سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیمان پێهێنان و متمانه هه‌بوون به قورئان
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دووه‌مین ئه‌رکمان له به‌رانبه‌ر قوڕئان‌دا ئه‌وه‌یه که پاش ئاشنا بوون به قوڕئان که له خاڵى یه‌که‌مدا به درێژى باسمان کرد ئیمانى پێبینین وه متمانه‌مان پێى هه‌بێ, که دیاره ئیمان پێهێنان و متمانه هه‌بوون به قوڕئان دوو شتى تێکهه‌ڵکێشن, به‌ڵام یه‌ک شت نین و له‌یه‌ک جیان هه‌رچه‌نده به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ستن دیاره بڕوا هێنان به قورئان واته: ئیمان هێنان به‌وه که قورئان دوایین کتێبى خوایه (سبحانه وتعالى)و دوایین په‌یامى خوایه به پێغه‌مبه‌رى کۆتایى خۆیدا ناردوویه‌تى و ئه‌ویش له جیبریل (عليه الصلاة والسلام)وه‌رى گرتوه که وه‌کو پێشتر باسمان کرد ئایه‌ته‌کان و فه‌رمایشته‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن (جيبريل)سه‌رۆکى هه‌موو فریشته‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن جبریل سه‌رۆکى هه‌موو فریشته‌کانى خواى په‌روه‌ردگار بێ بۆیه خوا سبحانه وتعالى ئه‌وى دیارى کردوه که په‌یک و په‌یم هێنه‌رى بێت بۆ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاه والسلام
وه مه‌به‌ستیشمان له متمانه و باوه‌ڕ هه‌بوون به قوڕئان ئه‌وه‌یه که هه‌رچى قوڕئان قورئان گرتوویه‌ته له سه‌دا سه‌د هه‌مووى راسته و به‌قه‌د نوکى ده‌رزى که‌م و کووڕیى تێدا نیه جا چ ئێمه له هه‌مووى تێبگه‌ین چ له هه‌ندێکى تێنه‌گه‌ین گرنک ئه‌وه‌یه که ئێمه مادام خۆمان موسڵمان بزانین ده‌بێ متمانه‌مان هه‌بێ به‌وه که هه‌رچى له قورئان دا هه‌یه له‌سه‌دا سه‌د ڕاسته و به‌قه‌د نوکى ده‌رزى که‌لێن و که‌م و کوڕیى تێدا نیه دیاره متمانه هه‌بوون به ڕاستێتى قورئانیش به‌رهه‌م و زاده‌ى ئیمان هێنانه به قورئان و هه‌ر که‌سێک بڕواى وابێ و قه‌ناعه‌تى وابێ که قورئان فه‌رمایشتى خوا و کتێبى خوایه ئه‌وه به ته‌ئکید ئه‌و قه‌ناعه‌ته و بروایه چه‌نده به‌هێز بێ له دڵیدا هێنده‌ش متمانه هه‌بوون و باوه‌ڕ هه‌بوون به قورئان له دڵیدا به‌هێز ده‌بێ چونکه خوا سبحانه وتعالى صیفه‌ته‌کانیشى وه‌ک خوێنى خواش به‌رزترین وته‌واوترین زاته به‌ڵکو هیچ شتێ وه‌ک خوا نیه وه خوا وه‌ک هیچ شتێ نیه وه‌ک فه‌رمویه‌تى (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ)الشورى/١١ دیاره ئه‌وه‌ش هه‌م زاتى ده‌گرێته‌وه وه هه‌م صیفه‌ته‌کانیشى که‌واته صیفه‌ته‌کانى خوا ته‌واوترین و چاکترین سیفه‌تن وه‌ک چۆن زاتى خوا ته‌واوترین زاته و هه‌ر خوا سبحانه وتعالى بونه‌که‌ى له خۆیه‌وه‌یه و غه‌یرى خوا هه‌موو بوونه‌که‌ى پێدراوه ئه‌وه‌تا کاتێک فیرعه‌ون له مو‌سا و هاڕونى براى علیهما الصلاه والسلام ده‌پرسێ (فَمَنْ رَبُّكُمَا يَا مُوسَى)په‌روه‌ردگارتان کێیه ئه‌ى مووسا ؟ مووسا زۆر به کورتیى وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى)په‌روه‌ردگارمان ئه‌و که‌سه‌یه بوونى به هه‌موو شتێک داوه و پاشان ڕێنمایشى کردوه به‌ڵێ ته‌نیا خوا سبحانه وتعالى بونه‌که‌ى له خۆیه‌وه‌یه و غه‌یرى خوا هه‌موو بونى پێدراوه بۆیه کاتێکیش دێ که بونه‌که‌یان لێوه‌رده‌گرێته‌وه صیفه‌ته‌کانى خواش به هه‌مان شێوه به‌بێ سنور په‌سند و چاک و تێر و ته‌واون واته که باسى زانیارى خوا ده‌که‌ین زانیارى خوا سنورى نییه ئه‌وه نیه بڵێى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و شتانه ده‌زانێ به‌ڵام شتێک هه‌یه نایزانێ (إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ)الانفال/٧٥ وه که باسى ره‌حمه‌تى خوا ده‌که‌ین ره‌حمه‌تى خوا بێسنوره وه‌ک فه‌رمویه‌تى (وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ)الاعراف/١٥٦ واته ره‌حمه‌تى من شتێکى گرتۆته‌وه وه که باسى ویستى خوا ده‌که‌ین ده‌ڵێن هیچ شتێک نیه له‌ژێر کۆنترۆڵ و ئیراده‌ى خوا بچێته ده‌ر وه که‌باسى ده‌سه‌ڵاتى خوا ده‌که‌ین باسى ده‌سه‌ڵاتێکى بێ سنور ده‌که‌ین (إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)البقره/٢٠ واته خوا له هه‌موو شتێ به توانایه هه‌روه‌ها ویستى خوا بێ سنوره و هه‌رچى بیه‌وێ ده‌یکات و ویستى خوا هه‌موو شتێ ده‌گرێته‌وه (إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُڕيدُ)هود/١٠٧ وه فه‌رمایشتى خواش که بێگومان قورئان فه‌رمایشتى خوایه ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو صیفه‌ته‌کانى خوا له‌و په‌ڕى ته‌واویى دایه وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ (وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا)الا‌نعام/١١٥ وه فه‌رمایشتى په‌روه‌ردگارت ته‌واوى کردوه له راستیى و له دادگه‌رییدا چونکه فه‌رمایشتى خوا ده‌بێته‌وه به دوو جۆر یان هه‌واڵ دانه یاخود بڕیاردانه هه‌واله‌کانى خوا سبحانه وتعالى ئه‌وه‌ى که خوا هه‌واڵى پێ ده‌دا له‌سه‌د سه‌د ڕاستن هه‌روه‌ها حوکم و بڕیاره‌کانیشى له‌سه‌د سه‌د دادگه‌رانه و به‌جێن به‌ڵێ فه‌رمایشتى په‌روه‌ردگارمان له ڕاستى دا و له دادگه‌رییدا ته‌واویان کردوه ئێستاش دواى ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه با ته‌ماشاى ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته به پێزه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بکه‌ین که چۆن له‌سه‌ر موسڵمان و ئیمانداران پێویست ده‌کات ئیمان به کتێبى خوا بێنن و متمانه‌شیان هه‌بێ به کتێبى خوا خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا آَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِڕ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا)النساْ / خوا سبحانه وتعالى ڕوو له ئێمه‌ى موسسڵمان و خاوه‌ن ئیمان ده‌کات و ده‌فه‌رموێ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه! ئیمان بێنن به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى صلى الله علیه وسلم وه به‌و کتێبه‌ى که له پێشه‌وه ناردویه‌تى واته به هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ى که له‌پێشدا ناردونى یانى واته به هه‌مووو ئه‌و کتێبانه‌ى که له‌پێشدا ناردونى یانى پێش قورئان ئه‌دى که‌سێک ئیمان نه‌هێنێ؟(وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِڕ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا)وه هه‌ر که‌سێک بێ برَوا بێت به خوا و فریشته‌کانى خوا و کتێبه‌کانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رانى خوا و به رۆژى دوایى ئه‌وه زۆر به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا گومڕا بوه واته گومرابونه‌که‌ى هیچ ته‌م و مژى تێدا نیه که‌واته ئێمه‌ى ئیماندار له‌سه‌رمان پێویست کراوه که ئیمان به کتێبى خوا بێنین لێره‌دا پرسیارێک دروست ده‌بێ باشه که ئێمه ئیماندارین دیاره ئیمانمان به کتێبى خوا هه‌یه ئه‌دى بۆچى خوا ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا آَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ)وه‌ڵامه‌که‌ى هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئیمان پله پله‌یه ئایا ئیمانى جیبریل علیه الصلاه والسلام وه‌کو ئیمانى خه‌ڵکى دیکه وایه؟ به ته‌ئکید نه‌خێر وه ئایا ئیمانى پێغه‌مبه‌رى کۆتایى وه باقى پێغه‌مبه‌رانى دیکه وه‌ک ئیمانى خه‌ڵکى دیکه؟ به ته‌ئکید نه‌خێر وه ئایا ئیمانى هاوه‌ڵانى به‌رێزى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه بنه‌ماڵه و خزمانى نزیکى که له خزمه‌تى دابوون و ڕۆژانه و شه‌وانه بینیویانه که وه‌حى بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر دابه‌زیوه وه‌ک ئیمانى خه‌ڵکى دیکه وایه که له‌و جه‌وه‌دا نه‌ژیاون؟ بێگومان نه‌خێر که‌واته ئیمان پله پله‌یه بۆیه‌ش خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ ئیمان بێنن

