سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌ڕان به‌دواى جیاوازى ماناى ئه‌و وشانه‌ى که‌له‌یه‌ک ده‌چن :
ئه‌ندازیار عوسمان
له‌زمانى عه‌ره‌بى دا جارى واهه‌یه کۆمه‌ڵێ وشه به‌ده‌ورى یه‌ک مانادا دێن و ده‌چن , به‌ڵام جیاوازیش هه‌یه له‌نێوانیانداو قورئان هه‌رکامێکیانى به‌کار هێنابێ به‌حساب وبه‌حیکمه‌ت به‌کارى هێناون…
نموونه‌ى یه‌که‌م/ وشه‌ى( الفقير, المسكين) هاتووه له‌چه‌ند ئایه‌تێکى قورئانداو جیاوازى هه‌یه له‌نێوانیاندا…
أ-الفقیر… که‌سێکه که‌هه‌ژاره‌و پێویستى به‌خه‌رجىیه بۆ خۆى وماڵ ومناڵى, به‌ڵام پێوه‌ى دیار نىیه‌و , که‌سێ نه‌زانێ له‌به‌ر شێوه‌و ڕه‌نگ وڕوو، وه قسه نه‌کردنى هه‌ست ناکا که هه‌ژاره , یا به توانایه‌و ئیش ده‌کات , وانازانرێ موحتاجه‌و به‌شى ناکات..
قورئان ده‌فه‌رموێت ( لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ لا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْباً فِي الْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْڕفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ لا يَسْأَلونَ النَّاسَ إِلْحَافاً) (البقرة:273) واته
/ خێر‌و سه‌ده‌قات بده‌ن به‌و هه‌ژارانه‌ى له‌پێناو خوادا لێ‌بڕاون وناتوانن بگه‌ڕێن به‌زه‌ویدا بازرگانى وکاسبى بکه‌ن( بةهؤى خةريك بوونيان بؤ طةياندنى ثةيامى خوايى), ئه‌وه‌ى نه‌یانناسێت, واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن , تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص) به‌ڕه‌نگ وڕووخسارو سیمایاندا ده‌یانناسیته‌وه , داواناکه‌ن له‌خه‌ڵکىو, به‌زۆر شت ناسه‌نن وخه‌ڵکى ڕووگیر ناکه‌ن, هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه‌پێى. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ) (فاطر:15) واته/ خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو موحتاجى خوان وخواى گه‌وره‌یه که‌ده‌وڵه‌مه‌ندن وسوپاسکراوه…واته هه‌مووخه‌ڵک هه‌ژارن, ئه‌گه‌ر دیاریش نه‌بێ پێیانه‌وه
هه‌روه‌ها جووله‌که‌کان بێ ئه‌ده‌بیان ده‌کردوو ده‌یان ووت ( لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْڕ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَڕيقِ) (آل عمران:181)
واته/ سوێند بێت بێگومان خواى په‌روه‌ردگار گوفتارى نابه‌جێى ئه‌و جووله‌کانه‌ى بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین, ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت وتۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان , هه‌روه‌ها کوشتنى پێغه‌مبه‌ران به‌ده‌ستى ئه‌وان به‌ناحه‌ق( ئةويش تؤمار كراوة لةسةريان) له‌دۆزه‌خیشدا پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزاى ئاگرى سوتێنه‌ر…
نه‌یان وت خواى گه‌وره(مسكين)ه, واته هه‌ژاره‌ودیاره پێیه‌وه که هه‌ژاره, به‌ڵکو له‌عنه‌تیان لێبێ وتیان خوا هه‌ژاره هه‌رچه‌ند هه‌ژارىیه‌که‌شى نادیاره…
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تى موساش که‌چوو بۆ مه‌دیه‌ن فه‌رمووى ( فَسَقَى لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّى إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ) (القصص:24)
واته/ ئاوى مه‌ڕوو ماڵاته‌که‌ى بۆ دووئافره‌ته‌که دا‌و, دوایى چووه ژێر سێبه‌رێکه‌وه‌و فه‌رمووى: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستى تۆ خێروبێرى زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم, به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم وئاتاجى به‌خششى زیاترم…
( ديارة هةذارىيةكةى خؤى لاى خوا دةردةبڕيَت وبؤ خةلَكى باس ناكات)
ب-( المسكين) ئه‌و هه‌ژاره‌یه که‌پێوه‌ى دیاره هه‌ژاره, به‌وه‌ى که داوا ده‌کات, یان حاڵ وبارو زروفى دیاره‌که‌نه‌بووه‌و نه‌دارایه…
قورئان ده‌فه‌رموێت( يَسْأَلونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَ الْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ) (البقرة:215) واته/ لێت ده‌پرسن ئه‌ى محمد(ص)که‌چى ببه‌خشن, پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک وباوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن, هه‌روه‌ها خزمان وهه‌تیوان وهه‌ژاران وڕێبوارانى نه‌داریش, هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن, دڵنیا بن که خوا زاناوئاگاداره.( ليَرةدا مةبةست ئةو هةذارانةية كةديارن).هه‌روه‌ها بۆ جوله‌که‌ش ده‌فه‌رموێت( وَضُڕبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ (البقرة:61) واته/ جا به‌هۆى لاسارى وخراپیانه‌وه سووکىو ڕیسوایى ولاتى وزه‌بوونىو(هةذارىيةك كةثيَيانةوة ديارة يان خؤيان وا دةردةخةن بؤ ئةوةى سؤزو بةزةيى خةلَك بةلاى خؤياندا ڕابكيَشن)درا به‌سه‌ریانداو شایانى خه‌شم وقینى خوایش بوون…
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى سیفاتى ئه‌هلى دۆزه‌خه‌وه ده‌فه‌رموێت( وَلا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ) (الحاقة:34) واته/(ئةو دؤزةخىية) باوه‌ڕى به‌خواى گه‌وره نه‌بوو, هانى که‌سى نه‌ئه‌دا که‌خواردن بده‌ن به‌و هه‌ژارانه‌ى که‌ته‌واو دیاره هه‌ژارو نه‌دارن(واتة: بةضاوىخؤى ئةيبينين كةضى طوىَى نةئةدانىَ) و، نافه‌رموێ(على طعام الفقير) چونکه فه‌قیره‌که هه‌ژارىیه‌که‌ى دیار نىیه‌و ڕه‌نگه گله‌یى له‌سه‌ر نه‌کرێ وه‌کو ئه‌وه‌ى که(مسكين)ه‌و دیاره…
(الفقيروالمسكين) به‌یه‌کیشه‌وه هاتوون( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَاڕمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَڕيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) (التوبة:60)
واته/ بێگومان زه‌کات بۆ هه‌ژارىدیاو نادیار‌و ئه‌و که‌سانه‌ى که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه‌و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ى که‌هێشتا دڵیان دانه‌مه‌زراوه‌و دڵیان ڕاده‌گیرێ وبۆ ئازاد کردنى کۆیله‌کان ویارمه‌تى دانى قه‌رزاره‌کان وبۆ گه‌یاندنى ئاینى خوا‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که‌پاره‌یان لێده‌بڕێت ونه‌دارده‌بن, دابه‌شکردنى زه‌کات به‌و شێوه‌یه فه‌رزه له‌لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنى موسڵماناندا, خواش زانا‌و دانایه.
نموونه‌ى دووه‌م/ له قورئاندا وشه‌ى(مسّ) و وشه‌ى(أصاب) هاتووه, که‌یه‌که‌میان به‌رکه‌وتنێکى زۆر که‌م و, دووه‌میشیان یانى به‌رکه‌وتنێکى زیاتر‌و تووش بوونى شتێکى گه‌وره خێر بێیان شه‌ڕ, قورئان ده‌فه‌رموێت( إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ) (آل عمران:120)
واته/ ئه‌گه‌ر که‌مترین خۆشى ڕووتان تێ بکات کافران پێیان ناخۆشه‌و, ئه‌گه‌ر تووشى به‌ڵاو موسیبه‌ت وناڕه‌حه‌تىیه‌کى گه‌وره‌ش بوون دڵشاد ده‌بن, جائه‌گه‌ر خۆ گرو پارێزکاربن, پیلانى ئه‌وان هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت,چونکه به‌ڕاستى خوا ده‌ورى پیلانیانىداوه‌و ئاگادارى هه‌موو کاروکرده‌وه‌ونه‌خشه‌یه‌کیانه.

