ئیسلام کە خەڵک ملکەچی فەرمانەکانی خوا بن و دوور کەونەوە لە تاوان لە بەر ئەوە ئەو کەسانەی ئەیانەوێ بیر بکەنەوەو سوود وەربگرن لەو دینە ئەوانە ئەولا ترێکن کە ئامۆژگاریان بکەیت و کاتی خۆتیان بۆ تەرخان بکەیت نەک ئەوانەی کە گوێ ڕاناگرن و مەبەستیان دوا کەوتنی حەق نیە أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى (5)بەڵام ئەوەی خۆی بە دەوڵەمەند ئەزانێ و بە پارەو ماڵەکەی فریوی خواردووە وا ئەزانێ پێویستی بە بڕواهێنان نیە فَأَنْتَ لَهُ تَصَدَّى (6) تۆ ڕووی تێ ئەکەیت و گوێی لێ ڕائەگریت بەڵام ئەو سوودت لێ وەرناگرێ وە گومانی وایە پێویستی بە شوێن کەوتنی تۆ نیە فریوی خواردووە بە ماڵ و سامانەکەی وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى (7)وە چی لە سەر تۆ نیە ئەگەر ئەو نەیەوێ پاک بێتەوەو بەردەوام بێ لەسەر بێ بڕوایی چونکە تۆ تەنها ئەوەت لە سەرە بانگی بکەیت بۆ تەنها خوا پەرستی و ئەم دینەی پێ ڕابگەیەنی ئەگەر بڕوای نەهێنا ئەوە تاوانی لە سەر خۆیەتی تۆ ئەوەی لەسەرت بوو گەیاندت زیاترت لە سەر نیە وَأَمَّا مَنْ جَاءَكَ يَسْعَى (8)و بەڵام ئەوەی هاتووە بۆ لات هەوڵ ئەدا بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە تۆ تا دوور کەوێتەوە لە تاوان و لە خوا نزیک بێتەوە وَهُوَ يَخْشَى (9)وە ئەو خوا ئەناسێ لە خوا ئەترسێ و سوورە لەسەر ئەوەی سوود وەربگرێ لە ئامۆژگاریەکان فَأَنْتَ عَنْهُ تَلَهَّى (10)جا تۆش گوێی لێ ڕاناگری و بە کەسانی تر خەریک ئەبیت کە نایانەوێ سوود وەربگرن و لە خوا ناترسن كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ (11)نا ئاوا نابێ بەو شێوە مەکە چونکە ئەو قورئانە بیر خەرەوەیە بۆ هەموو کەس بێ جیاوازی وە ئەوەی دەستی پێوە بگرێ ئەو پلەی بەرزە لای خوا وە ئەوەی پشتی تێ بکا ئەوە زەلیل و ڕیسوایەو لە نزمترین پلەیە فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ (12)جا ئەو کەسەی بیەوێ بیری ئەکاتەوە بە خویندنەوەی وە گوێ ڕاگرتن لێی وە لێ تێگەیشتنی و کار پێ کردنی فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ (13)ئەو قورئانەش لە سەحیفەی =پەڕی= بەڕێزدایە لە =لوح المحفوظ= بە شێوەیەک کە مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ (14)بەرزە پلەی لای خوا وە پاکە کەس لە شەیتانەکان دەستیان ناگاتێ و هیچ زیادو کەمی تێدا ناکرێ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ (15)لە دەستی فریشتەی پاکن کە سەفیرن لە بەینی خواو بەندەکانی ئەوان ئەو قورئانە بە وەحی ئەگەیەنن بە بەندەکانی خوا كِرَامٍ بَرَرَةٍ (16)ئەو فریشتانە بەڕێزن و مل کەچن بۆ فەرمانەکانی خوا بە هیچ شێوەیەک لە فەرمانی خوا دەرناچن قُتِلَ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ (17)لەعنەت کراوە ئەو مرۆڤەی بێ بڕواو کافرە چی وای لێ کردووە جورئەتی ئەوەی هەبێ کوفر بە خوا بکات و خۆی بە زل بزانێ پاش ئەوەی کە ئایەتەکانی خوای بۆ ڕوون بۆتەوەو پێی گەیشتووە ئەی نابینێ مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ (18)خوا لەچ شتێک دروستی کردووە بۆ بیر ناکاتەوە ئەوەنە لە خۆ بایی بووە مِنْ نُطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ (19)لە دڵۆپە ئاوێکی لاواز دروستی کردووەو پاشان ڕێکی خستووە بە شێوەیەکی جوان کردویەتی بە مرۆڤێکی ژیرو بە توانا و ئەجەلی و رزقی وە کردەوەکانی و بەختەوەری و بەد بەختی بۆ ئەندازە کردووەو نوسیوە باشە چۆن بیر ناکاتەوە سەیری ئەوە بکا کە چۆن دروست کراوە بەو قۆناغانەی تێ پەڕیەوە لە سکی دایکی پاشان کە هاتۆتە دونیا و مناڵ بووە پاشان بووەتە گەنجێکی بەتواناو گەورە ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ (20)لە پاش ئەوەی بۆی ئاسان بووە بێتە ئەم ژیانەوە لە سکی دایکی بێتە دەرەوە ڕێگای بۆ ئاسان کردووە فێری هەموو شتێ بووە وە حەقی بۆ ڕوون کراوەتەوە پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانە کراوە تا ڕێگای ڕاستیان نیشان بدەن و ئاگاداریان بکەنەوە لە ڕێگای باتڵ و شەیتان وە کردەوەکانی بۆ ئاسان ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ (21) وە لەپاش ئەو هەموو نیعمەت و بەخششەی خوا پێی بەخشیوە لە دروست کردنی و هەموو بەخششەکانی تر لە پاش تەواو بوونی ئەجەلەکەی ئەیمرێنێ و ئەیخاتە گۆڕەوە لەوەش ڕێزی لێ گیراوە کە لاشەکەی ئەخرێتە ژێر خاک نەوەک وەک ئاژەڵ بێ بۆگەن بکا لە سەر زەوی ببێ بە خۆراکی دڕندەکان ثُمَّ إِذَا شَاءَ أَنْشَرَهُ (22)پاشان کە خوا ویستی لە کاتی دیاری کراودا زیندوی ئەکاتەوە ئەو زیندوو بونەوەش زەحمەت نیە بۆ ئەو خوایەی کە یەکەم جار هێناویەتیە بوون و بەو هەموو قۆناغەی تێپەڕاندووە كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ (23)نا وانیە کە ئەو کافرانە گومان ئەبەن بەوەی زیندوو بوونەوە نیە بەڵکو ئەو ڕۆژە حەقەو دێت بەڵام کاتێکە کە دیاری کراوە تەنها خوا ئەیزانێ لە پاش ئەوەی ئەوە کۆتایی دێ کە خوا نوسیوێتی ببێ لە پێش هاتنی ئەو ڕۆژە وە ئەو کافرانەش ئەگەر چی بانگەشەی ئەوە بکەن مافی خوایان لە سەر نیەو هەڵساون بە جێ بەجێ کردنی ئەوەی لە سەریانە ئەوە وانیە فەرمانی خوایان جێَبەجێ نەکردووە بەوەی کە تەنها خوا بپەرستن و هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن و تەنها لە خوا داوا بکەن ئینجا خوای بەرز ئەوە بیریان ئەخاتەوە کە پێی بەخشیون لە دونیاو بەڵگەشە لەسەر توانای بێ سنوری خواو لە سەر زیندوو بوونەوە فَلْيَنْظُڕ الْإِنْسَانُ إِلَى طَعَامِهِ (24)جا با مرۆڤ سەیری خواردنەکەی بکات چۆن ئەیخوات چۆن لە لاشەیان دەر ئەچێتەوە وە با سەیر بکا دانەوێڵەو ڕووەکەکان چۆن بەرهەم هاتوون و دروست بوون و بۆ ئەوان ئاسان بوووە تا بیخۆن أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (25) چۆن ئاومان لە ئاسمان دابەزاندووە بۆ سەر زەوی بە هۆی هەورو باران بارینەوە ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (26)پاشان ئەو زەویە ڕەق و بە هێزەمان لەت لەت کردووە بەو گژو گیایە و دانەوێڵە ناسکانە ئەمە بەڕاستی پەندی تێدا وە دەری ئەخا بۆ تان کە ئێوەش ئاسانە زیندوو بونەوەتان فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (27)جا ڕواندومانە لەو زەویە دانەوێڵەمان لە گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و برنج و ئەوانەی تر بۆ دەرخستوون ئەمە ئەگەر خوای گەورە نەیڕوێنێ چ هێزێک ئەتوانێ بیڕوێنێ !؟ بەڵام لە گەڵ ئەوەش زۆربەی خەڵکی هەر خۆیان لە ئاقار ئەو هەموو ئایەت و نیشانە بێ ئاگا ئەکەن و هێشتا هاوبەش بۆ خوا بڕیار ئەدەن لە جیاتی شوکری خوا بکەن کوفر ئەکەن پەنا بە خوا وَعِنَبًا وَقَضْبًا (28)وە ترێ و سەوزەمان بۆ لەو زەویە ڕواندوون بەو شێوەی کە ئەیبینن بووە بە خۆراکتان و جۆرەها سوودی هەیە بۆتان وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا (29)وە داری زەیتون و دار خورمامان بۆ ڕواندون لەو زەویە کە زەیتون و خورما سوودەکانیان لە ژمار نایەن هەم ئەوەی کە خۆراکە برسیەتیتان ئەشکێنێ وە هەم ئەوەی کە ئەیکەن بە داو دەرمان بۆ شیفای دەردەکانتان وە چەندەها سوودی تر لە دارو گەڵای خورما یان لە زەیتی زەیتوون ئەبینن وَحَدَائِقَ غُلْبًا (30)وە چەندەها بیستانی پڕدارو چڕ بەسەر یەکەوەمان بۆ ڕواندوون لەو زەویە کە ئێوە لە سێبەرەکەی ئەحەوێنەوەو بەرو بوومەکەی ئەخۆن چەندە دڵ ڕفێنە ئەو بیستانانە چەندە جوانە بۆ بیر ناکەنەوە چۆن دروست بووە چ هێزێک لەم زەویە ڕەقە دەری خستووەو ڕواندویەتی بەو شێوەیە هەر دارەو بەرێکی هەیەو هەر بەرەو تامێکی هەیە هەمووشی لە سەر یەک خاک و بە یەک ئاو ڕواوە وَفَاكِهَةً وَأَبًّا (31)وە ئەو هەموو جۆری میوەمان بۆ ڕواندوون لەو زەویە لە سێو وە لە هەنارو هەنجیرو خۆخ و پرتەقاڵ و هەرمێ وە هەموو جۆرەکانی تری میوە وە ئالیکی ئاژەڵەکانتان هەر لەو زەویە بۆ ڕواوە بێ ئەوەی پێی ماندوو ببن لەوەڕی ئاژەڵەکانتان بۆ ئامادە کراوە ئەوەش هەر سوودی هەیە بۆ بەردەوامی ژیانی ئێوە مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (32)ئەوە هەمووی بۆ سودی ئێوەو ئاژەڵەکانتانە تا ببێ بە خۆراک بۆتان میوەکان ودانەوێڵە بۆ ئێوە گژو گیاو ئالیک بۆ ئاژەڵەکانتان لە پاش ئەو هەموو نیعمەتە کە خوا پێی بەخشیون چۆن جورئەتی کوفر کردن ئەکەن بەو نیعمەتانە فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ (33)جا کە ئەو دەنگە بەهێزە هات لەو کاتە کە فوو کرا بە ێوردا بۆ زیندوو بوونەوەتان کە بە شێوەیەکە نزیکە پێی کەڕ ببن ئەوەنە بەهێزە جا ئەو کاتە هەمووتان زیندوو ئەبەنەوە ناخۆشی وا دێتە پێشتان و شتی وا ئەبینن کەس بەسەر کەسەوە نابێ تا ئەگاتە ئەو ڕادەی يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ (34)ئەو ڕۆژە لە بەر ناخۆشی و توندی بەڵاکانی مرۆڤ لە برای خۆی ڕا ئەکات کە لە دونیا خۆیان لە سەر یەک بە کوشت ئەدا بەڵام لەو ڕۆژە لێی ڕا ئەکا وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ (35)وە لەدایک و باوکی خۆی ڕائەکات کە چەندە لە دونیا مرۆڤ حەزی بە باوەشی دایک و باوکە لە کاتی ترسانی بەڵام ترسی ئەو ڕۆژە ئەوەنە گەورەیە وای لێ ئەکا لە دایک و باوکیشی ڕابکات وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ (36)وای لێدێ تەنانەت لە خێزانەکەی وە لە مناڵەکانی ڕا ئەکا کێ هەیە لە دونیا خۆی بە کوشت نایا لە سەر خێزانی و مناڵی دەی ئەگەر وای لێبێت لەوانیش ڕابکەی ئەبێ چەندە ناخۆش و ترسناک بێ ئەو ڕۆژە لِكُلِّ امْڕئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ (37)هەر کەسە لەوان لەو ڕۆژە شتێکی هەیە پێوەی سەرقاڵە ئاگای لە کەسی تر نیە تەنانەت پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام ئەڵێن نەفسی نەفسی خۆم خۆم لەو کاتەی خەڵک داوایان لێ ئەکەن شەفاعەت بکەن تەنها پێغەمبەری ئاخیر زەمان نەبێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەتوانێ و ئیزن ئەدرێ لەو ڕۆژە شەفاعەت بکات جا لەو ڕۆژەش خەڵک لێک جیا ئەبنەوە کافرو موشریک و بێ بڕواکان و شوێن کەوتەکانیان لە لایەک بە شێوەیەکن وە بڕوا دارو ئەوانەی تەنها خوایان پەرستووەو لە خوا ترساون و شوێنی پێغەمبەران کەوتوون لە لایەک و بە شێوەیەکی تر وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُسْفِرَةٌ (38)ڕووی وا هەیە لەو ڕۆژە ئەدرەوشێتەوە و نورانین و ڕوویان گەشو جوانە ئەوانە کۆمەڵی بڕوادارانن ئەوانەی لە خوا ترساون ضَاحِكَةٌ مُسْتَبْشِرَةٌ (39)لەو ڕۆژە ناخۆشە ئەوان ناترسن و خەمبار نین بەڵکو دەم بە پێکەنینن و شادومانن دڵ خۆشن ئەو دڵ خۆشیە لەدەم و چاویان دەر ئەکەوێ چونکە ئەهلی بەهەشتن و لەوانەن کە خوا پاراستونی لە ئاگری جەهەننەم و لەناخۆشی و بەڵاکانی ئەو ڕۆژە وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ (40)وە ڕووی وا هەیە لەو ڕۆژە کە تۆزاوی بووەو خەفەت بارن خەم دایگرتوون لە ترس و دڵە ڕاوکێن ئەوانەش کافرو بێ بڕواکانن ئەوانەی لە خوا نەئەترسان و شوێنی پێغەمبەران نەکەوتبوون تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ (41) دەم و چاویان و ڕوویان ڕەش داگەڕاوە لە شەرمەزاریان و زەلیلیان أُولَئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ (42)ئەوانە بۆیە ئەوە حاڵیانە لەوانەن کە کافر بوون و خراپەکار و بەد ڕەوشت بوون و ستەم کار بوون و لە سنووری خۆیان دەر چوبوون تەنها لە دوای هەواو ئارەزوو بوون شوێنی پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام نەکەوتبوون
