سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاتێک ده‌قێکى قورئانى ده‌لاله‌ت ده‌کاته سه‌ر دووشت یان زیاتر..
ئه‌ندازیار عوسمان
جارى واهه‌یه ده‌قێکى قورئانى یان وشه‌یه‌کى ده‌لاله‌تێکى له‌بنه‌ڕه‌تى زماندا هه‌یه‌و, ده‌لاله‌تێکى تر‌ى هه‌یه له‌عورفى عامدا, یان شتێکى به‌رجه‌سته‌یه‌و بۆ شتى مه‌عنه‌وى به‌کار هاتووه, جا پێویسته لێیان ووردبینه‌وه‌وشاره‌زاى ببین:
نموونه‌ى یه‌که‌م: وشه‌ى(المكر) له‌قورئاندا هاتووه‌و له‌زماندا بۆ ئه‌و پیلان وته‌گبیره به‌کاردێت که به‌نهێنىده‌کرێت ، خێربێ یان شه‌ڕ بێ… پاشان وشه‌ى(المكر) له‌لاى خه‌ڵکىوعورفى عام بۆ پیلان وته‌گبیرى نهێنى شه‌ڕ به‌کار هات, بۆیه ده‌بێت له‌ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌تانه‌دا که(مكر)ى تێدا هاتووه بچینه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تى زمان.. قورئان ده‌فه‌رموێت ( وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُولَئِكَ هُوَ يَبُورُ) (فاطر:10)
واته/
ئه‌وانه‌ى که‌پیلانى خراپ ده‌گێڕن سزاى زۆر توندوتیژ بۆیان ئاماده‌یه, پیلانى ئه‌وانه هه‌رخۆى پووچ ده‌بێته‌وه‌و بێبه‌رووبووم وناکامه..هه‌روه‌ها ( اسْتِكْبَاراً فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلاً وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً) (فاطر:43) واته/ خۆیان به‌زل وگه‌وره ده‌زانى له‌زه‌ویداو پیلانى شه‌ڕو تاوانیان کێشا, به‌مه‌رجێک پیلانى شه‌ڕوتاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ى بۆ ده‌کێشن, مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تى ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێى ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانى پێش ئه‌مان دا هاتووه, (كاتىَ بڕوايان بةثيَغةبةران نةهيَناو لةناو بران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له‌یاساو به‌رنامه‌کانى خوادا گۆڕانکارى پێش بێت, هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانى خوا له‌نه‌خشه‌ى خۆیان لابده‌ن( كةبةشيَكى ڕيسواكردنى ثيلانطيَڕانة)…
له‌م دووئایه‌ته‌دا به‌ئاشکرا(مكر)ى( السيء)ى جیا کرده‌وه له‌هى چاک… له‌سووره‌تى (أنفال)یش دا ئایه‌تى(30)ده‌فه‌رموێت ( وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْڕجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِڕينَ) (لأنفال :30) واته/ ئه‌ىمحمد(ص) یادى ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه, کاتێک ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژى تۆ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ندت بکه‌ن, یان بتکوژن, یان ده‌رت بکه‌ن, ئه‌وان پیلانى خۆیان ده‌گێڕن وخوایش پیلانى خۆىده‌خاته کار ( بةثووض كردنةوةى كارةكانيان), دڵنیابن خواى گه‌وره چاکترینى هه‌موو پیلانساز و نه‌خشه‌سازانه, نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ…( ثيلانةكانى خواش خيَرة بؤ مرؤظايةتى ، كة لةناوبردنى خراثةكارانة )…. هه‌روه‌ها له سووره‌تى (النمل)دا ئایه‌تى ٥٢دا ده‌فه‌رموێ(وَمَكَرُوا مَكْراً وَمَكَرْنَا مَكْراً وَهُمْ لا يَشْعُرُونَ, , فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْڕهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ, فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ) واته:( لةهؤزى ثه مودا نؤ دةستة هةبوون خراثكار, سويَنديان خوارد كة لةشةودا بدةن بةسةر حةزرةتى(صالح) دا‌و خۆى وشوێنکه‌وتوانى له‌ناوبه‌رن, پاشان ئه‌گه‌ر گومانیشیان لێکردن سوێند بخۆن که ئاگایان لێ نیه ) ئه‌و تاوانبارانه پیلانیان دانا, ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کى ترمان کێشا بۆ ڕزگار کردنى بڕواداران و له‌ناوبردنى کافران, ئه‌وان ئاگایان لێنه‌بوو, هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کرد, جائیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشاکه, سه‌ره‌نجامى پیلانه‌که‌یان چىیان به‌سه‌رهات, به‌ڕاستى ئێمه ئه‌وانیش( نؤتاقمةكة) وگه‌له‌که‌مان به‌یه‌که‌وه له‌ناو برد.. ئه‌وه‌ته ماڵه‌کانیان کاول وچۆڵه به‌هۆى ئه‌و سته‌مه‌ى که‌کردیان, به‌ڕاستى ئاله‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێک که‌له‌شت تێبگه‌ن وبزانن
سه‌رنجێک: پیلانى ژێر به‌ژێرو نهێنى دوژمنان هه‌رگیز به‌رامبه‌ر به‌هه‌ق ته‌واو نابێ, به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ که‌خواى گه‌وره خاوه‌نى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌و به‌ره‌ڵاى نه‌کردووه هه‌رکه‌س چى ده‌کات بیکات, به‌ڵکو ئاگاى له‌هه‌موو ووردو درشتێک وئاشکراو نهێنىیه‌که له‌م بوونه‌وره بێپایانه‌دا… جا ئه‌وانه‌ى خه‌ریکى ئه‌و کارانه‌ن یه‌کسه‌ر تۆمار ده‌کرێ له‌سه‌ریان وپاشان به‌دژه پیلانى هه‌ق له‌په‌روه‌ردگارى باڵاده‌سته‌وه ته‌خت وتاراجیان تێک ئه‌دا, ئه‌و ده‌سته وتاقمه تیا ده‌چن وده‌سته‌و تاقمێکى تر به‌فیزه‌وه دێن خۆیان تاقى ده‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌مان ڕێبازى چه‌وتا ده‌ڕۆن وئه‌مانیش هه‌مان سه‌ره‌نجامیان ده‌بێ( ضونكة سوننةت وباوى خواية لةم بوونةوةرةدا), ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێتاقیامه‌ت , ئه‌وه‌ته قورئان ده‌فه‌رموێت ( وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِنْ بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُمْ مَكْرٌ فِي آيَاتِنَا قُلِ اللَّهُ أَسْرَعُ مَكْراً إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ) (يونس:21) واته/کاتێک خه‌ڵکىله‌دواى ناخۆشىیه‌ک که‌بۆیان پێش دێت, له‌ڕه‌حمه‌ت وبه‌خششى خۆمان به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین , ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕى کاریانه دژ به‌ئاین وفه‌رمانه‌کانى ئێمه, ئه‌ى محمد(ص) پێیان بڵێ:
خوا خێراتره له‌وان له‌نه‌خشه‌و پیلان دا, به‌ڕاستى(نةك هةر ئاطامان ليَيانة) به‌ڵکو فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان وفێڵێکیان تۆمار ده‌که‌ن…(ئةمةش لةبةرئةوةى ثيلان دانانى نهيَنى قؤناغيَكىسامناكة كة كافران دةيطةيةنىَ), به‌ڵام گوناهکردن وخراپه کردن وهه‌ندێقسه, مۆڵه‌تێک ده‌درێ له‌نووسیندا سا به‌ڵکو ته‌وبه بکات, ئنجا ده‌نووسرێ چونکه مه‌ترسى که‌متره, هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ( سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْڕ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَڕيقِ) (آل عمران:181)
(كَلَّا سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدّاً) (مريم:79)
نموونه‌ىدووه‌م/ هه‌روه‌ها قورئان وشه‌ى(الأبواب) که شتێکى به‌رجه‌سته‌یه به‌کارى دێنێ بۆ(دةرطاىخيَرو خؤشى) که مه‌عنه‌وىیه….
(الظلمات والنور) تاریکیه‌کان وڕووناکى, که‌هه‌ست پێکراوه به‌کارى دێنێ بۆ تاریکایه‌کانى کوفر‌و نوورى ئیمان که مه‌عنه‌وین….
(الختم) که مۆرکردنى ئاسایىیه , بۆ مۆرکردنى دڵ و ده‌روون به‌کارهێنراوه.ئه‌و به‌کارهێنانه‌ش که زۆرن پێویسته ئاگادارى بین بۆ تێگه‌یشتن له‌ئایه‌ته‌کانى قورئان..
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌موێت(حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَاباً ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ) (المؤمنون:77)واته/ کاتێک که‌ده‌روازه‌ى سزایه‌کى سه‌ختیان لێده‌که‌ینه‌وه, ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان وسه‌ر لێشێواو و نا‌ئومێد ده‌بن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَاڕهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) (البقرة:7) ئه‌و بێباوه‌ڕانه خوا مۆرى ناوه به‌دڵ وگوێیانداو په‌رده‌ى به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه, نه‌بیرده‌که‌نه‌وه‌و نه‌هه‌ق ده‌بیستن, هه‌ر بۆیه سزایه‌کى سه‌خت چاوه‌ڕێیانه…(ديارة كؤمةلَيَكى تايبةتن لةكافران, طةيشتونةتة قؤناغى مؤركردنى دلَ وطوىَ )..

