سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تهفسیری سورهتی التكوير
بسم الله الرحمن الرحيم
إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1)ئەو کاتەی قیامەت دێت و ڕۆژ =خۆر = ئەپێچریتەوەو لول ئەکرێ ئەخرێتە ناو جەهەننەمەوە لەو کاتە ترسناکە ئەبێ چۆن بێ کە ئەو ڕۆژە بە ئاسمانەوە نەمێنێ و لول بکرێت!؟ وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (2)وە کە ئەستێرەکان لە شوێنی خۆیان نەمێنن هەمووی بکوژێتەوەو بە سەریەکا بکەوێ ئەبێ چەندە ناخۆش بێ !؟ وَإِذَا الْجِبَالُ سُيِّرَتْ
(3)وە کە شاخەکان لە شوێن خۆیان هەڵکەندێنران و پارچە پارچە بوون و ڕۆیشتن بوون بە تەپ و تۆزو نەمان ئەبێ مرۆڤی لاواز چی بەسەر بێ خوا پەنامان بدا وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ (4)وە کە وشترە سک پڕەکان کە زۆر خۆشەویستە لای خاوەنەکەی بەڵام لە بیر کران لەبەر ناخۆشی و بەڵای ئەو ڕۆژە یانی کە کەس ماڵی بیر نەما کۆی بکاتەوە یان خەمی لێ بخوا وەک پێشتر لە دونیا شەڕیان لە سەر ئەکردو یەکتریان لە سەر ئەکوشت بەڵام ئەو ڕۆژە ئەوەنە ناخۆشە ماڵ و سەروەت لە بیر ئەکرێ هەتا ئەو وشترانەی کە سک پڕن نزیکی وادەی ئەوەیان هاتووە بێچووەکانیان ببێ لەگەڵ ئەوەی لای خاوەنەکەی باشترین ماڵیەتی لە بیر ئەکرێ بەلایا ناچێ چونکە شتێک هاتووە بەسەریاندا زۆر لەوە گەورە ترە وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ (5)وە کە دڕندەکان و جانەوەرەکان =ئاژەڵەکان= کۆ کرانەوە تێکەڵ بە یەک بوون بۆ ئەوەی کە خوای بەرز تۆڵەیان لێ بسەنێتەوە هەتا مافی مەڕی بێ قۆچ وەر ئەگرێتەوە لە مەڕی قۆچ دار پاشان ئەیانکاتەوە بە خۆڵ ئەوە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوێ کە خوا ستەم ناکا لە کەس و مافی کەس بە سەر کەسیش ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی ستەم کاران بترسن واز بێنن لە ستەمیان ئەگەر ئەوان هێزێکیان بوو ستەم نەکەن لە بێ هێز و هەژارەکان چونکە ئەو مافە ئەبێ بدەنەوە ئەگەر لە دونیا نەبێ ئەوە لەو ڕۆژەی کە کاتی زیندو بوونەوەی وە کۆبوونەوەی هەموو دروستکراوەکانە لێی وەر ئەگیرێتەوە وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ (6)وە کە دەریاکان داگیرسان و گڕیان گرت و تەقینەوە خوای بەرز ئەو ئاوەی دروست کردووە لە هایدرۆجین و ئۆکسجین سبحان الله چۆن یەکیان گرتووە چونکە یەکیان ئەسوتێ ئەوی تریان یارمەتی سوتان ئەداو ئاگر خۆش ئەکا ! والله اعلم لەو کاتە ئەتەقێتەوەو ئەبێت بە بڵێسەی ئاگر و هەموو دەریاکان لێک ئەدەن و ئەبن بە بوڕکان خوا ئەزانێ حاڵی مرۆڤ چیە لەو ڕۆژە وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (7)وەکە ڕۆحەکان خرانەوە نێو لاشەکان وە نەفسەکان کۆ کرانەوە لە گەڵ هاو شێوەکانیان هەر یەکە لە گەڵ هاو دینی خۆی جولوکە لەگەڵ جولەکە گاور لە گەڵ گاور بت پەرست لە گەڵ بت پەرست وە موسڵمان لە گەڵ موسڵمان هەر یەکەو چ کارە بووە لە گەڵ ئەهلی ئەو کارە کۆ ئەکرێتەوە وە نەفسی موسڵمان لە گەڵ حۆریەکان جووت کران لە بەهەشت وە نەفسی کافرەکان لە گەڵ شەیتانەکان جووت بوون وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (8)وە کە ئەو کچانەی زیندە بەچاڵ کرابوون پرسیاریان لێ کرا ئەوانەی کە نەفامەکان لە ڕقی ئەوەی کوڕی نەبووە لە شەرمی ئەوەی کچی بووە یان لە ترسی فەقیری ئەچوون بە زیندویی ئەیان خستنە ژێر خاک ئەمە لای خوا وون نابێ لەو ڕۆژە سامناکە پرسیاریان لێ ئەکرێ بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (9)بۆ بە چ تاوانێک کوژروان ئەوە بۆ ئەوەی ترساندن بێ وە سەر زەنشت و ڕیسوایی بێ بۆ ئەو کەسانەی زیندە بەچاڵیان کردبوون ئەگەر ئەوان پرسیاریان لیێ بکرێ بۆ کوژراون ئەی ئەبێ حاڵی بکوژەکانیان چی بێ !؟ وَإِذَا الصُّحُفُ نُشِرَتْ (10)وە کە پەڕەکان کە کردەوەکانی تێدا نوسراوە دابەش کران و بڵاو بوویەوە جا یەکێ بە ڕاستەی وەری ئەگرێ کە لە ئەهلی بەهەشت بێ هەشە بە چەپە وەری ئەگرێ لە پشتەوەی کە ئەهلی جەهەننەم بێ ئەو پەڕانە هیچی تێدا وون نەبووە هەموو کردەوەیەکی ووردو درشت تێیدا تۆمار کراوە لە چاکەو خراپە وَإِذَا السَّمَاءُ كُشِطَتْ (11)وە کە ئاسمان هەڵدرایەوە لە شوێنی خۆی وەک کە قەساب پیستەی ئاژەڵ هەڵ ئەداتەوەو جیای ئەکاتەوە لە لاشەی وە لەگەڵ ئەو هەڵدانەوەیەش ئاسمان لول ئەکرێت و ئەپێچرێتەوە وەک چۆن پەری خەریتە لول ئەکرێ ئیتر ئەو ڕۆژە ئەوەنە سامناک ئەبێ زۆر شت دەر ئەکەون کە شاراوە بوون ئیتر مرۆڤ ئەبێ هێزی ئاسمانی هەبێ یان وەک خۆر گەورە بێ یان وەک شاخ ڕەق و بەهێز بێ!؟ ئەگەریش وابوایە ئەوەنە توانای هەبوا ئەوە حاڵی خۆر و شاخ و ئاسمان و ئەستێرەکانە لەو ڕۆژە! ئەبێ کێ ژیر تر بێ زوتر ڕوو بکاتە خواو پەشیمان بێتەوە لە تاوان پێش ئەوەی لەو ڕۆژە سامناک و ترسناکە ڕیسوا بێ و بە چاوی خۆی ببینێ لەو ڕۆژە وَإِذَا الْجَحِيمُ سُعِّرَتْ (12)وەکە ئاگری جەهەننەم خۆش کراو کڵپە ئەکا بە شێوەیەک کە پێشتر ئاوها نەبووە وە لە چاوەڕوانیە بۆ سوتاندنی کافرو تاوان باران کەمینی بۆ داناون بۆ ئەوەی لە پڕێکا ڕاویان بکات وَإِذَا الْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ (13)وە کە بەهەشت نزیک کرایەوە بۆ ئەوانەی لە خوا ترس بوون و هاوبەشیان بۆ خوا دانەنابوو وەشوێنی پێغەمبەرەکەی ێلى الله علیه وعلى اله وسلم کەوتبوون ئا کە ئەوانە هەموو ڕوویدا ئەوجا عَلِمَتْ نَفْسٌ مَا أَحْضَرَتْ (14)هەموو نەفسێک بۆی دەر ئەکەوێ و ئەزانێ چی هێناوەو کردویەتی لە خەیرو شەڕ لە خراپەو چاکە هەمووی دێتەوە پێشی هیچی وون نابێ وەک خۆی بەسەریەوە تۆمار کراوە فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ (15)سوێند بێ بە و دروستکراوانەی کە وون ئەبن لە بەر چاو وەک ئەستێرەکان کە لە ڕۆژدا وون ئەبن یان دڕندەکان الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ (16)کە ئەڕۆن بە خێرایی بۆ لانەکانی خۆیان ئەگەڕێنەوە ئەستێرەکان ئاوا ئەبن وە دڕندەکان بۆ لانەی خۆیان شوێنی کە تیای ئەژین ئەگەڕێنەوە وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ (17)وە سوێند بە شەو کە بەرەو ئاوا بوون ئەڕوات و کۆتایی پێدێ وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ (18)وە سوێند بە بەیانی کە لە دوای شەو دەر ئەکەوێ و دونیا ڕووناک ئەکاتەوە بە شێوەیەک شەو لەت ئەکات هێدی هێدی نایهێڵێ ئەو سوێندە گەورانە لەلایەن پەروەردگارمان الله بۆ ئەوەیە کەتەئکید بکا بۆمان ئەو گومانانەی کافران هەیانە پوچ و بەتاڵە لەوەی کە ئەڵێن قورئان خەتەرەو وەسوەسەی شەیتانە یان قسەی پێشی نانە یان هەر قسەی مالم و قەشەی جولەکەو دیانەکانە نا وانیە بەڵکو إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَڕيمٍ (19)ئەو قورئانە کا دابەزیوە بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموودەی خوایە کە ناردویەتی بە نێردراوێکی زۆر بەڕێز لەلای خوا کە جبریلە علیه السلام لە بەڕێز ترینی فریشتەکانە دایبەزاندووە بە فەرمانی خوا ئەمە وەحیەو جبریل بۆ پێغەمبەری خوای صلى الله علیه وعلى اله وسلم هێناوە نەک شەیتان هێنابێتی وەک ئەو کافرە بێ بڕوایانە ئەڵێن ذِي قُوَّةٍ عِنْدَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ (20)وە جبریل علیه السلام خاوەن هێزێکی زۆرە و لە لای خوا پلەو پایەی زۆر بەرزە لە هێزی ئەو ئەوەبوو کە مەملەکەتی قەومی لوگی بەسەریاندا سەراو بن کرد لە پلەو پایە بەرزیشی ئەوەیە کە سەفیری خوایە بۆ پێغەمبەرانی ڕەوانە ئەکا تا وەحی خوایان پێڕابگەیەنێ مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ (21)وە لە نێو فریشتەکانی ئەرزو ئاسمان گوێ ڕایەڵ کراوە وە لە گەڵ ئەوەش ئەمینە خیانەت ناکا لە ڕاسپاردەکانی کە خوای بەرز پێی ڕائەسپێرێ ئەو قورئانەش کە کەلامی خوایە ئەو بە ئیزنی خوا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وَمَا صَاحِبُكُمْ بِمَجْنُونٍ (22)وە ئەی ئەهلی مەکە وە ئەی کافرو بێ بڕواکان ئەو پێغەمبەرە محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم شێت نیە وەک ئەوەی ئێوە بانگەشەی ئەکەن بەڵکو لە هەمووتان عاقڵ ترەو باشی ئەناسن کە چەندە ڕەوشت بەرزەو چەندە ڕاست گۆو ئەمینە کە قەت خیانەت و درۆتان لێ نەبینیوە ئەو هەواڵەی پێتان ئەدا ڕاستە ئەو قورئانەی لەلایەن خواوە بۆ هاتووە شێت ئەو کەسەیە کە دوای ناکەوێ لە ڕاستیدا چونکە باش ئەزانن کە ئەو ڕاست گۆیەو درۆ ناکا وَلَقَدْ رَآَهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ (23)وە لە ئاسۆی ڕوونا لە بەرزایی ئاسمانەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم جبریلی بینی کە شەش سەد باڵی هەبوو ئاسۆی گرتبوو ئاسمانی پڕکردبوو ئەوەندە گەورە بوو وَمَا هُوَ عَلَى الْغَيْبِ بِضَنِينٍ (24)وە ئەو پێغەمبەرە لەوەی کە بۆی دابەزیوە لە قورئان و وەحی لەو شتانەی کە غەیبە نەزانراوە بۆی دێت و فێری ئەکرێ ڕەزیل نیە بەوەی هەمووی نەگەیەنێ هەندێکی بشارێتەوە وەئەو شایانی ئەوەش نیە کە گومانی لێ بکرێ بەوە تۆمەتبار بکرێ کە زیادو کەمی تیا بکات چونکە ئەو کەسێکی پاک و باوەڕ پێکراوەو ئەمینە خوای بەرز شاهێدی داوە بۆ جبریل کە نێردراوی خوایە بۆ پێغەمبەرمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەحی ئەهێنێ وە شاهێدی داوە بۆ پێغەمبەرمان محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەوەی کە ئەمینن ڕاسپاردەی خوا وەک خۆی ئەگەیەنن زیادو کەمی تیا ناکەن ئەوەی کە هاتووە ئەو قورئانە کەلامی خوایە ئەوان لە خۆیانەوە نەیان وتووەو هەڵیان نەبەستاوە بەسیشە کە خوا شاهێد بێ لە سەر ئەوەو ئەو هەموو نیشانەو موعجیزەی نیشان دابێتین لە سەر ڕاست گۆیی ئەو پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25)وە ئەو قورئانە لە قسەی شەیتانی دوور خراوە لە ڕەحمەتی خوا نیە وە ناتوانێ دەستی پێناگا ئەو قورئانە لە کتابێکی پارێزراوە تەنها فریشتە بەڕێزو پاکەکان دستیان ئەگاتێ وە ئەو قورئانە نە شیعریشەو نە قسەی جادوو کەرو فاڵ چیان بەڵکو فەرموودەی خوای بەرزە فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26)جا ئێوە بۆ کوێ ئەڕۆن خەیاڵتان بۆ چ شتێک ئەڕوا تا بیکەنە گومان و ئەو قورئانەی پێ بە درۆ بخەنەوە پاش ئەو هەموو بەڵگە ڕوون و ئاشکرایانە کە باش بۆتان دەرکەوتووە ئەو قورئانە کەلامی خوای بەرزە ئەگەر وانیە بۆ ئێوە ناتوانن قورئانێکی ئاوا بێنن یان سورەتێک وەک سورەتێکی قورئان بێنن ئەی لەوە بەڵگەی بەهێز تر هەیە لەسەر ڕاست گۆیی ئەو پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە لەسەر پوچی گومانەکانی ئێوە إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (27)ئەو قورئانە تەنها بیر خەرەوەو ئامۆژگاریە و ڕێگای هیدایەتە بۆ هەموو خەڵکی جیهان وە شیفایە بۆ بڕواداران ئەوەی شوێنی بکەوێ بێ جیاوازی دەوڵمەند و فەقیر و ڕەش و سپی و عەرەب وعەجەم ئەوەی نەشیەوێ شوێنی بکەوێ ئاگاداری ئەکاتەوە لە سزای خواو بیری ئەخاتەوە بەڵکو بەخۆیدابچێتەوە لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ (28)بۆ هەر کەسێک بیەوێ لە ئێوە کە دوای حەق بکەوێ و لە سەر ڕێگای ڕاست بێت و لێی لانەدا بۆ ڕێچکە کوێرەکان و هەواو ئارەزوو پاش ئەوەی کە ڕێگای ڕاست و ڕێگای چەوتی شەیتانی بۆ ڕوون کراوەتەوە وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)وە ئێوە ئەوە لە دەستان نیە کە بۆ خۆتان خاوەنی بن بتانەوێ ڕێگای هیدایەت بگرن ویستی خۆتان هەبێ بتوانن بێ ئیزن و ویستی خوا هەڵبژێرن نا ویستی ئێوە لە دوای ویستی خوای پەروەردگاری =خاوەنی وە دروست کەری وە بەڕێوە بەری= هەموو جیهانیانە ئەم دوو ئایەتە ڕەددە لەسەر هەردوو گروپی موبتەدیع لە قەدەریەکان ئەوانەی بڕوایان بە قەدەر نیە یان ئەوانەی وا ئەزانن مرۆڤ خاوەنی ویست و ئیرادەی خۆی نیە بەڵکو بەزۆر کارەکانی بەسەر سەپێنراوە ! مرۆڤ ویستی هەیە بەڵام ویستی مرۆڤ لە دوای ویستی خوایە .
