سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیمان و زانست
له ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاستدا ، کێشمه‌کێشێکى گه‌وره دروست بوو له نێوان که‌نیسه‌و زانایاندا ، تێگه‌یشتن له‌ده‌قه‌کان و بیرکردنه‌وه‌ى ئازاد له لایه‌ن پاپاکان وقه‌شه‌کانه‌وه قۆرخ کرابوون،سه‌رانى که‌نیسه ده‌یانویست قسه نه‌بێ له‌سه‌رو قسه‌ى خۆیانه‌وه و که‌س قسه له‌قسه‌یاندا نه‌کات ، دیاره ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فیتره‌تى مرۆڤدا ناگونجێ ، بۆیه پێکدادان دروست بوو ، زانایان لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌کردو بیروبۆچوونى خۆیان به‌خه‌ڵکى ده‌گه‌یاند، سه‌رانى که‌نیسه‌ش ده‌یانویست ڕێیان لێ بگرن .
هه‌ندێ زانا باسى خڕێتى زه‌ویان کرد ، سه‌رانى که‌نیسه دژیان وه‌ستانه‌وه‌و کافریان کردن و،ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته ئه‌وه‌ى که زانایه‌ک له‌سه‌ر بیروبۆچوونى بسوتێنرێ ، ئه‌مه درێژه‌ى کێشا هه‌تا که‌نیسه و زانست له‌یه‌ک جیاکرانه‌وه‌و بیروبۆچوونى که‌نیسه خرایه‌وه ناوچوار دیوارى خۆى .
هه‌ندێ که‌س ویستیان ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه‌ش بگوێزنه‌وه لاى ئێمه‌و، ئیسلام له چوار دیوارى مزگه‌وتدا به‌ندبکه‌ن ، دیاره ئه‌مه‌ش نه‌چووه سه‌ربۆیان ، چونکه هه‌رگیز ئیسلام دژىزانین وزانست نه‌بووه ،بگره هه‌میشه هانى بیرکردنه‌وه‌و سه‌رنجدانى داوه و، فێربوونێک که‌له‌به‌ر خوابێت به عیباده‌ت داویه‌تیه قه‌ڵه‌م .ئه‌وه‌تا قورئان ده‌فه‌رموێت :
(قل انظروا ماذا في السماوات والارض)١٠١ یونس
(إِنَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّلْمُؤْمِنِينَ ، وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَابَّةٍ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ) الجاپیه ٣-٤
(قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) ٢٠ العنکبوت ٠
(وَهُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْڕجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ انظُرُواْ إِلِى ثَمَڕهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) ٩٩ الأنعام ٠
واته:پێیان بڵآ،سه‌یرکه‌ن چى له‌ئاسمانه‌کان وزه‌ویدایه ، به‌ڕاستى له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌وئایاتى زۆر هه‌یه بۆ بڕواداران و له‌دروستبوونى خۆتان و گیانله‌به‌رانى ده‌وروبه‌رتان به‌ڵگه‌ى زۆر هه‌ن بۆگه‌لێک که‌یه‌قینیان هه‌بآ ، پێیان بڵآ : بگه‌ڕێن به‌زه‌ویدا سه‌یربکه‌ن ژیان چۆن ده‌ستى پێکردوه ،هه‌روه‌ها سه‌یرکه‌ن دره‌خته‌کان چۆن به‌روبووم ده‌گرن وچۆن ئه‌و به‌روبوومه پێده‌گات .
له‌باره‌ى زانایانیشه‌وه ده‌فه‌رمووێت:
*( شَهِدَ اللّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُواْ الْعِلْمِ قَآئِمَاً بِالْقِسْطِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)١٨ ال عمران واته : خوای گه‌وره خۆی شایه‌تى داوه وده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تى که به‌ڕاستى جگه له‌و هیچ خوایه‌کى ترنیه که شایانى په‌رستن بێت ، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانســته‌کانیش (لةثيَغةمبةران وزانايان)،که‌به‌ڕێگه‌یه‌کى ڕاست ودروست ئه‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه دادپه‌روه‌رى ڕه‌هایه و جگه له‌و زاته خوایه‌کى تر نیه و ئه‌و بالآده‌ست ودانایه.
*( وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ)٢٨فاگر واته:به‌ڕاستى زانایانن که له‌خوا ده‌ترسن .
*( وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ)٦سبأ واته :ئه‌وانه‌ى زانست وزانینیان لایه ، ئه‌هلىکیتاب یان زانایانى تر،شایه‌تى ئه‌ده‌ن که‌ئه‌مه‌ى له‌خواوه بۆت هاتووه هه‌ق و ڕاستىیه .
*( يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) ١١المجادله واته : خواى گه‌وره ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه له‌ئێوه‌و ئه‌وانه‌شتان که‌زانست وزانیاریان پێدراوه چه‌نده ها پله به‌رزیان ده‌کاته‌وه ..

